JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

پێکهاتەکانی ماڵپەڕێکی سەرکەوتوو

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
ماڵپەڕ کۆمەڵێک تایبەتمەندی خۆی هەیە تاکوو ببێتە ماڵپەڕێکی سەرکەوتوو
کە هەر خاڵە و گرنگی خۆیی هەیە



پێکهاتە سەرەکیەکانی ماڵپەری سەرکەوتوو
پێویستە ئەم خاڵانەی خوارەوە لە خۆ بگرێ


١. دۆمەین
دۆمەینی ماڵپەر بە پێی بوارەکە دەگۆرێ کە هەڵدەبژێردرێ ، زۆربەی کەسان پێیان باشترە 
کە دۆمەین کورت بێ و ئاسان بێ بۆ مانەوە لە مێشک دا ، لەگەڵ ئەوەش دا ، کەسانێکی زۆرجار رستەیەکی کورت 
دەکەن بە دۆمەینی ماڵپەرەکەیان ، وە پاشگری دۆمەین جۆری زۆری هەیە
دەکرێ پاشگرەکان بۆ مەبەستی جیا بەکاربهێنرێن 
بۆ نمونە
بۆ بازرگانی یە  .com
بۆ کاری ڕێکخراوەیی و گشتی یە   .org
بۆ تۆڕێکە   .net
بۆ زانیاری بەخشینە بێ بەرامبەر   .info
بۆ ماڵپەرەکانی پەرەوەردەیی   .edu



٢.هۆست
کاتێ کە ماڵپەرێک دادەنرێ پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکەین کە ماڵپەری سەرکەوتوو سەردانی زۆری هەیە واتە رۆژانە 
ژمارەیەکی زۆر کەس سەردانی دەکەن و پەڕەکانی دەکەنەوە ، بۆیە دەبێ بیر بکەینەوە کە هۆست - خانەخۆیەکی باش بگرین
کە قەبارەی ترافیکی باش بێ وە توانای هەڵگرتنی بڕی زۆری داتا



٣.لۆگۆی ماڵپەڕ
بۆ زیاتر بیرهێنانەوە و ناسینەوە ماڵپەر باشترە لۆگۆی تایبەت بەخۆی هەبێ ، مەرج نیە لۆگۆ تەواو وێنەی ناوی ماڵپەرەکە دەربخا
بۆ نمونە کە تایبەت بوو بە ئاژەڵان وێنەی ئاژەڵێک بێ دەکرێ هەر وشەیەک یا تاکە شیوەیەک بێ بەڵام جیاکرەوەیەکی تێدابێ
جا بە گۆڕینی شێوەی پیتێکی یاخود دانانی رەنگیکی تایبەتی یا هێمایەکی تایبەتی تێیدا



٤.دیزاینی گشتی ماڵپەر
دیزاینی ماڵپەر گرنگە بۆ خوێنەر دەبێ بەجۆرێک بێ کە وا بکات خوێنەر بۆ خۆی رابکێشی و ماندووی نەکا
ئەمەش بە دانانی هاوسەنگی لە دیزاینەکە و هەڵبژاردنی ڕەنگی گونجاو لەگەڵ یەکتر لەگەڵ بەکارهێنانی وێنەی کوالێتی باش و
تەندروست و گونجاو لەگەڵ بابەتەکان ، هەرچەندە دەبێ رەچاوی زیاد بەکارهێنانی وێنە بکرێ کە نەبێتە هۆی هێواش کرانەوەی ماڵپەرەکە



٥.گەڕان لە ماڵپەرەکەدا
هەموو ماڵپەرێک پێویستی بە بەشی گەڕان هەیە ، کە سەردانی کار نەیتوانی شتێکی ویستراو لە ماڵپەرەکە بدۆزێتەوە بۆی بگەڕێو دەستی بکەوێ



٦.پەڕەکانی ماڵپەر
باشتر وایە کە هەموو پەرەکانی مالپەر بخرێنە ڕوو لە شێوەی لیستێک یاخود لە مینۆیەک دا تاکوو 
خوێنەر بە ئاسانی پێیبگات



٧.ناوەڕۆکی ماڵپەرەکە بۆ دەرکەوتن لە ماڵپەرەکانی گەڕان
لە ناوەرۆکی ماڵپەر دا پێویستە گرنگی باش بدەێ بەو وشانەی کە گەڕانیان زۆرترە وەک لە وشەی تر 
وە ئەو وشانەی دەگمەنن و لە شوێنی تر دا نین 
بۆ نمونە کە ماڵپەرێکی فێرکاری تایبەتت هەیە بە شتیک لە بابەتەکەدا تەواو ئاماژەی پێ بکرێ و تاگی زۆری تێدا بەکاربێت
تاکو لەکاتی گەڕان دا لە پێگەکانی گەڕان دا بە ئاسانی بدۆزرێتەوە


٨.وێنە
بەکارهێنانی وێنەی گونجاو و دروست کەلەگەڵ بابەتەکە بگونجێ ، وە هەڵبژاردنی وێنەی کوالێتی باش بە قەبارەی کەم
کە نەبێتە هۆی هێواش کرانەوەی ماڵپەرەکە 



٩.پەڕەی پەیوەندی
هەموو ماڵپەرێک کە پەیامێکی هەیە و دەیەوێ شتێک بگەیەنێ ، پێویستی بە پەڕەی پەیوەندی دەبێ
کە ژمارەی پەیوەندی و ئیمێڵ و ئەگەر شوینی بازرگانی بێت نەخشە و فۆرمی ناردنی زانیاری تێدابێت
وە ئەگەر ماڵپەری خزمەتگوزاری بوو دەکرێ یارمەتی ڕاستەوخۆی تێدا هەبێ نەک تەنها لە پەرەی پەیوەندی بگرە لە پەڕەی سەرەکی


١٠. بەستەرەکانی ماڵپەر
بەستەرەکانی ماڵپەر پێویستە هەر لە سەرەتاوە رێک بخرێن و دروست بن ، بەجۆرێک ماڵپەرەکانی گەڕان بەئاسانی ئندێکسی بکەن و لەگەران دا لە لیستی پێشەوە دا بێت ، دەبێتە ئەرشیفیک بۆ ماڵپەر



هیوای سوود



پێکهاتەکانی ماڵپەڕێکی سەرکەوتوو

Soran Abdulrahman

بۆچوون
NameE-MailNachricht