JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

ڤایرۆسەکانی کۆمپیوتەر چین؟ زانیاری ورد دەربارەی ڤایرۆس

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
ڤایرۆسەکانی کۆمپیوتەر
ڤایرۆسی کۆمپیوتەر چیە؟ تایبەتمەندیەکان و پێکهاتەی چین؟
جۆرەکانی ڤایرۆس؟ هۆکارەکانی بەکاربردن و بڵاوکردنەوەی

Computer virus


جۆرەکانی ڤایرۆس


ڤایرۆسی کۆمپیوتەر

پرۆگرامێکی دەرەکی یە زیان بەخشە  ،کە کاردەکاتە سەر فایل و داتاکان و گۆرانکاری لە جێبەجێ کاریەکان دەکات ھەر پرۆگرامیکی ڤایرۆسیش لە پێناو مەبەست و ئامانجیک دادەرێژرێ لەلایەن پرۆگرامسازەکانەوە  
بۆ لەناوبردنی داتا و زانیاری و دەست بەسەرداگرتنی ئامێر و بەدەست ھێنان و دزینی زانیاری.

.....................................................................


تایبەتمەندیەکانی ڤایرۆس
توانای خۆ کۆپی کردنەوەی ھەیە Replication١.
Host٢. ڤایرۆس خۆی بە بەرنامەی ترەوە دەبەستێتەوە
٣.توانای گواستنەوە لە کۆمپیوتەرێکی توش بوو بۆ یەکی سەلامەت


پێکھاتەی ڤایرۆس
ڤایرۆس بەشێوەیەکی سەرەکی لە چوار "میکانیزم"بەش پێک دیت

. The Replication Mechanism١.
توانای لە بەر خۆ گرتنەوە،ھەر ئەم میکانیزمەیە کە وای لێ دەکا زۆر بلاوببێتەوە

. The Protection Mechanism٢.
میکانیزمی خۆشاردنەوەو پارێزگاریکردن لە خۆ

The trigger Mechanism٣.
خۆچالاککردن ، وا لە ڤایرۆس دەکا کە خۆی بلاو بکاتەوە پێش ئەوەی ھەستی پێ بکرێ

The Payload Mechanism٤.
میکانیزمی بەجیگەیاندن،کە ڤایرۆس دەست بە جێبەجێکاری کارەکانی دەکا پاش چالاک بوونی.





یەکەم ڤایرۆسی کۆمپیوتەر لە مێژوو دا

یەکەم ڤایرۆس بەناوی "براین ڤایرۆس" لە ساڵی ١٩٨٦ ەوە لە لایەن دوو برای پاکستانی
بەناوەکانی ئەمجەد و باسیت فاروق دروستکرا،کە ئەم ڤایرۆسە لە رێگەی فلۆپی دیسکەوە بڵاوبووەوە
کاریئەکردە سەر تۆمارەکان و ریکۆردەکانی بوت ، بەلام کاری ناکردە سەر ھارد درایڤەکان ،ھەروەھا ئەم ڤایرۆسە ناسرابوو بە لاھوری ،پاکستانی،براینی پاکستانی ،ئەی_براین .
وە لە مارچی ١٩٨٨ دا یەکەم دژە ڤایرۆس بەرھەمھێنرا  بۆ لەناوبردن و سرینەوەی ڤایرۆسی براین.


زمانەکانی کە ڤایرۆسی پێ دادەرێژرێ
زمانەکانی ڤیژوال بەیسک و ڤیژوال سی پلاس پلاس و سی...


گوێزرانەوە
دوژمنکاریی راستەوخۆ
دوژمنکاریی ناراستەوخۆ


جۆری ئەو فایلانەی کە توشی ڤایرۆس دەبن
بەشێوەیەکی گشتی پرۆگرامە جی بەجێکاریەکان وە فایلە کۆدکراوەکان توشی ڤایرۆس دەبن:

١.پرۆگرامە جی بەجی کاریەکانی کە پاشگری "" ھەیە
VOLUME BOOT RECORD ،MASTER BOOT٢.
٣.فایلاتی باچ و سکریپتەکان لە ویندۆز وە فایلەکان لە یونیکس
٤.فایلە بەکاربراوەکانی ئۆفیسی ئەکسس ،ئەکسل ،وۆرد
٥.داتا بەیس و فایلات کە لە رێگەی ئۆتۆلوکەوە وە ئیمێلەوە
٦.فایلاتی ئەکرۆبات پی دی ئێف و بەشاراوەیی لە نێو ئێچ تی ئێم ئێل
٧.لە فایلە ھەڵگیراوەکانی رار ، زیپ


