JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

بەخێرهاتی بۆ ئەم بلۆگە

مێژووی دەستپێکردن
سەرەتای بلۆگ نوسینم دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩ - سەرەتای ٢٠١٠ ئەو کات بلۆگێکم هەبوو، دەکرێ بڵێم کە ئەم بلۆگەی ئێستا درێژەپێدەر و تەواوکەری هەمان بلۆگە.
دوای دوو ساڵ، ئەو کات سیستەمی ئەو بلۆگە  (Kurdblogger.com) وەستا بەشێوەیەکی کاتی و ئێستاشی لەگەڵ دا بێ.
دواتر لە ٢٠١٢ دا ئیتر دەستم کرد دروستکردنەوە و نوسینەوەی ئەوەی لە خەیاڵمە و لەگەڵم دا لە ژیان، و ئەوەی لە توانام دایە لێرە بینوسم و بیپارێزم

بیرۆکەی ئەم بلۆگە تەنها نووسینکاری نەبووە و بە چەند قۆناغێک تێپەڕیووە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دا کۆمەڵێک ماڵپەڕم هەبووە لە سەرخانەخۆ و دۆمەینی جیاواز, ڕۆژگارێک هەوڵم دا ماڵپەڕێکی زانیاری و هەواڵی تەکنەلۆژیایی دابمەزرێنم، ماوەی ساڵێک کارم تێدا کرد و بابەتم نوسی و وەرگێڕا و بڵاوکردەوە، ویستم وابوو ببێت بە یەکێک لە ماڵپەرە بەهێزە کوردییەکان بە ڕەچاوکردنی ناوەڕۆک و ئامانج و دەرکەوتەی ماڵپەڕەکە، کۆمەڵێک کەسی بەتوانا و یارمەتی دەر بدۆزمەوە، ئەفسوس نەگەیشتم بەوەی دەمویست، تێگەیشتم هەمیشە کاری بە کۆمەڵ و چەند کەسە سەرکەوتوو ترە وەکو لە کاری تاکەکەسی بە تایبەتی بۆ ئەنجامدانی کارێکی مەزن.

لەو چەند ساڵە لە پاڵ دانانی ماڵپەر، مەکۆم هەبووە،  لە یانە - مەکۆش دا هاوبەش لەگەڵ کەسانێک یانەمان هەبوو بۆ بابەتی گشتی و فرەچەشنە هەڵبەتە زوو لەوە دابڕام، کۆتاجار گەیشتمە ئەو بڕیارەی کە لە سنوری بلۆگێک دا زیاتر ئاسودەترم و ئازادانە تر دەتوانم بنوسم و زانیاری ببەخشم بەپێی ئەو کاتەی کە بۆم دەڕەخسێ، بۆیەش بلۆگەکەم بەردەوام پوخت دەکەمەوە و هەوڵدەم بابەتە لاوەکیە زۆر باوەکان وەلا بنێم.

بایۆگرافیی من
ئارەزوومەندێکی بلۆگ نوسینم و دۆستایەتیەکی زۆرباشم هەیە لەگەڵ کۆد و وێبسازی و تەکنەلۆژیای زانیاریی هەڵبەتە دەرچووی کۆلێژم بەشی ئەندازەی سیستەمی زانیارییەکان، وەکو ئەندازیاری کۆمپیوتەر لە کۆمپانیایەکی پەیوەندییەکان - تیلیکۆم کاردەکەم و ئەزموونێکی زۆرم لەو بوارەدا هەیە،  شادمانم کە  سەرباری فراوانی و گەورەیی بوارەکە، توانیومە لە چەند لایەنێکەوە ئەسپی خۆم تاوبدەم و زانیاری دەستبخەم و دەست دەخەم لە ئێستا و داهاتووش دا.


مێژووی گۆڕانکارییەکانی پێگە
٢: لە بەرواری ٢٤/٣/٢٠٢٤ دوای ٤ ساڵ لە بەکارهێنانی بۆ جارێکی تر بڕیارم دا دۆمەینی ئەلفبێ ڕابگرم و پێگەکەم گەڕاندەوە سەر سەبدۆمەینی بلۆگگەری گووگڵ و پێموایە لە چوارچێوەی بلۆگێکی سادە و بێ دۆمەینی سەربەخۆ دابێت گونجاوترە و دوورمەوداتر دەبێت

١لە بەرواری ٦/٥/٢٠٢٠ ناوی بلۆگی دەروازە گۆڕا بۆ ئەلفبێ تیک، وە دۆمەینی ئەلفبێ جێگرەوەی دەروازە و سەب-دۆمەینی
 سۆران دەبێت، کە پێشتر بەکاردەهاتن و بەم بلۆگەوە پەیوەست کرابوو، هەڵبەتە ئەم دۆمەینە ٤-٥ ساڵ بەکارهات


ئەو دۆمەینانەی لەسەرەتای دەستپێکردنەوە تاکو ئێستا لەم بلۆگە پەیوەستکراون

www.alfbe.com
www.derwaze.com


سۆران عبدالرحمن

الاسمبريد إلكترونيرسالة