JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

Quick Response Code - ‌QR

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین

کۆدی وەڵامدانەوەی خێرا , 
بریتیە لە هێمایەکی شێوە ماتریکسی دوو دووری چوارگۆشەیی
کە هیما و کۆدێکە بۆ کارو باری بازرگانی بە کاردێ

وە ناوەکەی بریتیە لە کورتکراوەی ڕستەی کۆدی وەڵامدانەوەی خێرا
Quick Response Code

بیرۆکەی دەرکەوتنی ئەم کۆدە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٩٤ ،کە سەرەتا بە ناوی "دینسۆ" دەرکەوت
وە کۆمپانیا یابانیەکانی وەکو کۆمپانیای تۆیۆتا بەکاری هێنا بۆ کاروباری بازرگانی
لە ساڵی ٢٠٠٢ دا بیرۆکەکە گەشەی سەند و بەو رادەیەی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی مۆبایلی زیرەک بەکاریان هێنا تا بەکاربەر سودی لێببینی و ببێتە مایەیی ئاسانکاری



کیو ئار کۆد
هەموو زانیارییەکی لە خۆگرتووە واتە پێویتست ناکا سکانەری ئەم کۆدە
پەیوەست کرابێ بە داتا بەیسەوە
بەڵکو هەموو زانیارییەکان لەخۆی دا ،دەکرێ زۆرترین زانیاریی تێدا بشاردریتەوە
زۆر جۆری زانیاری لەخۆ دەگرێ وەکو
تێکست ، ژمارە ، ئیمێڵ ،نامە ، لینک ، ....هتد

لە بواری بازرگانی دا سودی زۆری لێبینراوە لە وڵاتانی پێشکەوتوو رێکڵامی بەرهەمەکانیان دەکەن و لەپاڵی دا کیو ئار کۆدی بەرهەمەکە دادەنێن
کە دواتر زۆر بە ئاسانی بەکاربەرانی مۆبایلی زیرەک دەتوانن وینەی کۆدەکە بگرن و بەهۆی پرۆگرامی سکانی کۆدەکەوە تەواوی زانیاری بەرهەمەکە بزانن وەکو نرخ و جۆر و شێوە و ناونیشان


وە وەکو کارتی بازرگانی بەکاردێ
لە جێگەی تایپکردنی زانیارییەکان لەسەر کارد ، کۆدی ئکیو ئار کۆد دادەنێن

Quick Response Code - ‌QR

Soran Abdulrahman

بۆچوون
NomE-mailMessage