JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

پەیوەستە بە تۆ کە چۆن مروارییەکان بدۆزیتەوە

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
"جارێک پیاوێک کەوتە دەریاوە، بەلەمێک بەوێدا تێپەڕی ویستی یارمەتی بدا، پیاوەکە وتی نامەوێ خودا یارمەتیم ئەدا، بەلەمەکە ڕۆیشت
بەلەمێکی تر هات و دیسان یارمەتیەکەی نەویست، لە کۆتاییدا پیاوەکە لە ئاوەکە نقوم بوو مرد.. کە گەرایەوە بۆلای خوا ، پرسیاری کرد خوایە داوای یارمەتیم کرد بۆ یارمەتیت نەدام!!
ئیتر پێی ڕاگەیەندرا: دوو بەلەممان بۆ ناردی بەڵام تۆ نەتویست"
ئەمە منداڵە چوار پێنج ساڵیەکە بە باوکی دەڵی بەدەم ڕێگاوە، لەو دەمەی باوکەکە ماندویی ژیانە و دەیەوێ باشتری بکا! لە فیلمی " هەوڵدان بۆ بەختەوەری " 
کە لە چیرۆکی ڕاستەقینەی ژیانی کریس گاردنەرەوە وەرگیراوە لە سەرەتای هەشتاکان کێشمەکێشیەتی بەهۆی بێ شوێنی مانەوە و بەخێوکردنی کوڕەکەی، لە کتێبەکەی دا بە هەمان ناو ئاماژەی پێداوە، دوای ئەو بەسەرهاتە کریس بوو بە جێبەجێکاری گشتی و دامەزرێنەری کریس ڕیچ و یەکێ لە زەنگینەکانی جیهان

لە وتەکانی کریس گاردنەر
"جیهان گوێچکەماسی تۆیە، پەیوەستە بە تۆ کە چۆن مروارییەکان بدۆزیتەوە "
"هیچ کات ڕێگە مەدە کەسێک پێت بڵێ تۆ ناتوانی شتێک بکەی"












 سۆران عبدالرحمن || ٢٠١٥/٤/٤


پەیوەستە بە تۆ کە چۆن مروارییەکان بدۆزیتەوە

Soran Abdulrahman

بۆچوون
NameE-MailNachricht