JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

پشیلەی ناو باران - ئەرنست همینگوای

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
دوو هاوسەرە ئەمریکیەکە لە لای هۆتێلەکە وەستان، هێشتا کەسیان لە میوانانی هۆتێلەکە نە دەناسی، بە پەیژەکاندا سەرکەوتن بە مەمەڕەکەدا تێپەرین بەرەو ژوورەکەیان لە نهۆمی دووەم، کە لە دەریای دەرووانی، وە لەو باخچەیەی کە مۆنۆمێنتی یادگاری جەنگی لە ناوەراست دا نرابوو، دەورەدرابوو بە دارخورما

  بەردەوام لەو ناوەدا هونەرمەندێک دەبینرا کە تابلۆی بەدەستەوەیە، شێوەکاران حەز بەو شێوازە دەکەن کە دارخورما بەوشیوە بەرزە گەشەدەکا، وە ڕەنگە درەوشاوەکانی هۆتێلەکان لە بەرامبەر دەریا و باخچەکان کەسێکی ئیتاڵی هات بۆ بینینی هێما زیویەکە کە شیوەی درەوشاوەی نیشاندەدا دوای دابارینی دڵۆپەکانی باران کە لە دارخورماکانەوە دەتکا، کە دواتر کۆ دەبونەوە شێوەیەکی خواروخێجی وەردەگرت وەکو جۆگەلە و بەرەو کەنار شۆردەبووەوە عەرەببانەکانی ئەوی رۆیشتن ، لە قاوەخانەی ئەو بەری ساحەکە دا، یەکێ لە شاگردەکانی وەستا و لە دەرەوەی دەڕوانی کە شوێنەکە تەواو چۆڵ بوو
ژنە ئەمریکیەکە لە ژوورەکەیەوە لە لای پەنجەرەکە وەستا، لە دەروەی دەڕوانی لە لای ڕاستەوە پشیلەیەکی بچوک دانیشت، لە  ژێر یەکێک داپۆشەرە تەربووەکانەوەبە و هیوایەی دڵۆپەکانی بارانی بەر نەکەوێ ژنەکە ووتی دەچمە خوارەوە ئەو پشیلەیە دێنم پیاوەکەی ووتی من دەچم نا من دەچم، داماوە زۆر هەوڵ دەدا بارانی بەر نەکەوێ لە ژێر داپۆشەرەکەدا پیاوەکە دەستی کردەوە بە خوێندنەوە، پێی وت ئاگاداری خۆی بێ تەڕ نەبێژنەکە دابەزیە خوارەوە بۆ نهۆمی یەکەم کابرای بەتەمەنی خاوەن هۆتێل هەستاوە و ریزی لێیگرت کاتێ کە بە نوسینگەکەی دا تێپەڕ بوو، کە مێزەکەی دەکەوتە کۆرنەی ژووری بەرێوبەرایەتی ژنەکە حەزی بە چارەی کرد و پێی ووت
- ئێوارە باش
 - بەڵێ ، بەڵی خانمەکەم وای لەم کەشە نالەبارە
وە لە شوێنەکەی مایەوە کە کەمێک لە رووناکی ژوورەکەوە دوور بوو ژنەکە سەرسامی بوو، سەرسامی شێوازەکەی بوو کە بەو شێوەیە خزمەت پێشکەش دەکەن ، وە ریزی گرت لە بەرێوبەرایەتیەکی وە حەزی بە بەتەمەنیەکەی کرد، وە دەستە زلەکانی ، هەستیکی زۆری بۆی چوو
چوو بۆ لای دەرگاکە و لە دەرەوەی ڕوانی، لەو ساتەدا باڕانیکی بە کوڕ دەباری، دەکرێ پشیلەکە هەر لەم ناوەبێ، دەکرێ 
لە لای جەپ بێ، یاخود کەمێک بەرەو کۆڵانەکە دوورکەوتبێتەوە لەو کاتەی کە لە نێو دەرگای هۆتیلەکە وەستا بوو، چەترێک بەسەری داکرایەوە لە لایەن کارگوزاری ژوورەکانی هۆتێلەکەوە پێویستە ریگە نەدەین کە تەڕ بیت -پێکەنی و ئەمەی بە ئیتاڵی قسەی لەگەڵ دەکردبێگومان بەرێوبەری هۆتێلەکە ناردبووی، بەرەو ریرەوەکە رۆیشت وە کارگوزارەکەش بەدوایەوە و چەترەکەی بەسەریەوە، گرتبوو، چوە ئەو شوینەی کە دەکەوتە ژێر پەنجەرەکەی ژوورەکەیانەوە بەڵام چیتر پشیلەکە لەوێ نەمابوو. تەنها مێزێک کە بارانی بەرکەوتبوو دەبریسکایەوەتوشی پەشۆکان بوو، کارگوزارەکە بە سەرسورمانەوە سەیری کردخانمەکەم،