نیشانەکانی توش بوون بە ڤایرۆس
*.نیشان دانی پەیامی ھەڵە لە پرۆگرامەکان
*.دەرکەوتنی پەیام کە نوسراوە توانای ھەڵگرتن نیە بە ھۆی کەمی شوینی تیا ھەلگرتن
*.دیار نەمانی فایلی جیبەجێکاریەکان
سستی لە بەجی گەیاندنی کارەکان
گۆرین و ھەمووارکردنی داتا و زانیاری.*




جۆرەکانی ڤایرۆس

ڤایرۆس-کرمە- ترۆجان


ڤایرۆس

ئەم جۆرە لەناو ھۆست کارەکانی ئەکا ،واتە بەسێوەی ئەپلیکەیشن
کە ئەتوانرێ ناوببرێ بە پرۆگرامیکی جێبەجێ کاری لەناو فایلە جیبەجێکاریەکانی
.....scr,.pif,.bat,.exe ,.comکە پاشگرەکانی...
کە جۆریکی ترسناکە توانای لە بەرخۆگرتنەوەی ھەیە
وە گواستنەوەی خۆیی لە کۆمپیوتەری توش بوو بۆ کۆمپیوتەری توش نەبوو
ئەمەش لە رێگەی سی دی و فلاش ،.......




کرمەکان

ئەمە لە رێگەی ھێلەکانی ئینتەرنێتەوە ئەگوازرێتەوە و بلاوئەبێتەوە
بە ھێلەکان دا لە رێگەی ئیمێلی ئەلیکترۆنی وە بۆچوونی جیاواز لەسەر ئەم جۆرە ھەیە ھەندێک لە شارەزایان بە ڤایرۆسی دائەنێت ھەندێکیش تەنھا بە
پرۆگرامی شاراوە و لەناوبەری دائەنێن کرمەکان ھیچ کردەیەک ناکەن کە زیان بگەیەنێت تەنھا دوای بڵاوبونەوەیان و زۆربونی ژمارەیان بۆ زیاتر لە ٥٠٠٠٠  ئەو ئەبنە کێشە بۆسیستەمی ئامێرەکان،کرمەکان بەشێکی تایبەتن لە ڤایرۆس .

بەشێوەیەکی سەرەکیکار ئەکەنە سەر نێتوۆرک
بەشێوەی خۆحەشاردەر لە ناو فایلی تر . وەکو مایکرۆسۆفت وۆرد.




ئەسپی ترۆجان
Trojan Horse

ئەم جۆرەیان ناو نراوە بە ئەسپی تروادە "ترۆجان"
کە ئەگەرێتەوە بۆ ئەو ئەفسانەیھەکی یۆنانی کۆن
کە لە ناو ئەسپی تروادە دا
سوپای یۆنان خۆیان حەشاردابوو ، کە دواتر لەم رێگەیەوە توانیان دەست بەسەر شاری تروادە بگرن و سوپاکە لە ناو ببەن ،
بەھەمان شێوە ئەم ڤایرۆسە وەکو بەشێک لەگەل پرۆگرامەکە
خۆی حەشارئەدات بێ ئەوەی بەکاربەر ھەست بکا.
ترۆجان خۆی خۆی بەکار ئەخات
ئەبێتە ھۆی لەدەست دانی داتا و زانیاری
ھەروەھا دزینی زانیاری گرنگ کە لە ھارد درایڤ دا سەیڤکراون
و ھەلگیراون .





خێرایی
ڤایرۆسەکان ئەکرین بەچەند بەشێکەوە
ڤایرۆس ھەیە خیرایە لە بڵاوبوونەوە ھەیە زۆر سستە لە بڵاوبوونەوە
لە رووی چالاک بوونەوەش ھەیانە لە کاتی دیارکراو چالاک ئەبن



نمونەی ڤایرۆس
File virus*.
.Boot sector virus*.
Macro Virus*.
Virus Hoax*.






بڕۆنتۆک Brontok
ئەم ڤایرۆسە ھەڵبژاردنەکانی فایلەکان ئەشارێتەوە لە ریجستری
کە وای لێ دێ لە ژێر کۆنترۆلی کۆمپیوتەرەکە دەردەچێت
وە ئەبێتە ھۆی دوبارە بوونەوەی فایلەکان " واتە لەبەرگرتنەوەی فایلەکان"کە وادەکات نەزانرێ کامیان فایلە سەرەکیەکەیە
ھەروەھا پەنجەرەی ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر دەکاتەوە وە ھەڵدەستێ بە کردنەوەی پەنجەرەیەکی سەوز بەشێوەیەکی بەردەوام وە ئەبێتە
ھۆی سستی سیستەمی کارکردنی کۆمپیوتەرەکە.


