ووتم کارتۆنت لا نیە ..کارتۆنێ بەتاڵ 
لێرە دایبنێ و پارچە کاغزەکانی تێبکەن 
سەیرێکی کردم بە چاوزەقیەوە دیارە لای وابووە دەڵێم یەک کارتۆنم دەوێ ، 
وتی بۆ تۆ هەڵێدەگریتەوە ؟
ووتم : بەڵێ ، داینە باشترە .
ووتی : داماننا بەس منداڵ بڵاوی دەکەنەوە ، لێیگەڕێ ئێوارە خۆمان پاکی دەکەینەوە .
ئەمە دیمەنی شانۆگەری نیە ، بەڵکو نێوان من و کابرایەک کە لەسەر سەیارەکەی وەستاوە [ لە ناوجەرگەی شاری گەشتیاری ] و یانسیبی سەعات دەفرۆشی یەکێ بکڕە بە 5 هەزار و ڕەنگە دیاریەکت
بۆ دەرچێ ، دەوورەبەرەکەشی بووە بە ککۆگای زبڵ لە پاشماوەی کارتۆنی سەعاتەکان ئەوەی دێ و وەکو چۆن فێربوونە شتەکەی ناوی دەردێنێ و لە شوێنیی خۆی پاشماوەی کارتۆنەکەی فڕێ دەدا! 
ئیتر کەمێ وەستام راستیەکەی بێزاربووم بینیم دەوروبەری دەڵێ زبڵخانە ، ئەوەی سەرەوەم پێ ووت ،کەچی هەم ئەو و هەم ئەوانی لەوی بوون زۆر بەنامۆییەوە سەیریان دەکردم ، دامنابوو هەر هیچ نەبێ یەکێیک لەوانی ئەوێ دەڵێ قسەکەت ڕاستە کەچی هیچ لەمەسەلە نەگۆڕا ، کابرا ووتی خۆمان ئێوارە پاکی دەکەینەوە 
منیش ووتم : بەڵــــــــــێ ، وە شوێنەکەم جێهێشت 
ئەمەی سەرەوە نوکتە نیە! بەڵکو تراژیدیای تێگەیشتن و عەقڵیەتی ئێمە و بازارگەڕان و ئەوان و ئەمان و ئەوانی ترە !
١٥/١١/٢٠١٣
سۆران عبدالرحمن