JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

کۆمەڵێک ماڵپەڕ بۆ خستنەڕووی کاری دیزاینەران

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
دیزاینەر بۆ بەروپێشبردنی کارەکەی و خستنەڕوو و نمایشکردنی نوێترین کارەکانی بەردەوام پێویستی بە شوێنێکە بۆ نمایش


















بەشێک لەو ماڵپەڕانەی کە بەسوودن بۆ دیزاینەران 

Fiverr
ئەگەر هەر توانایەکی کاری گرافیکی و دیزاینیت هەیە دەتوانی ناوی خۆت لەم ماڵپەرە تۆمار بکەی و کاری خەڵکی تر بەجێبگەیەنی و تواناکانت پەرە پێ بدەی

Freelancer
لەم ماڵپەڕەش دا بە هەمان شێوە دیزاینەران دەتوانن کار بەدەست بهێنن بە نیشاندانی تواناکانیان 
دەتوانی ناوی خۆت تۆمار بکەی 

Behance
لەم ماڵپەڕەدا دیزاینەران کارەکانیان دەخەنەڕوو ، یەکێک لە ماڵپەڕە بەناوبانگەکانە کە دیزاینەرانی سەرتاپای جیهان نوێترین کارەکانیان تێدا دەخەنەڕوو


Coroflot
لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە دەتوانی پەرەی کارەکانت دروست بکەی و نوێترین دیزاین و کارەکانت نمایش بکەی


dribbble
بەهەمان شێوەی ماڵپەڕەکانی تر دیزاینەران کارەکانیانی تێدا نمایش دەکەن  ، وە بیروبۆچون دەگۆڕنەوە و سود لە کاری یەکتر دەبینن و بیرۆکەی نوێیان لا بەرجەستە دەبێ



guru
لەم ماڵپەرەدا دەتوانی ناوی خۆت تۆمار بکەی و تواناکانت بخەیتەگەڕوو و کاری کەسانی تر ئەنجام بدەی ،ئەو کەسانەی کە بە دوای دیزاینەری بەتوانا و سەرکەوتوو دا دەگەڕێن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان


krop
دەتوانی لێرەدا نوێترین کارەکانت نمایش بکەی و پەڕەیەکی تایبەت بە خۆت دروست بکەی



بەهیوای سوود بینین





کۆمەڵێک ماڵپەڕ بۆ خستنەڕووی کاری دیزاینەران

Soran Abdulrahman

بۆچوون
NameE-MailNachricht