بۆ دۆزینەوەی فاکتۆریاڵی ژمارەکان ، واتە هەر ژمارەیەک بەلێکدانی هەموو ئەو ژمارانەی کە لە خۆی بچوکترن
Factorial چیە؟
فاکتۆریاڵی ژمارە واتە لێکدانی تەواوی ئەو ژمارانەی کە لە خۆی بچوکترن
بۆ نمونە فاکتۆرایڵی ژمارە 5 دەکاتە
5 * 4 * 3 * 2 * 1
بەمەش هێما دەکرێ
5!
لە سی پڵاس پڵاس دا کۆدەکەی بەمشێوەیە دەبێ
#include<iostream>
using namespace std;
int main()
{
int num,factorial=1;
cout<<" Enter Number To Find Its Factorial: ";
cin>>num;
for(int a=1;a<=num;a++)
{
factorial=factorial*a;
}
cout<<"Factorial of Given Number is ="<<factorial<<endl;
return 0;
}
باسکردنی کۆدەکە و ناساندنی فرمانەکان
هەر کە پرۆگرامەکە بەکار دەخەین یەکسەر دەڵێ ئەو ژمارەیە بنوسە کە دەتەوێ فاکتۆریاڵی بۆ بدۆزیتەوە
cout<<" Enter Number To Find Its Factorial: ";پاشان دەبێ ئێمە ژمارەیەک بنوسین بۆ ئەمەش ئەم کۆدی داخڵ کردنە دەنوسی
cin>>num;
ئێستا کە ژمارەیەک داخڵ دەکەین دەبێ وای لێ بکەین
دووبارەبونەوەیەک دابنێین کە بێت لە ژمارە ١ دەستپێ بکا
و بەراوردی بکات لەگەڵ ژمارەکەی خۆمان ئەگەر بچوکتر بوو ئەوا
گۆڕایکمان هەیە ١ زیاد بکە لە هەر جارێک دا
بۆ نمونە ژمارە داخڵ 5 دەکەین
دێ ژمارە ١ بەراورد دەکا لە بچوکترە بەڵێ
دەچێ کارەکە ئەنجام دەدا کە خستنەسەری ١ ـە بۆ سەر نرخی سەرەتایی
ئێستا ژمارە یەکمان هەیە دێ بچوکترە لە پێنج بەڵێ
لە سەرەتا دا نرخی خۆمان یەکە جارانی یەکی دەکا
پاشان دەگەڕیتەوە سەرەوە ئەمجارە دەبێ بە ژمارە دوو ،بچوکترە لە پێنج دێتەر خوارەوە
جارانی نرخی پێسووی دەکا
1*2
بەو شێوەیە تا دەگاتە ژمارە پێنج بچوکترە و یەکسانە بە پێنج بەڵێ ئەویش وەردەگرێ
فەرهەنگۆک
CPP : C plus plus : سی پڵاس پڵاس