شتێکت ون کردوە؟
 ژنە ئەمیرکیەکە وەڵامی دایەوە
 - پشیلەیەک لێرە بوو
 - پشیلە؟
 - بەڵێ، پشیلە -پشیلە (کارگوزارەکە پێکەنی) پشیلە لە ناو باران
 - بەڵێ، لە ژێر میزەکە، من ئەو پشیلەیەم دەوێ لە هەموو دڵمەوە
 -رووخساری کارگوزاررەکە گۆڕاو بە ئینگلیزی پێی ووت
 - خانمەکەم پێویستە بچینە ژوورەوە تەڕ دەبیت
 ژنە ئەمریکیەکە وەڵامی دایەوە
- پێموابێ
گەڕانەوە بەرە هۆتێلەکە ، ژنەکە گەڕایەوە بەڵام کارگوزارەکە دواکەوت بەهۆی داخستنی چەترەکەی دەستیەوە ژنەکە  بەلای نوسینگەی بەرێوبەردا تێپەری و بە پەیژەکان دا سەرکەوت بەرەو ژوورەکەی کە دەرگاکەی کردەوە بینی جۆرج ی هاوسەری هێشتا لە ناو جێگەکەیە و سەرقاڵی خوێندنەوەیە
- پشیلەکەت هێنا؟ کتێبەکەی لە تەنیشت دانا و ئەم پرسیارەی کرد
- رۆیشت
- چاوی دەفڵیقاند بە هۆی خوێندنەوە  و پرسی، بەراست ، بینیت بۆ کوێ رۆیشت؟
لە سەر جیگەکە دانیشت و ووتی
زۆر حەزم دەکرد لای خۆم بیهێڵمەوە ، نازانم بۆ وا زۆر تامەزرۆم ، ئەو پشیلە داماوەم دەویست ،جۆرج دەستی کردەوە بە خوێندنەوە ،وە ئەویش چوو لەبەردەم ئاوینەکە دانیشت ، لە ئاوێنەکە لەخۆی دەڕوانی سەیری ئەم لاو ئەو لای دەکرد پاشان سەیری پشتی سەری کرد وە گەردەنی
- پێتوایە بیرۆکەیەکی باس بێ لێگەڕیم قژم درێژ بێتەوە؟
ئەمەی پرسی و دووبارەی سەیری رووخساری کردەوە ، جۆرج لێی ڕووانی کە قژی وەکو کوڕ کورت کردۆتەوە
وە بەوشیوەیەی حەز لێ بوو
 - بەم شێوەیەم حەز لێیە
ژنەکەی ووتی : لەمە بێزار بووم ، بێزاربووم لەوەی وەکو کوڕ دەربکەوم
- بەڵام بەم شێوەیە جوانی
ژنەکە چووەوە لای پەنجەرەکە ، ووتی حەزدەکەم قژم بۆ دواوە هەڵبدەمەوە وە بخشێتە سەر پشتم ، ئەمە هەستی منە ، حەز دەکەم خاوەنی پشیلەیەک بم  ، لە ژوورەکەم بێ کاتێ دەست بەسەری دابینمی ئارامی ببێتەوە
جۆرج ووتی
- بەڵێ ..
هەروەکو حەز دەکەم خواردنەکەم لەسە رمێزە زیویە تایبەتیەکەم بخۆم ، وە قژم شانە بکەم لە هەوادا لەبەردەم ئاوێنەکەم ، پشیلەیەکم دەویلەگەڵ چەند کراسێکی نوێ
- ئاه، بێدەنگ بە، شتێک بدۆزەوە و بیخوینەوە
جۆرج ئەمەی وت و دەستی کردەوە بە خوێندنەوە، ژنەکەی دەستی کردەوە بەڕوانین لە پەنجەرەکەوە
تاریکیەکە تا دەهات زۆر دەبوو وە باران بەردەوام دەباری
بەهەرحاڵ ، پشیلەیەکم دەوێ (ژنەکە ووتی) پشیلەیەکم دەوێ . ئێستا دەمەوی
 ئەگەر نەتوانم بژێم و خاوەنی قژێکی درێژ بم ، دەتوانم خاوەنی پشیلەیەکی بچوک بم
جۆرج گویی لە قسەکانی نەدەگرت ، سەرقاڵیخویندنەوە بوو ، ژنەکەشی بەردەوام لە دەرەوەی دەڕوانی
لەو ساتە یەکێ لە دەرگای دا
 - وەرە ژوورەوە
جۆرج ئەمەی ووت، کارگوزارەکە لای دەرگاکە وەستا بوو، پشیلەیەکی بەدەستەوە بوو پشیلەکە خۆی لە دەستی دەرباز کرد، بەئاراستەی پێچەوانە رۆیشت
- ببورە  (کارگوزارەکە ووتی) بەرێوبەر داوای کرد ئەم پشیلەیە بۆ خانم بهێنم


















پشیلەی ناو باران - ئەرنست همینگوای
وەرگێران : سۆران عبدالرحمن
٧ ی سێبتەمبەری ٢٠١٤
 پشیلەی ناو باران -  ئەرنست همینگوای

Soran Abdulrahman

بۆچوون
الاسمبريد إلكترونيرسالة