JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

ڕێبەر و سەرکردەی سەرکەوتوو چۆن بیردەکاتەوە؟

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین

سەرکردە چۆن بیردەکاتەوە؟
بیرکردنەوەی سەرکردە مەزنەکان بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن


گرنگترین خاڵە بەهێزەکانی سەرکردەی بەتوانا و سەرکەوتوو
سەرکردە یاخود ڕابەر یاخود بەڕێوەبەری کار، تەنانەت خود کاتێک وەکو سەرکردە لە خۆی دەڕوانێت


یارمەتیدانی کەسانی تر
هەر وەکوو جاک ویلش دەڵێت: بەر لەوەی سەرکردە بیت دەبێ گەشە بەخۆت بدەیت، وە کە بووی بە سەرکردە پێویستە یارمەتی گەشەسەندنی ئەوانی تر بیت وە سەرکردەی مەزن و سەرکەوتوو ڕۆحی هاوکاری و یارمەتی دەوروبەرەکەی هەیە لەگەیشتن بە ئامانجەکانیان


نەخشەی ڕێگا
جۆن ماکسویڵ دەڵێت : سەرکردەی کاریگەر ڕێگەی سەرکەوتن دەزانێت
سەرکردەکان هەر کەسە و بە جیاواز بیردەکەنەوە، و نەخشەی دیاریکراویان هەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان


کەسایەتی بەهێز
بەوەی بتوانێ کاریگەری بە سەر کەسانی ترەوە هەبێت و پاڵپشت و پاڵنەری بەهێز بێت بۆ هێنانە دی ئاوات و هاندانیان لە گەیشتن بە خەونەکانیان


تێڕوانین
گەوهەری سەرکردایەتی ئەوەیە کە بۆچون و تێڕوانینی بەهێزت هەبێت بۆ بارودۆخە جیاوازەکان، کاهین تیودۆر هسبرنگ وا دەڵێت
بە واتای پلانان دانان و دانانی نەخشە ڕێگەی هێنانە دی ئامانجەکان بە ڕوونی 


خۆناسی
سەرکردەی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە باوەڕ بەخۆ و بەتوانایە لە بڕیاردان، وە توانای گوێگرتن و تێگەیشتن لە کێشەی ئەوانی تر
دۆگلاس ماک


چارەسەری گونجاو
برایان تریسی دەڵێت: سەرکردە هەمیشە بە دوای چارەسەری ئاریشەکانەوەیە
فەلسەفە و تێروانینی سەرکردە مەزنەکان ئەوەیە کە بەردەوام خاوەنی چارەسەر و ڕێگەچارە و جێگرەوە پلانی کێشەکان بن


ڕێکخستنی کات
سەرکردایەتیکردنی کارا بە  ڕێزبەندی کردنی کارە سەرەکییەکانەوە دەستپێ دەکا، وە ڕێکخستن  لە جێبەجیکردنی کارە تاییبەتیەکانت
ستیڤن کۆفی- سەرکردە مەزن و سەرکەوتووەکان یەکێک لە ڕێگەکانی بیرکردنەوەیان چۆنیەتی گرنگیدان و پاراستی کاتە
وە چۆن بەشێوەیەکی ژیرانە و حەکیمانە سود لەو کاتە وەربگیرێت کە بەردەستە



















--------------------------

١٥/٤/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن


الاسمبريد إلكترونيرسالة