JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

گەیاندن و گفتوگۆی کاریگەر

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
Derwaze tech web blog


لێرەدا هەندێک لە سەر خولی گەیاندنی دروست و کاریگەر دەدوێم و هەندێک
لەو بابەت و خاڵە گرنگانەی کە لەم کۆرسەوە پێیان ئاشنا بوون وە تێگەیشتنی و بۆچوونی خۆم لە خوارەوە دەخەمە ڕوو
 ، سەرەتا بەوە دەست پێدەکەم ، پۆلینکارییەکی کەسایەتییەکانی مرۆڤمان هەیە
 مرۆڤ دابەش دەکرێت بەسەر سێ گروپ لە کەسایەتی دا لە ژیانی دا لە گفتوگۆ دا


خۆسەپێن , سوڕ

ئەم جۆرە کەسە بڕاوی تەواوی بەخۆی هەیە ،و ژیانی ئاساییە ، لەو شوێنەی پێویست بێ قسەدەکا و داکۆکی لە مافی خۆی دەکا
بڕوای بە خۆی هەیە و خاوەنی قسەی خۆیەتی و ناچێتە ژێر کاریگەرییەوە

شەڕانی , شەڕخواز
ئەم جۆرە کەسە قسەی وشکە لەگەڵ بەرامبەر ، توند و بێ بەزەییە ، ڕەچاوی دۆخی بەرامبەرەکەی ناوێ ، خۆوییستە و تەنیا خۆی مەبەستە ، هەڵ بە بەرامبەرەکەی نادات بۆ باشتر بوون و سەرکەوتن ، ڕەفتاری خۆش نیە
حەز دەکا بەرامبەر بشکێنێتەوە و خۆی گەورەتر دەبینێت

سست , سلبی
کەسێکە چاوەڕێی بۆچوونی خەڵکی تریەتی ، هەرچیەک بێت دەڵێ با بە دڵی تۆ بێت ، خاوەنی بڕیاری خۆی نیە ، باوەڕی بە توانا و قسەی خۆی نیە، بۆ هەموو کارێک رەزامەندی دەردەبڕێ ، خۆی بچوک تر دەبینێت
کە پرسیاری لێ کرا هەڵبژاردەی تۆ و بۆچونی تۆ چیە دەڵی چۆنتان بوێ بە دڵی خۆتان

Derwaze tech web blog

Derwaze tech web blog




خاڵێکی تر : چۆن بتوانی بڵێی نا
هێزی ووتنی نا

لە ژیانی ئینسان دا زۆر ڕووبەڕی داواکاری و ویستی بەرامبەر دەبینەوە ، هەر سایکۆلۆژیای ئینسان وایە کە خۆویستە 
و حەزی بە هەموو شتیکە لە پێناوی داخوازی و خەون و ئارەزوو و پێویستیەکانی
زۆر لای ئاساییە کە داوا لە خەلکی تر لە بەرامبەرەکەی بکات کە بۆی جێبەجێ بکات ، بێ گوێدانە ئەوەی ئەو کەسە ڕەنگە کاتی نەبێت ، ڕەنگە کارێکی گرنگی هەبێت کە پێویستە ئەنجامی بدا یاخود ڕەنگە ماندوە و پێویستی بە پشووە ڕەنگە نەخۆشە
لە بەرامبەر ئەم داواکارییەی کەسی خۆویست و داواکەی دا
کەسی داوا لێ کراو زۆر جار ناچارە بڵیت باشە و بەسەرچاو یارمەتیت دەدەم ، لەگەڵ دێم ، وات بۆ دەکەم ، هەرشتێک
کە ئەمەش سەرەتا ڕۆتینێکی ژیانە ،پاشانلە گرنگی کات و ژیانی تۆ دەکوژێت هەندێک لە جارەکان
ڕاستە گیانی هاوکاری و یارمەتی بەرامبەر و  دۆست و کەسانی تر لە بنچینەکانی مرۆڤدۆستی دایە
بەڵام بەو مانایە نا بەردەوام بێت و کاریگەری نەرێنی بەسەر ژیانتەوە هەبێت

بۆیە پێویستە بتوانین بڵێین نا ، لە بەرامبەر داواکاری ودەستی ئاماژەی زۆر دووبارە و ناڕەوا لە کاتی نەتوانین و نەگونجان و نەبوونی کات ، ئەویە گرنگە مرۆڤ بتوانێت هێزێک ە ناخئ دا بدۆزێتەوە و بڵی نا