 ئۆتۆرەنautorun
ئەم جۆرە وا ئەکات کە نەتوانی درایڤەکان بکەیتەوە بە کرتە کردن لەسەری بۆ کردنەوەی پیویستە ریگەی تر بگریە بەر وەک کردنەوە لەگەڵ گەران.

Trivial
ئەم جۆرە ھیچ کاریگەری و زیانێکی نیە بۆ زانیاریەکان وەکو
 ڤایرۆسی رێپلیکەیشن  تەنھا زۆرکردن نەبێتreplication
   



Minor
executable file کاریگەری نیە بەسەر زانیاریەکان تەنھا دووچاری فایلە جیبەجێ کاریەکان دەکات

Moderate
ئەم جۆرە ھەموو فایلەکانی سەر دیسک تێک ئەدا و لەناو ئەبات بە ئالوگۆرکردنی زانیاریەکان
Disk killer چارەسەری ئەمەش  دیسک کیلەرە

Unlimited
ئامانجی پێکانی ھێلەکان ،تۆرەکان فایلە ھاوبەشەکانە ، بە ڤایرۆسی بێ سنوور ناسراوە ،شارەزایانی بواری کۆمپیوتەر ھەڵسەنگاندنیان بۆ ژمارەی کۆمپیوتەرەکان کە بەم کرمە توش بوون چارەگە ملێونێک بوو تەنھا لە یەک رۆژ دا ، کە مای دۆم بوو لە ساڵی ٢٠٠٤




بۆچی بەکاربردنی ڤایرۆس؟
پرۆگرامسازەکان ھەڵئەسن بە دروستکردنی ئەم پرۆگرامە
بەتوانایانە کە توانای کۆنترۆلکردن ودزەپێ کردنی زانیارییەکانی ھەیە
یان لە رێگەی کۆمپانیاکانەوە دێتە بەرھەم
ئەمەش ئەگەرێتەوە بۆ زۆر ھۆ  لەوانە:
بازرگانی ،تەکنەلۆژی ،سەربازی ،........
وە ھەندێک لە پرگرامسازەکانی ئەم بوارە تەنھا وەکو ھونەر خوو بەکارەکەوە ئەگرن
‌یەکێ لە گرنگترین ئامانجەکانی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی
ڤایرۆس بۆ ئامانجی بازرگانییە
ئەمەش بە دروستکردنی ڤایرۆس و وە لەناوبەری ڤایرۆسیش
چونکە دوای ئەوەی کە ڤایرۆسەکە بڵاویەبێتەوە ئەو کات بەکار بەر
پێویستی بە بەرنامەی دژە ڤایرۆس ئەبێت بۆ لەناودان و خۆ رزگارکردن لە ڤایرۆس

بوارەکانی بەکاربردن

سەربازی
ھەوڵ دانە بۆ چونە ناو سیستەمی بەرامبەر و دەستگرتن بەسەر ئامێرەکانی دوژمن ، بەدەستھێنانی زانیاری و پلانەکان.
وە سیخوریکردن بەسەر بەرامبەرەوە




تاوانکردن
بۆ بەدەست ھێنانی زانیاری و ژمارەی نھێنی کارتی و ژمارەی بانکیەکان
چوونە ناو کۆمپیوتەرەکان و ژمارە بانکیەکان .

********************

لە ڕووی یاساییەوە

ھەر کەسێک کە ڤایرۆس دروست دەکا و بڵاوی دەکاتەوە بۆ ھەر مەبەستێک بێت
 لە رووی یاساییەوە ئەو کەسە  تاوانبارە وە دروستکردنی ڤایرۆس تاوانە
بە پێی ئەو یاسایانەی کە ھەیە.

**********************

مارک گایسۆن مامۆستای زانکۆی ردینگ یەکەم مرۆڤە کە توشی ڤایرۆسی کۆمپیوتەری بوو
ئەمەش بە چاندنی پارچەیەکی ئەلیکترۆنی بچوک لە ناو دەستی دا
وە دەتوانرا لە رێگەی سیستەمی کۆمپیوتەری دەرەکی کار بکریتە سەری.





