کەسێک لە مەغربەوە گەیشت چیرۆکێکی سەیری بۆ باسکردم دەربارەی شێوازی تێڕوانینی هەندێ لە خێڵەکانی بیابان
کاتێ کە حەوا لە باخچەکانی عەدەن پیاسەی دەکرد ، مارێک دەرکەوت
و پێی ووت : ئەو سێوە بخۆ
. حەوا ئەوەی پەسەند نەکرد ، لە وتەکانی خوا دەگەیشت ئەو
.مارەکە ووتی : ئەو سێوە بخۆ ، ئەگەر پێوسیتتە بۆ پیاوەکەت جوانتر بیت
حەوا وەڵامی دایەوە : پێویست بەوە ناکا ، هیچ ئافرەتێکی تر لێرە نیە جگە لە من
مارەکە پێکەنی و ووتی : بەڵی هەیە
حەوا بڕوای بەوە نەدەکرد ، بۆیە مارەکە بردییە سەر لوتکەی چیایەک کە سەرچاوەیەکی ئاوی لێبوو
. و پێی ووت : ئافرەتەکە لە ناو ئەو بیرە دایە ، ئادەم لەوێ شاردویەتیەوە
حەوا خۆی چەماندەوە و لە ئاوەکەدا وێنەدانەوەی ئافرەتێکی جوانی بینی ، بۆیە خێرا سێوەکەی خوارد کە مارەکە پێی دابوو
. لە سەر هەمان بنەما و تێڕوانینی ئەم خێڵانە، هەر کەسێک وێنەدانەوەی خۆی بینی و نەترسا ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ بەهەشت
یەکێک لە مەغربەوە گەیشت
پاوڵۆ کۆیڵۆ - لەسەر ڕووباری پێدرا لەوێ دانیشتم و گریام
و : سۆران عبدالرحمن
٢١ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٤