Derwaze tech web blog






من پرد نیم
ئەوەت لە یاد بێت لە ژیانتدا تۆ کۆمەڵێک ماف و تایبەتمەندیت هەیە وەکو هەر کەسێکی تر
لەپێناوی مانەوە لەم ژیانەدا پێویستمان بە هاوکاری و هەماهەنگی یەکتر هەیە تا ئەو شوێنەی کە پێویستە
وە هەر کەس ویست و خواستی خۆی هەیە لە ژیانی دا
هاوشێوەی بەکارهێنانی هێزی وتی نا ، پێویستە هەر کەس ئەوەی لە یاد بێت کە ئەو پرد نیە
نابێ خەڵکی تر بۆ ئامانجەکانی خۆیان و گەیشتن بەوەی دەیانەوێ تۆ بکەن بە پرد و ئامرازێک بۆ پەڕینەوە
و جێبەجێکردنی کارەکانیان




گوێگرتنی کاریگەر و چالاک
لە کاتی ئاخاوتنی کەسیک دا بەارمبەرەکەی پێویستە زۆر بە وریاییەوە گوێبگرێت و گوێگرێکی باش بێت
بەو جۆرەش دەتوانێ تێبگات و وەڵامی هەبێت

پێویست دەکات گوێبگرین بۆ ئەوەی تێبگەین ، نەک  گوێگرتن بۆ ئەوەی وەڵام بدەینەوە

لە کاتی گوێگرتن دا ڕەچاوی ئەمانە دەبێت بکرێ
وردبە و ئاگاداربە -
تەماشای ئەو کەسە بکە کە قسە دەکات -
قسە مەکە و ، جولە و ژاوەژاو دروست مەکە -
پرسیار بکە -
دوای ئاراستەکان بکەوە -
بەرجەستەی قسەکان بکە و لە خەیاڵت دا دروستیان بکە -

کە کەسێک قسە دەکات لە کۆڕێک یان ناو کۆمەڵێک یاخود لە بەرامبەری تۆدا
 و پێویستە وردبیتەوە لێی لە کاتی قسەکردن دا بە چاو و  جولەی جەستە - سەر- ئاماژەی بۆ بکەی کە تێدەگەی و گوێگریت
و لە بابەتی قسەکردنەکەی تێدەگەی ، تەنیا بۆ ئەوە گوێ مەگرە کە وەڵامی بدەیتەوە بیر لە وەڵامدانەوە مەکە بۆ قسەکانی چونکە لێی تێناگەیت و لەیادی دەکەیت قسەکانی باشترە تەنها هۆشت لای قسەکانی بێت و  لێی تێبگەیت

Derwaze tech web blog



ئەو کەسەی کە ئەوانی تر دەناسێ ئەوە فێردەبێ ، ئەو کەسەی خۆی دەناسێ ئەو ژیرە
لاو تسیی_




ئاراستەکانی گفتوگۆ

گفتوگۆ لەگەڵ نزمتر
واتە قسەکردن و گفتوگۆ لەگەڵ کەسێک لە پلەدا لە خوار تۆوەیە بۆ نمونە تۆ سەرکارێکی لە کارەکەت دا چۆن قسە دەکەی لەگەڵ  ئەو کارمەندانەی تۆ سەرپەرشتیان دەکەی ، شێوازی قسەکردن لەم جۆرە ئاراستەیەدا
کەمێک جدیەت و توندی تێدایە تۆ لێپرسراوی ئەوانی ڕێنوێیان دەکەین بۆ ئەنجامدانی کارەکان و هەڵسەنگاندنیان و پێدانی تێبینی و ئامۆژگاری

 گفتوگۆی بەرز ئاراستە
قسەکردن لەگەڵ بەرزتر لە خۆت ، بۆ نمونە لە شوێنی کار دا چۆن قسە لەگەڵ بەڕیوبەرەکەت، سەرپەرشتیارەکەت دەکەیت
بەشێوەیەک کە دروست بێ ، بە رەفتاریکی جوان و پڕ لە ڕێزەوە و بۆ داواکردنی مۆڵەت ، ریگەپێدان ، هەڵسەنگاندنی کارەکانت ، داواکردنی پێدانی زانیاری و ڕینوێی بە تۆ

گفتوگۆی هاوسەنگ - ئاسۆیی
گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوپیشەدا ، هاوتەمەن  ، بۆ نمونە لە کاردا کۆمەڵێک کەس هەمان پلە و ناونیشانی کارتان هەیە
جۆری گفتوگۆ بەشیوەیەکی برادەرانە و سادەیە و دوور لە کاری فەرمی ، بە مەبەستی کارکردن بە یەکەوە و پلان دانان و قسەکردن بۆ باشترکردنی کارەکان