لیستی نوێترین ڤایرۆسەکانی کۆمپیوتەر

OPRAH WINFREY VIRUS
AT&T VIRUS
PAUL REVERE VIRUS
JIMMY HOFFA VIRUS
PAUL REVERE VIRUS
POLITICALLY CORRECT VIRUS
RIGHT TO LIFE VIRUS
ROSS PEROT VIRUS
MARIO CUOMO VIRUS
TED TURNER VIRUS
ARNOLD SCHWARZENEGGER VIRUS
DAN QUAYLE VIRUS #٢
GOVERNMENT ECONOMIST VIRUS
NEW WORLD ORDER VIRUS
FEDERAL BUREAUCRAT VIRUS
GALLUP VIRUS
TERRY RANDALL VIRUS
TEXAS VIRUS
ADAM AND EVE VIRUS
CONGRESSIONAL VIRUS
AIRLINE VIRUS.
FREUDIAN VIRUS
ELVIS VIRUS
OLLIE NORTH VIRUS
NIKE VIRUS
SEARS VIRUS
CONGRESSIONAL VIRUS #٢
KEVORKIAN VIRUS
IMELDA MARCOS VIRUS
STAR TREK VIRUS
HEALTH CARE VIRUS
GEORGE BUSH VIRUS
CLEVELAND INDIANS VIRUS
LAPD VIRUS
CHICAGO CUBS VIRUS
ORAL ROBERTS VIRUS
 :ھەر چەند خولەک جارێ بەرنامەکان رائەگرێ و داوای پارە ئەکاتPBS VIRUS

......................................


ترسناکترین جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆمپیوتەر لە مێژوو دا

Jerusalem
یەکێکە لە یەکەم ڤایرۆسەکانی مایکرۆسۆفت_دۆز لە مێژوو دا کە کاریگەری ھەبوو لە زۆر بەی وڵاتان و زانکۆ و کۆمپانیاکان لە سەر تاپای جیھان
لە سەرتای ساڵی ١٩٨٨ ئەم ڤایرۆسی کۆمپیوتەرە دەرکەوت لە ئەوروپا و ئەمریکا،رۆژھەلاتی ناوین ،
ناوەکەشی بۆ ئەوە ئەگەرێتەوە، بۆ یەکەم جار کە لە زانکۆی جێروسالێم دەرکەوت .

..............................

Morris _ a.k.a. Internet Worm
ئەم جۆرە کاریکردە سەر نزیکەی ٦٠٠٠ سیستەمی کۆمپیوتەر لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
وەکو کرم کە توانای خۆ بلاو کردنەوەی ھەیە ، توانی خۆی بلاو بکاتەوە و لە ماوەیەکی کەم دا.
ھەر وەھا ئەیتوانی ژمارەی نھینی بەکاربەر ببات.

....................................

Solar Sunrise
لە ساڵی ١٩٩٨ دا جۆرە ڤایرۆسیک سەری ھەڵدا ، کە توانی بچێتە نێو سیستەمی کۆمپیوتەری زیاتر لە ٥٠٠ کۆمپیوتەر و کۆنترۆلی بکا
کە ئەم کۆمپیوتەرانەش کۆمپیوتەری سوپا بوون ، بەشێکی تایبەت و پاریزراوی حکومەت ،لە وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ئەم جۆرەش بە سەن سۆلاریس ناسرا .

......................................................

CIH
 سی ئای ئێچ
لە سالێ ١٩٩٨ لە وڵاتی تایوان دەرکەوت ، بە یەکێ لە ڤایرۆسە ترسناکەکان دانراو کە کاری ئەکردە سەر ویندۆزی ٩٥ و ٩٨ و ویندۆز می ،وە فایلە جێبەجێ کارییەکان .چوونە ناو میمۆری و دەسکاریکردنی بایۆس ....


……………………………………..



Melissa
مێلیسا
لە ٢٦ مارجی سالێ ١٩٩٩ ڤایرۆسی مێلیسسا دەرکەوت ، کە توانای لە کارخستنی سیستەمی مەیلی ئینتەرنێتی ھەبوو ،
کە بەشێوەی کرمی کاری ئەکرە سەرئیمێل و بلۆکی ئەکرد ،
مێلیسا لەلایەن داڤید ئێل.سمیس ھاتە کایەوە ،لە نیو جێرسی . دوای بڵاوبونەوەی میلیسسا لە لایەن تیمی ئێف بی ئای
 دروستکەرەکەی گیرا و   ٢٠ مانگ زیندانی کرا لە زیندانی فیدرالی  ، وە بە سزادانی بری ٥٠٠٠$ ،
میلیسا توانای خۆر زۆرکردنی ھەبوو لەسەر مایکرۆسۆفت وۆرد ٩٧ و٢٠٠٠ھەروەھا  ئەکسلی ٩٧،٢٠٠٠ ،٢٠٠٣ دا .
    میلیسسا بەشێوەیەکی شاراوە لە ناو فایلێ بوو بەناوی
  .List.DoC
......................................................................






