JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

زنجیرەی ژمارەیی لە ئەکسڵ دا - ئاستی سەرەتایی

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
لە زۆربەی کاتەکان دا لە داتا و زانیاریەکان پێویستمان بە زنجیرە دەبێ بۆ ئاسانکاری لە کارەکان 
و باشتر رێکخستنی زانیاریەکان 














بۆ ئەمەش زۆر بە ئاسانی ئەم کارە دەکەین
بۆ نمونە خشتەیەکمان هەیە
چەند زانیاریەکی تێدایە وەکو ناوی سیانی و پیشە و ناونیشانی کۆمەڵێک کارمەند
کەواتە خشتەکە پێک دی لە ناوی سیانی - پێشە - ناونیشان
وە بۆئەوەی کارەکە رێکتر بێ هەر ناوەی ژمارەیەکی هەیە لە زنجیرە ژمارەکەدا
















لە خانەی زنجیرەدا تەنها ژمارەی یەکەم و ئەی دوای بنوسە
بۆ نمونە ١ پاشان ٢
لە بەشی ژێرەی خانەی ٢ دا ، ئەو دوو خانەیە دیاری بکە  واتە ماوسەکەیان بەسەردا رابکێشە
دەبینی خاڵیک هەیە لە کۆتایی خانەی دووەم دا
ئەو بە ماوسەکە رابکێشە وەکو لە وێنەکە دا دیارە

دەبینی خۆی تا چەند بچیتە خوارەوە ئەوەندە خانە زیاد دەکا و زنجیرەکە بەردەوام دەبێ

















مەرج نیە زنجیرەکە لە ١ دەست پێ بکا ، بەڵکو بە ویستی خۆت 
بۆ نمونە دەتەوێ زنجیرەکە ١٠ ژمارەی بڕاوا
واتە ١٠ پاشان ٢٠ پاشان ٣٠ بەوجۆرە

لە خانەی یەکەم و دووەم ١٠ ، ٢٠ دەنوسی و دیاری دەکەی و رای دەکێشی
دەبینی زنجیرەکەت ١٠ ژمارەی دەڕوا
١٠
٢٠
٣٠
٤٠
٥٠
٦٠
تا دوایی .....

یا هەر زنجیرە ژمارەیەکی تر 


زنجیرەی ژمارەیی لە ئەکسڵ دا - ئاستی سەرەتایی

Soran Abdulrahman

بۆچوون
الاسمبريد إلكترونيرسالة