JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

پڕۆژەی یەک ملیۆن دۆلارەکە

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
بیرۆکەیەک ڕێڕەی ژیانی گۆڕی
لە جیهانی تەکنەلۆژیادا زۆر جار خەونەکان بوونەتە مایەی سەرسامکردنی هەموو بەجۆرێک لە خەون پێشبینی بکرێ و ببینرێ

هەر وەکو سەرکەوتنی بیل گیتس بەهۆی بەردەوام بوونی و خەونی زۆریەوە کە وای کرد تەنانەت خوێندنی جێهێشت و دوای خەوتەکەی کەوت دواتر  بوو بەخاوەنی کۆمپانیا و بەردەوام بوو تاکو ئەمرۆ کە خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت یەکێک لە بەرچاوترین کۆمپانیاکان و یەکێ لە پڕ داهاترینەکان


گیتس دەڵێ: "هاوڕیکانم خوێندنیان تەواو کرد و دەرچوون تەنانەت من چەندنین جار لە تاقیکردنەوەکان دەرنەدەچووم، دەرئەجنام ئەوان بوونە شارەزاو ئەندازیار لە مایکرۆسۆفت کەچی من بوومە جاوەنی مایکرۆسۆفت ....کەوایە هەوڵدان و بیری کراوە .هۆکاری ".سەرکەوتنە


بیرۆکە هەرچیەک بێت سادە یا ئاڵۆز لە کۆتاییەکەی ئامانجێک دە پێکێ وەکو بیرۆکەی یەک ملیۆن دۆلار ئەمە یەکێ لە هەرە بیرۆکە سەرکەوتوەکانە جیرۆکێکی سەرکەوتووە 


alex tew

کە پاڵەوانەکەی "ئەلیکس تیو - Alex Tew "ـە خاوەنی بیرۆکە و ماڵپەری یەک ملیۆن دۆلار
ئەلیکس گەنجێکی بریتانیە ، لە زانکۆ دەیخوێند لە بەشی کارگێری و کاردا لە زانکۆی "تۆتنهام" لە لەندەن بۆئەوەی بتوانێ بژێوی ژیانی و پێداویستی خوێندنی دابین بکا و بەردەوام بێت لە خوێندن ئەلیکس بیرۆکەی دروستکردنی ماڵپەرێکی بۆ هات بە قەبارەی .ملێونێک پێکسل وە فرۆشتنی هەر پێکسڵێک بەرامبەر بە یەک دۆلار


دەتوانی لێرەوە سەردانی بکەی

کە ئەلیکس هەر شوێنی رێکلامێک کە ١٠٠ پێکسل بگرێت بفرۆشێت بۆ بەدەستهێنانی داهاتی یەک ملیۆن وە مانەوەی هەر رێكلامێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەلای کەمەوە

لە ٢٦ ی ئۆگۆستی ٢٠٠٥ دا ئەلیکس ماڵپەرەکەی بڵاو کردەوە و بۆ هاوڕێکانی نارد بووە هۆی بڵاوبونەوەی لە نێو هاوڕێکانی و لە نێو خەڵکی کە بەژدار دەبوون لەگەڵی یارمەتی بکەن بۆ تەواوکردنی خوێندنی و دەست هێنانی شوێنێکی رێکلامی لە ماوەی جوار مانگ و دە رۆژ دا ئەلیکس ههەموو پێکسلەکانی فرۆشت بەرامبەر١،٠٣٧،١٠٠ دۆلار وە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە کە هەر رێكلامێک پێنج ساڵ دەمێنێتەوە بەم شێوەیە ئەلیکس هەم توانی خوێندنەکەی تەواو بکات و ببێتە خاونی ماڵپەرێکی ناودار و داهاتێکی .باش

سۆران عبدالرحمن
٣/١/٢٠١٣
پڕۆژەی یەک ملیۆن دۆلارەکە

Soran Abdulrahman

بۆچوون
NomE-mailMessage