I Love You
لە ساڵی  ٢٠٠٠ دا ڤایرۆسی خۆشمەوێی "ئای لۆڤ یوو" دەرکەوت .
ھاوشێوەی میلیسا ئەم ڤایرۆسە کاریگەری ھەبوو بە ملیۆنان کۆمپیوتەرلەسەرتاپای جیھان
وەکومیلیسا بەناردنی وشەی نھێنی و ناوی بەکاربەر ،
دواتر دەرکەوت کە خویندکاریکی گەنجی فلیپینی لە پشت ئەم ھێرشەوە بووە.



.................................................................





The Code Red worm
لە جولای ساڵی ٢٠٠١ دا کۆد رێد بووە ھۆی زیان گەیاندن بەبری خەملێنرا کە گەیشتە دوو بلیۆن دۆلار،
لەسەر کۆمپیوتەرەکانی کە بە سیستەمەکانی مایکرۆسۆفت ویندۆز و ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٠ کاری ئەکرد.
کۆد رێد بەمەبەستی بەکارھینانی ھێزی ھەموو کۆمپیوتەرە توشبووەکان لە دژی نوسینگەی کۆشکی سپی بنیاتنرابوو.



...................................



Nimda
نیمدا
لە دوای ١١ی سێپتەمبەری سالی ٢٠٠١ ەوە ئەم ڤایرۆسی کۆمپیوتەرە کاری کردە سەر ھەزاران کۆمپیوتەری جیھان
نیمدا وادانرابوو ببێتە یەکێ لە ھەرە  ڤایرۆسە زیانبەخشەکان ، کە پێنج رێگەی ھەبوو بۆ کارکردنە سەر کۆمپیوتەر و توشبوونی سیستەمی
کۆمپیوتەر بەم جۆرە،وە توانای خۆ دروستکردنەوە و کۆپی کردنەوە .


............................................................................



Downadup – ٢٠٠٩
دوا دانە و مەترسیدارترین ڤایرۆس کرمی داونئەدئەپ بوو ، کە بە کۆنفیکەریش ناو ئەبرا.
کە بووە ھۆی زیانگەیاندن بە ٣.٥ ملیون کۆمپیوتەر لە سەرتا سەری جیھان.
ئەم پرۆگرامە زیانبەخشە توانی بە خێرای خۆی بڵاو بکاتەوە لە رێگەی تۆرەکانی نێت ،
کۆمپانیای ئێف_سیکویرتی بواری پاریزگاری و سیکویرتی وڵاتەکانی چین و بەرازیل و رووسیایی  بە زۆرترین بەرکەوتوو لە ریژەی تووشبوون لە
قەڵەم دا.
..............



چۆنیەتی پاراستنی کۆمپیوتەر لە ڤایرۆس

*.داگیرساندنی فایەروۆڵ لەسەر کۆمپیوتەر.
*.ئۆپەرەیتنگ سیستەمی کۆمپیوتەر پێویستە بەسەر چوو نەبێت.
*.داگرتنی دژە ڤایرۆسێکی بەھێز لە سەر کۆمپیوتەر
*.بەکارھێنانی دژە ڤایرۆسی بەسەر نەچوو.
*.بەکاربردنی دژە سپای وێری بەسەر نەچوو.
*.بە وریایی مامەلە کردن لەگەل ئیمێل و ئەتاچمێنتەکان

..........................................

سەرچاوەکان
http://www.ust.hk/itsc/antivirus/general/whatis.html
http://en.wikipedia.org/wiki/Computer_virus
http://www.microsoft.com/security/pc-security/virus-whatis.aspx
http://www.newton.dep.anl.gov/teachers/compvir.htm
http://www.infoniac.com/hi-tech/most-dangerous-computer-viruses.html

ئامادەکردن  و نوسینی
  سۆران عبدالرحمن / فێرخوازی ئەندازەی سیستەمی زانیارییەکان
 ٢٠١١


***
ھەمیشە مۆمێک بە, ھەر ھیچ نەبێت دەوروبەرت رووناک بکەرەوە

ڤایرۆسەکانی کۆمپیوتەر چین؟ زانیاری ورد دەربارەی ڤایرۆس

Soran Abdulrahman

بۆچوون
الاسمبريد إلكترونيرسالة