نەخشەی ماڵپەر بریتیە لە پەرەیەک کە تییدا تەواوی بەشەکانی ماڵپەری تێدا دەنوسرێ و دەخرێتە ڕوو بەشیوەیەک کە هەموو بەشەکان بەجوانی و بەرچاوی دەربکەون ، کە سوودی دەبێ بۆ دەرکەوتن لە کاتی گەڕان
یارمەتی دەرە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی "سیۆ" ی ماڵپەر
وا دەکا لە رێزبەندی دەرکەوتن دا لە سەرەوە دەربکەوێ
بۆ دروستکردنی نەخشەی ماڵپەر
دەتوانی سەردانی ئەم لینکە بکەی ( یاخود دەیان ماڵپەری تر کە هەمان کار دەکەن)خۆی بۆت دروست دەکا
لەوێ دا ناونیشانی ماڵپەرەکەت بنوسە
وە داواکارییەکانی تر بەخواستی خۆت
کە کرتەی دروستکردن دەکەی پەرەیەکت بۆ دروست دەکا ، بەشیوەی "هتمل" یاخود " ئێکس ئێیم ئێل"
وە دەتوانی فایلی پەستێنراو بەکاربێنی
ئەو فایلە بەرزدەکرێتەوە ناو ڕووتی ماڵپەر وە دواتر لە ڕێگەی وێبماستەری گۆگڵ دەتوانی زیادی بکەی بۆ ماڵپەر
بەمەش ئاسانکاری دەکا لە خێرا و پلە بەندیەکی باش لە کاتی گەڕان
وەکو ئەرشیفێکیش مامەڵە دکا .