JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

چۆن دەبیت بە دیزاینەرێکی سەرکەوتوو؟

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
دیزاینێکی جوان مانایەکی تر بە بەرهەم و کاڵاکە دەبەخشێت ، ڕوواڵەت و ڕووکارێکی جوان و کاریگەر زیاتر سەرنج ڕادەکیشێت وەکو لە دیمەنێکی نا تەندروست لە دەرکەوتن دا  ، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ توانا و لێهاتووی دیزاینەرەکە لە ئەنجامدانی کارەکە
















گرافیک دیزاین

گرافیک دیزاین واتە هونەری پەیوەندییەکانی بینین کە دەرکەوتەی کار و هەوڵی کەسێکە کە پێی دەوترێ دیزاینەر کە بە پێێ توانا و لێهاتووی خۆی بتوانێ گونجاندن و ڕێکخستنێک بەرجەستە بکات

هاوپۆلەکانی گرافیک دیزاین

لە بواری دیزاین کردن دا رێچکە زۆرە بگیرێتە بەر کە هەر یەکە و کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە و جیاوازە لەوی تر
هەندێ لە هاوپۆلەکان

دیزاینی چاپەمەنی -
دیزاینی ناسنامە و ناسێنەرەی کۆمپانیاکان -
دیزاینی پاکێچ و گرافیکی بەرهەمەکان -
دیزاین کردن ڕووکار و دەرکەوتەی ماڵپەڕەکان -
دیزاین کردنی ئەپەکانی مۆبایل -
دیزاینی بانگەشەی تەلەڤزیۆنی -
دیزاینی سێ ڕەهەندی -
دیزاینی ستۆدیو و دیکۆری بەرنامەکانی تەلەڤزیۆن -

ئەو ئاستانەی کە دیزاینەر پێیدا تێدەپەڕێت

دیزاینەر کۆمەڵێک ئاستی هەیە کە پێیدا وەکو پەیژە هەنگاو دەنێت
ئاستی سەرەتایی : یەکەم ئاستە لەو کاتەی کە کەسێک دێتە ناو بواری دیزاین کردنەوە و ڕێچکەکە دەگرێتەبەر
ئاستی ناوەندی : دیزاینەر لەم ئاستەدا نە لە سەرەتادایە و نە گەیشتۆتە پلەی پرۆفیشناڵی و لێهاتووی تەواوی دەست نەهیناوە
بێگومان ئەمەش پێویستی بە چەند ساڵێک لە کارکردن هەیە لەم بوارە و تاکو گەیشتن بەم پلەیە
 دیزاینەری سەرەکی : لەم پلەیەدا دیزاینەر پلەیەکی باڵای هەیە و بەرپرسیاری گەورەی لە ئەستۆ دایە و چەندین ساڵ شارەزاییان  هەیە و ئەرکی سەرەکییان لە ئەستۆدایە
بەڕێوبەری هونەری - داهێنەر : بەڕێوبەری هونەری جێبەجێکارە و بەرپرسیاری ئەندامانی گروپەکەیە و خاوەنی نوسینگەی خۆیەتی و ساڵانێک لە کارکردنی بەسەر بردوە و شارەزایی زۆری بەدەستهێناوە و لایەنی کەم ١٠ ساڵێک شارەزایی هەیە

چۆن دەبیتە گرافیک دیزاینەر؟

١- ڕێچکەیەک لە ڕێچکەکانی بوارەکە بگرە بەر ، پێش ئەوەی نازناوی دیزاینەر بەخۆت ببەخشی،سەرەتا یەکێک لە پۆلەکانی دیزاین بگرە و  کاری بۆ بکە ،بۆ نمونە کاری دیزاینی چاپەمەنی یاخود دیزاینی سێ ڕەهەندی

٢- ئامراز و پێویستیەکانی دیزاین ، هەوڵبدە پرۆگرامە پێویستەکان دەستەبەر بکەیت ، بۆ وێنە ئەگەر ویستت کار لە سەر وێنە و تێکەڵ کردن و یاری کردن بە وێنە بکەی دەکرێ فۆتۆشۆپ هەڵبژێری بۆ ئەم مەبەستە ، وە بۆ کاری تەلەڤزیۆنی پریمەر و ئافتەر ئیفێکت وە بۆ کاری سێ ڕەهەندی پرۆگرامەکانی سریدی ماکس و سینەمافۆردی

٣- بەژداری کردن لە خولی فێربوونی کاری گرافیکی و دیزاین دا

٤- گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ دیزاینەران دا و کۆبونەوە لەگەڵیان بۆ بەدەستهێنانی شارەزایی و ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکەکان بەمەبەستی فراوانکردن و پرەوپێدانی زیاتر

٥- لە خۆفێرکردن مەوەستە و بەردەوام هەوڵبدە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری ، هەوڵبدە داواکار توانا و لێهاتووی لە تۆدا ببینێت

٦- خوێندنەوەی کتێب و فێرکاری تایبەت بە دیزاین

٧- وردبوونەوە و لێکۆڵینەوە لە هەر دیزاینێک کەبەرچاوت دەکەوێ لە گۆڤار و تیڤی و پۆستەر

٨- خۆت تەواو پێبگەیەنە لە دیزاین کردن دا ، تاوەکو دیزانەکانت بناسرێنەوە بێ ئەوەی واژووی تۆی لەسەر بێت بەهۆی کاریگەری و تایبەتمەندی و گونجاوییەوە ئاماژەت بۆ بکا

٩- دیزاینەکانت لە ناو مەبە ، ئەو کارانەی کە بە دڵت نین و لێیان ناڕازیت فرێیان مەدە و لەناویان مەبە ، چاویان لێبکە ئەوکات لە  چ ئاستێک دابووی ئێستا لە چ ئاستێک دای ، هەڵەکانی ئەو کارە دیزاینیەت چیە
بەمەش سودمەند دەبیت و زیاتر هەنگاو دەنێیت بۆ باشتربوون و هەنگاونان بۆ ئاستەکانی پاشتر

١٠- دیزاینە جوان و قەشەنگەکان دووبارە دیزاین بکەرەوە ، بە دووبارە دیزاینکردنەوەی کاری دیزانەرانی تر خۆت پێش دەبەیت و شارەزایی زیاتر بەدەست دەهێنیت

١١- دروستکردنی پۆرتفۆیلۆ - گەلەری تایبەت بە خۆت ، بۆ خستنەڕووی کارەکانت و نیشاندانی بە کەسانی داواکار و کۆکردنەوەی نوێترین کارەکانت





پێگەی دەروازە 
٢٠١٥ / ٦/ ٢٠
سۆران عبدالرحمن


چۆن دەبیت بە دیزاینەرێکی سەرکەوتوو؟

Soran Abdulrahman

بۆچوون
NameE-MailNachricht