دارێژتن و نوسینەوەی کۆد یاخود بڵێین کاری پرۆگرامسازی
تەنها ئەوە نیە کۆد بنوسی و تەواو
پێویستە لایەنی فەلسەفیەکەی بگرینە بەر لەهەمان کات دا
بەواتایەکی تر ڕەچاوی هەنگاوەکان و هەموو لایەنەکانی هەر کارێک بکەین
بۆ کاری دارێژی هەندی پێویستی هەیە بۆ بەجێهێنانی کاری دروست و باش گەر ڕەچاو بکرێن شتی چاکە
لەگەڵ ئەوەش دا ئەمە پەیوەستە بە ئەو کەسەی کە کاری دارێژتن یاخود نوسینەوەی کۆدی پرۆگرامێک یا پرۆژەیەک دەکات
بۆ بە جێگەیاندن و دارێژتنی هەر پرۆگارمێک و کاری پرگرامسازی دا
پێویستمان بەکۆمەڵێک ئامراز و پێویستیە
لێرەوە کەمێکی دەخرێتەڕوو
پرۆگرامێکی تیانوس کە کۆدەکانی تێدا بنوسینەوە
بۆ نوسینەوە و دارێژانی هەر پرگرامۆکەیە و زمانێک پێویستمان بە تیانوسێک و نوسین رێکخەرێک دەبێ بۆ کار ئاسانی
Stopwatchکاتگرەوە
ئەگەر بتوانی کات گرەوەیەکت هەبێ کارێکی باشە ، دەتوانی کنترۆلی کاتی خۆت بکەی
لە کاتی ئەنجامدان و نوسینەوەی پرۆژە و پرۆگرامەکان
بایەخدان بەکات و کۆنترۆل کردنی کاریکی گرنگە لە ژیان دا
وە لە کاری دارێژی بەهەمان شێوە
Folder -فۆڵدەر
بۆ هەر کارێک یاخود دروستکردن و دارێژەی کارێک
هەوڵ بدە فۆڵدەرێکی تایبەتی بۆ بکەیتەوە
تاکو بتوانی کارەکان جیابکەیتەوە بە ئاسانی و دەست بەسەری دا بگری
کە هەر یەکە و بە ناوی دیارکراو و دروست و پەیوەست بەو کارەی کە ئەنجامی دەدەی