JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

بلۆگ نووسین بۆچی؟

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین

لەوەتەی ژیان هەیە و بەردەوامە، مرۆڤەکان پڕ بوون لە بەسەرهات، کێشە، خۆشی و ناخۆشی، ئازار و شادی لە ژیانی رۆژانە دا، لە پێشوو دا بەدەیان هەزار ساڵ ڕەنگە هیچ هۆکارێکی دەربرین نەبوو پێم وایە ڕەنگە ناچاربوونە بچنە سەر تەپۆلکە یا گردێک و بەهەموو توانایان هاوار بکەن، لە زەمانی بەر لە بڵاوبونەوەی کۆمپیوتەر و ئاشنا بوون بە ئینتەرنێت ئێستاشی لەگەڵ دا بێ کەسانێک .یادگاری و بەسەرهات و تیبینی و بابەتەکانیان لە پەڕاو و دەفتەرت یادگارییەکان دا دەنوسنەوە

لە ئێستا دا وە ماوەی دە ساڵێک دەبێ ئەمە گۆڕاوە و زیاتر بلۆگ بۆ ئەم کارە بەکاردێ، بلۆگکردن یاخود نوسینی بلۆگ هەستێکی خۆشی هەیە ڕەنگە ئەوانەی کە بەکاربەری نین هەستی پێ ناکەن، لە ووڵاتی ئێمە تا رادەیەک زۆر کەمە و ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی تەنانەت ئاگاداریین، بەڵام لە وڵاتانی جیهان زۆر گرنگی پێ دەدەن، بەمەبەستی دەربرینی توانا و بیرۆکە و تەنانەت .خستنەڕووی .کاری ڕۆژانەیان

ئەوەی پێویستە بیڵێم جیاوازی نێوان ئەوەی بلۆگێکت هەبێ یاخود وێبسایتێک ئەوەیە، تۆ لە بلۆگ دا ئازادی وەکو شتێکی تایبەتی. دادەنرێ تاوەکو ئەوەی شتیکی فەرمی و گشتگربێ، هەر چەندە هەردووک خەڵکی دەیبینن و پێی ئاشنا دەبن،  بلۆگ توانای کەس نیشان دەدا کە زۆرترین بابەت و نوسراوەکانی کەسەکە دەخاتە روو.

بلۆگ، بلۆگی ئەلفبێی تەکنەلۆژیا


نوسین لە بلۆگ دا بێگومان سودی هەیە لە پاڵ ئەوەی کە کاتی دەوێ

نوسینی بلۆگ بۆچی؟
١.پێویستە دەست بکەین بە نوسین ئەگەر خوێنەری هەبوو یا نا
٢.نوسین یارمەتیدەرە لە بەرەو پێشچونی توانای هزری و زانیاری تاک
٣.ناتوانی لە رێگەی نوسینەوە دڵی هەمووان ڕازی بکەی، بەڵام دەتوانی هەمووان لێت سودمەندبن
٤.پێویست نیە مرۆڤ بیرۆکەکانی بشارێتەوە، لە سەر کەسانی بلۆگ نوس پێویستە بوێربن
٥.هەر تاکە و جۆرێک لە خوێندنەوەی هەیە و بەشێوازی جیاواز لە نوسینەکەت دەگەن


سۆران عبدالرحمن
١١/٣/٢٠١٣
بلۆگ نووسین بۆچی؟

Soran Abdulrahman

بۆچوون
الاسمبريد إلكترونيرسالة