JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

یادگارییم لەگەڵ پشیلە بۆرەکە

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
دەمەو بەیان بوو لە هاوینێکی ساڵ، وەکو باوە هاوینان گەرمە لەگەڵ ئەوەش دا دەمەو بەیانییەکەی زۆر فێنک و خۆشە خەڵکی پێشتر لە دەرەوە و ناو حەوشە و سەر بانەکان نانی بەیانین دەخوارد لەپاڵ دیوار و ژێر سێبەر
.باش نایەتە بیرم چەند ڕەنگە زیاتر لە  دوازدە پازدە ساڵێک لەمەوبەر بوو
لە بەروارێکی وەکو ئەوەی پێشتر باسم کرد، لە ناو حەوشە دانیشتبووین کەشێکی فێنک و خۆشی هەبوو
سەرقاڵی خواردنی نانی بەیانی بووین لەگەڵ داپیر و پوورم
لە پڕ لە سەربانەوە و لە ستارەکەوە پشیلەیەک کەوتە خوارەوە بەر شان و ملی من و پوورم کەوت
خواردن و کاسە و شتەکانیش بە جارێک تێکەڵ یەکتر بوون لە چەند چرکەیەکدا هەموو شتێک گۆڕا
بەڕاستی زۆر سەیر بوو وەکو زانراوە پشیلە زانایە لە سەرکەوتن و ڕۆیشتن بە سەر دیوارەکان
نازانم بۆ ئەو جارە لە شانسی ئێمە کەوتە خوارەوە
پشیلە بۆرە لەگەڵ کەوتە خوارەوەی و بەرکەوتنی لەگەڵ ئێمە ئیتر بەجارێک لەبەرچاو وون بوو

کە شتەکان تێکەڵ بووبوون بیرمە گیانم ببو بە ماستەوە
چووین دەست و دەم و چاومان بشۆین، شتێکی سەیرتر ڕوویدا
لەو دەمە بەیانیە بەڕاستی شتی سەیر ڕوویدا
لە ژێر بەرمیلی ئاوەکەوە جرجێک دەرکەوت، جا ئەمەش بووە باسێکی تر بۆمان
لە ژێر بەرمیلە ئاوەکە و ئەو بەرمیلە نەوتە کەمێک لەو لاترەوە بوو
یاری چاوشارکێنی لەگەڵ دەکردین، تا دواجار کوشتمان بە یارمەتی چەند منداڵیکی تری کۆڵانەکە

ئەمەش بەسەرهاتی من و پشیلە، وە جرجە بۆرەش کە بە لەناوچوونی ئەو شتەکە کۆتایی هات
ئەوکات ڕەنگە تەمەنم دە دوازدە ساڵێک بووبێت

ئەوسا وامان دانا کە پشیلەکە، پشیلەی ماڵە مەسیحییەکەی پشتەوە بوو کە پشیلەیان هەبوو
تۆ بڵێی ئەو پشیلەیە ئێستا مابێت... کەس نازانێت



................................................
ئێستا کە ئەم یادگارییەم نووسیوە
٥/٧/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن


derwaze web blog


یادگارییم لەگەڵ پشیلە بۆرەکە

Soran Abdulrahman

بۆچوون
دەتوانیت لە ڕێگەی هەژماری گووگڵ یان دانانی ئیمێڵی خۆت تێبینی و بۆچوونی خۆت بنووسیت
زیادکردنی بۆچوون
    الاسمبريد إلكترونيرسالة