A- Normal A+
سۆران.
  • سەرەتا
  • تەکنەلۆژیا
  • دەربارە

پڕۆژەی دروستکردن و دیزاینکردنی ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی

ڕەنگە پرۆژەیەکی بچوک بێت ،بەڵام دەکرێت داهاتێکی مەزنی لێوە بەدەست بێت، بێگومان ئەمەش دەکرێ لە ئەنجامی لێهاتویی خاوەنی پرۆژەکەوە، کە توانای باشی هەبێ لە دروستکردن و دیزاینکردنی ماڵپەر - وێبسایت


website design and hosting

ئەم پرۆژەیە تێچووی زۆری ناوێت ، دەتوانی لەماڵەوە و لەڕێگەی کۆمپیوتەرەکەی خۆتەوە کارەکانت ئەنجام بدەی
وە بەهۆی شارەزایی و باشی وجوانی کارەکانتەوە سەرنجی بەکاربەرانی نێت بۆ خۆت ڕابکێشی

:پێویستیەکان بۆ دەست کردن بە پرۆژەی دیزاینکردن و دروستکردنی وێبسایت و کاری فرۆشتن
١. پێویستت بە کۆپیوتەرێکی باش دەبێ بۆ ڕاپەراندنی کارەکانت
٢.توانا و شارەزایی بۆ کارکردن لەگەڵ پرۆگرامەکانی دیزاینکردن و دارێژتنی پەڕەی نێت
٣.شارەزای باشت لە کۆدکردنی زمانەوانی وێبدارێژی هەبێ و سەرەتاکانی وێبدارێژی بزانی
٤.بەردەوامی لە کار  و بڵاوکردنەوەی مەبەستەکەت لە ناو نێت دا
٥. ئەگەر وێبسایتی تایبەت بەخۆت هەبێ بۆ  خستنەڕووی تواناکانت خاڵێکی گرنگە بۆ سەرکەوتن


بۆ دروستکردنی متمانە لای بەکاربەر پێویستە کاری خۆت هەبێ بۆ نمایش کە بەجوانترین شێوە و هەموو هەوڵێکت تێیدا بخەیتەگەڕ وە وێبسایتی تایبەت بەخۆت هەبێ .بەشێوازێکی زۆر رازاوە و تۆکمە وە سوود وەرگرتن لە توانای خۆت تێیدا

بۆ خۆناساندن پێویستت بە رێکلام و خستنەڕووی کارەکانت دەبێ بۆ ئەمەش ئەنجام گەیاندنی کارە باشەکانت لە دیزاین و دروستکردنی وێبسایت دا ڕەنگدانەوەی دەبێ لە نازناوی کارکردنت و ناسراو دەبی وە دەکرێ سوود لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ببینیت بۆ خۆناساندن و خستنەڕووی باشترین کارەکانت وە پێگەی ڕێکلامی و تەنانەت لە تیڤی و گۆڤارەکاندا

دەکرێ سوود لە ناردنی نامە و سیڤی بۆ کۆمپانیا و دەزگا و شوێنە گشتیەکان ببینی بۆ خۆناساندن و بەجێگەیاندنی داواکاریان لە وویستیان بۆ وێبسایتی تایبەت بە شوێن و دوکان و دامەزراوەکانیان وە ماڵپەری کەسایەتی و ناوداران و هەر تاکێک
بەم جۆرە دەتوانی لەم پرۆژە بچوکە سوودی باش ببینی


بە لە دەستپێکردن بەم پرۆژەیە :
١.دوورکەوە لە بەکاربردنی بەرهەم و دیزاینی کەسانی تر.
٢.پشت ببەستە بە باشترین و جوانترین پێکهاتە بۆ گونجاندنی وێبسایت.
٣.هەوڵ بدە جێ دەستت دیار بێت لە کارەکانت دا ، بە دیزاینکردنی جوانترین لۆگۆ ، بانەر ، مینۆ،گونجاندنی ڕەنگ ، رێکخستنی گشتی پێکهاتەی پەڕەکان ، ....


سۆران عبدالرحمن
     ١٢/١٠/٢٠١٣
  
 نوێکرایەوە لە ٢٣/٥/٢٠٢٠

بابەتی کۆنتر بابەتی نوێتر
سۆران عەبدولرەحمان

بەخێربێن بۆ گۆشەی تەکنیکی و ئەدەبیی من. لێرەدا پڕۆژە و ئەزموونەکانم لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا بەش دەکەم.

باوترێن بابەتەکان

گەیاندن و گفتوگۆی کاریگەر
چاوپێخشانەوەیەک بۆ بەرزکردنەوەی هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی و ڕێگاوبانی سەلامەتتر بۆ شاری هەولێر
٧ دەستەواژە کە ناکرێ بە بەڕێوبەرەکەتی بڵێی!
نەخشەی داهاتوو: ژیریی دەستکرد چۆن تا ساڵی ٢٠٤٠ جیهانی فیزیکی و بایۆلۆژی داگیر دەکات؟
دوا نیوەڕۆیەک لە پێشانگایەکی بەهارەی پڕ لە گوڵ

بەشەکان

بایۆگرافیبەژداری و چالاکییەکانپرتەوبۆڵەپرۆژەکانمپڕۆگرامسازیتەکنەلۆژیاچیڕۆکی سەرکەوتندەستپێشخەری کاردەمەتەقێڕایەڵەفێرکاریکار و کارامەییکتێبکورتە چیرۆکگرافیک و دیزاینگفتوگۆگەشتنامەگەشەپێدانی خودلە زمانی ترەوەنوسراوەکانموێبداریژیCCNACPlusPlusExcelHTMLlinuxphpPythonSEOSQL
سۆران.

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراوە