JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

چۆنیەتی بەستنەوەی کۆمپیوتەرەکان - ڕایەڵە بەشێوەیەکی بنەرەتی

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
لێرەوە بە شێوەیەکی گشتی چۆنیەتی بەستنەوەی کۆمپیوتەرەکاندەخەمە ڕوو
کە هەر ڕێگەیە و بەشێوەی خۆی و بەپێی تایبەتمەندی یەکەی 



بەستنەوەی دوو کۆمپیوتەر بە یەکتر
بۆ ئەوەی دوو کۆمپیوتەر پەیوەستی یەکتر بکەین دەتوانین سود لە کیبڵی ئار جەی ٤٥  ببینین
RJ-45
وە هەر یەکە و ئایپیەکی پێ دەدەین
وە سود لە کەیبڵی کرۆس ئۆڤەر دەبینین
Cross – over









کۆمپیوتەری یەکەم

192.168.10.1
کۆمپیوتەری دووەم
192.168.10.2

ئەمەی سەرەوە تەنها بریتی بوو لە بەستنەوەی دوو کۆمپیوتەر بە یەکتر ئەگەر هاتوو زیاتر لە دووان بوو
ئەو کات ناچار دەبین ئامێری تری یەک بەستنەوە بەکاربێنین
وەکو : سویچ ، راوتەر ، برێدج (پرد) ، هەب
ئەمەش بە پێی کارەکە و دیزاینی تۆڕەکە دەگۆریت کە پێویستمانە


بەستنەوەی چەند کۆمپیوتەرێک بەیەکتر
دەمانەوێ چەند کۆمپیوتەرێک بە یەکتر ببەستینەوە کە دەکەونە یەک ژوورەوە یاخود لە ناو نهۆمێکی باڵەخانەیەک دان
بۆ ئەمەش دەتوانین سوود لە سویچ ببینین
switch
سەیری وینەکە بکە

پێویستە هەر کۆمپیوتەرە و ئایپیەکی پێ بدرێ
192.168.10.1
192.168.10.2
192.168.10.3
وە بە بەکارهێنانی سویچێکەوە دەتوانین بەیەکتریان ببەستینەوە ، وە کێبڵی نێوانیان لە جۆری ستاریت دەبێ
Copper Straight Through





بەستنەوەی دوو سویچ – بەستنەوەی دوو تۆڕ
دوو نێتۆورکی جیاوازمان هەیە کە کۆمەڵیک کۆمپیوتەر سەر بە تۆڕیکن
و کۆمەڵیک کۆمپیوتەری تر سەر بە تۆڕێکی تر
بۆ ئەم مەبەستە سوود لە راوتەرێک دەبینین بۆ بەستنەوەی دوو تۆڕەکە ،کە هەر تۆڕەی لە ڕێگەی سوێچیکەوە کۆمپیوتەرەکانی بە یەکتر بەستوە



تۆڕی یەکەم کە کۆمپیوتەری یەک ، دوو وە سێی لە سەرە
نێتوۆرک ئایدی
192.168.11.0
تۆڕی دووەم نێتوۆرک ئادی یەکەی
192.168.10.0

لە کاتی دیزاینکردنی هەر تۆرێک دا
سەرەتا پێویستمان بە نێتوۆرک ئادییە
192.168.3.0
بۆ نمونە ئەم نیتۆرک ئایدیەی سەرەوە
بە پێی بارەکە دەتوانێ ئایپی بدات بە کۆمپیوتەرەکان ، ئەمە پەیوەستە بە چۆنیەتی دابەشکردن و سەبنێتکردنەکەوە

وەکو لە وینەی سەرەوە دیارە
بە نێتۆرک ئایدی
192.168.10.0
چەند ئایپیەکمان بەکارهێناوە بۆ کومپیوتەرەکان و وە بۆ پۆرتی چونەدەرەوە بۆ نێتۆرکی تر کە پۆرتی سەر راوتەرەکەیە
بەمشێوەیە:
192.168.10.1
192.168.10.2
192.168.10.3
192.168.10.4
192.168.10.5


بەستنەوە سێرڤەرێک بە تۆڕەوە لەڕیگەی سویچەوە
دوو تۆڕ بەیەکتر دەبەستینەوە لە ڕیگەی راوتەر ،  هەر تۆڕەی بەهۆی سویچەوە بەستراون وە یەکێ لە تۆڕەکان لە ڕێگەی سویچەوە سێرڤەری پیوە بەستراوە




------------------
سۆران عبدالرحمن
مارچی ٢٠١٣

چۆنیەتی بەستنەوەی کۆمپیوتەرەکان - ڕایەڵە بەشێوەیەکی بنەرەتی

Soran Abdulrahman

الاسمبريد إلكترونيرسالة