شێوازەکانی پەیوەندی

پەیوەندی زاری
  پەیوەندی کردن و لێک تێگەیشتن لە ریگەی ئاخاوتنەوە ، دەربینی وشەوە ، خوێندنەوەی پیتەکان و هێماکان

پەیوەندی نا-زاری
تێگەیشتن لە ڕێگەی زمانی جەستەوە  ، دەڕبڕینی ڕووخسار و هەستەکان ، پۆشیینی جلوبەرگ

Derwaze tech web blog



کەناڵەکانی پەیوەندی
بۆ پەیوەندی و تێگەیشتن کۆمەڵێک کەناڵ هەیە ، کە بە پێی پێویستی و گونجاوی دەگەڕیتەوە کە کامیان هەڵدەبژێردرێ و بەکاردەهێندرێت ، وە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەمە جیاوازە

بینراو
زمانی جەستە ، هێماکان ، وێنە ، هەر شتێک کە ببینرێت

بیستراو
قسەکردن ، موسیک ، دەنگ ، هەر شتێک کە ببیسترێ

دەستلێدان
کردارەکان ، جولە ، تام ، بۆن ،شتیک کە هەستی پێ بکرێت

ئەو کەناڵانەی کەسێک بەکاری دەهێێنێت لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆڕیت
بۆ نمونە هەندێ کەس حەزیان لێیە لە ڕێگەی بیستنەوە فێرببن و بخوێنن و شت ئەزبەر بکەن
کەسانێکی تر هەن حەزیان لێیە لە جیاتی ئەوەی شتێکت بۆ باس بکەن نیشانتی بدەن یاخود بۆتی بنوسنەوە

بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی دروست دەستبخەین باشترە کەناڵی پەیوەندی بەرامبەر بزانین و هەوڵ بدەین لەو ڕێگەیەوە پەیوەستی بدەین و پێی بگەین

Derwaze tech web blog



ئەگەر باوەڕت بە خۆت نەبێت ، ئەوە کەس باوەڕی پێت نابێ

If you don't believe in yourself, nobody else will


زمانی جەستە

بەشێکی گرنگی دروستکردنی پەیوەندی دروست و گەیاندنی قسە و زانیاری و گفوگۆی بەهێز
بەکارهێنانی زمانی جەستەیە ، بۆ نمونە بەکارهێنانی ڕاوەشاندنی دەست لە کاتی  توڕە بوون و
سەر لە قاندن بە مانای ڕازی بوون و هەموو شێوازەکانی تر

بەڵام دەبێت بە شێوەیەکی دروست و لە کاتی گونجاو دا ئەنجام بدرێت
وە بە وریایەوە بەکاربهێندرێت ڕەنگە هەندی هێما و جولەی جەستە لە کلتورێک بۆ کلتوریکی تر جیاوازە ماناکەی
و هەر نەتەو وڵاتیک بەجۆری خۆی لێیکی بداتەوە و بەکاری بهینێت


Derwaze tech web blog



------------------------------------------------------------------------

فەرهەنگۆک
communication پەیوەندی - گەیاندن - گفتوگۆ
The power of say no - هێزی ووتنی نا
active listening - گوێگرتنی کاریگەر
assertive - خۆسەپێن ، سوڕ
aggressive - شەڕانی ، شەڕخواز
passive - سست ، سلبی
 Downward Communication - گفتوگۆ لەگەڵ نزمتر
Upward Communication  - گفتوگۆی بەرز ئاراستە
Lateral or Horizontal Communication گفتوگۆی هاوسەنگ - ئاسۆیی
forms of communication - هۆکار-شێوازەکانی پەیوەندی
verbal communication - پەیوەندی زاری
nonverbal communication - پەیوەندی نازاری
communication channels - کەناڵەکانی پەیوەندی
visual - بینراو
auditory - بیستراو
kinesthetic - بەرجەستە، دەست لێدان
body language - زمانی جەستە
NLP - ئێن ئێڵ پی
communication effectively - گفتوگۆکردن - گەیاندنی کاریگەرانە



بۆ ئەوەی فێربیت پێویستە فێر بکەی ، ئەوەی لاتە بیگوازەوە بۆ کەسێکی تر تاوەکو زیاتر فێربیت


..........................

ئێوارەی ڕۆژی هەینی
٢٢/٧/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن

گەیاندن و گفتوگۆی کاریگەر

Soran Abdulrahman

بۆچوون
دەتوانیت لە ڕێگەی هەژماری گووگڵ یان دانانی ئیمێڵی خۆت تێبینی و بۆچوونی خۆت بنووسیت
زیادکردنی بۆچوون
    الاسمبريد إلكترونيرسالة