JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

هۆکارەکانی گەڕانەدواوە و شکستی یاهوو لە پێشڕەویکردن!

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
یاهوو کۆمپانیایەکی ئەمریکی بواری خزمەتگوزاری وێب، لەلایەن جێری یانگ و داڤید فیلۆ دامەزرا لە ساڵی ١٩٩٤، لە ساڵانی نەوەدەکان دا پێشەنگی بواری ئینتەرنێت بوو.

لە ساڵی ٢٠١٦ دا یاهوو Yahoo!، یەکێک لە هێما دیارەکانی سەرەتای سەرهەڵدانی تۆڕی جیهانی ئینتەرنێت، ڕایگەیاند کە دەفرۆشرێ بە کۆمپانیای "ڤیریزۆن".


Yahoo یاهوو

بەپێی لێکدانەوەکانی تەلەگراف، تا ماوەیەکیش لەمەوبەر، یاهوو لە پێش تویتەر و لینکد-ئین بوو، وە ژمارەی سەردانیکارانی زیاتر بوو لە ئەمازۆن، ویکیپیدیا و ئیبەی.

کەواتە چ هۆکارگەلێک بوونە هۆکاری ئەوەی کە یاهوو ناچاربێت کارەکانی بفرۆشی سەرباری سەرکەوتنەکانی پێشووی، 
لەم ڕاپۆرتەی خوارەوە هۆکار و پاڵنەرە بەردەوامەکانی کە بەژداربوون لە شکستهێنان و کەوتنی یەکێک لە ناسراوترین و گەورەترین ماڵپەر دەخەینەڕوو


١- کڕینەوەی ماڵپەڕی برۆدکاست
ماڵپەڕی برۆدکاست.کۆم، کە لە ساڵی ١٩٩٩ کڕایەوە بە نرخی ٥.٧ ملیار دۆلار، ماڵپەڕی پەخشی ڕادیۆ و ڤیدیۆیی بوو، یاهوو نرخی هەر بەکارهێنەرێکی بە ١٠ هەزار دۆلار خەمڵاند.
ماڵپەڕەکە ٥٧٠ هەزار بەکاربەری هەبوو، بۆیەش فرۆشرا بە ٥.٧ ملیار دۆلار، کە گەورەترین شکستی دارایی بوو بۆ یاهوو، دواتر یاهوو چەند جارێک گۆڕانکاری بەسەردا هێنا تاکو گۆڕی بۆ رادیۆ مۆسیقا یاهوو.
Broadcast.com

برۆدکاست ١٩٩٩ یاهوو


٢ - لەدەستدانی گووگڵ
لە ساڵی ١٩٩٨ دا ڕەتی کردەوە گووگڵ بکڕێتەوە لە سێرجی برین و لاری پەیج بە بڕی ١ ملیۆن دۆلار، دواتر درکیان بە هەڵەکەیان کرد و ویستیان قەرەبووی بکەنەوە، یاهوو لە ساڵی ٢٠٠٢  ویستی گووگڵ بکڕێتەوە بە ٣ ملیار دۆلار، بەڵام نەگەیشتنە ڕیککەوتن و گووگڵ داوای ٥ ملیار دۆلاری کرد، بەڵام سەرۆکی جێبەجێکاری ئەو کاتی یاهوو، تێری سیمیڵ  Terry Semel بە بڕەکەی ڕازی نەبوو.
دواتر دامەزرێنەری "وای کۆمپیناتۆر Y Combinator "، پۆڵ گراهام Paul Graham  کە پێشتر لە یاهوو کاری دەکرد، ڕایگەیاند: "یاهوو لەو کاتەدا گرنگی نەدەدا بە سیستەمی گەڕان".

google search



٣ - هەڵی پێشخستنی فلیکەر 
بەرلە دروستبوون و سەرکەوتنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستەگرام، ماڵپەڕی فلیکر Flickr هەبوو بۆ ئاڵوگۆڕ و دانانی وێنە، کە یاهوو لە ساڵی ٢٠٠٥ کڕی، کە ئەو کات تیمی ماڵپەڕەکە بەرنامەیان وابوو  بیگۆڕن بۆ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی.
بەڵام یاهوو ئەم هەڵەی لەدەست دا بەهۆی بەڕێوەبردنی خراپی ماڵپەڕە، هەر وەکو ئەوەی لەگەڵ "جیۆ سیتیز" ، دیلیشیەسDelicious  و لە کۆتایی دا لەگەڵ تمپلر دا کردی.


flickr-2005


٤- نەکڕینی ماڵپەری فەیسبووک
لە ساڵی ٢٠٠٦ دا یاهوو نزیک بوو لەوەی کە فەیسبووک بڕێتەوە بە بڕی ١ ملیار دۆلار. بەڵام مارک زۆگەربێرگ ڕازی نەبوو، لەو کاتەدا ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردوە کە دەستەی بەڕێوەبردنی فەیسبووک، زۆگەربێرگیان ناچار دەکرد کە فەیسبووک بفرۆشێ ئەگەر هاتبا نرخەکەیان بەرز بکردایەتەوە بۆ ١.١ ملیار دۆلار، لە کاتێک دا "سینی: ئەمەی پەسەند نەکرد.

the-facebook 2005


٥- ڕەتکردنەوەی مایکڕۆسۆفت 
یاهوو، لە ساڵی ٢٠٠٨ هەوڵی کڕینی لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە بەرانبەر بە ٤٤.٦ ملیار دۆلار ڕەتکردەوە، سەرۆکی جێبەجێکاری ئەو کات "ستیف باڵمەر" هەوڵی زۆری دا تاکو یاهوو پەسەندی بکات، بەڵام دەستەی بەڕێوبەرایەتی ئەو بڕە پارەیەیان پێ کەم بوو بەرانبەر بە فرۆشتنی یاهوو.

ساڵێک دواتر یاهوو دەستی هەڵگرت لە دروستکردنی وێبگەی گەڕۆک و لەگەڵ مایکرۆسۆفت ڕێککەوت کە بینگ بەکاربهێنێت.


٦- کۆمەڵێک سەرۆکی جێبەجێکاری خراپ
سەرکردایەتی کردنی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا بەشێوەی دروست و مامەڵەی باش بەرەو هەنگاوی باشی دەبات، وەکو ئەوەی "ستیف جۆبز" کردی بۆ ئەپڵ، وە مایکرۆسۆفت لەژێر دسەرکردایەتی کردنی "ساتیا نادالا"، گووگل لە لایەن ئیریک شیمیت.

بەڵام یاهوو سەرکەوتوو نەبوو لە دانانی سەرۆکێکی جێبەجێکار کە بتوانێ ئاراستەی کۆمپانیاکە بگۆڕێت ، لەوانە "سیمیل" یەکێک لە خراپترین سەرۆکە جێبەجێکارەکانی بواری تەکنەلۆژیا، وە سکۆت تۆمبسۆن.


٧- دەستکێشانەوەی "جێری یانج" لە دەستەی بەڕێوەبردن
دەست لە کار کێشانەوەی جێری، وای کرد یاهوو بێ هێز بمێنێتەوە لە سەرکردایەتیەکی بەهێز،
جیاواز لە کۆمپانیا زلهێزەکانی تری ئینتەرنێت کە سەرکردایەتیەکی ڕوون پێشیخستن، وەکو مارک زوگەربێرگ لە فەیسبووک، بیج و برین لە گووگڵ.


٨- شکستی ماریسا مایەر لە گۆرینی ئاراستەکە
سەرباری ملیۆنان دۆلار کە یاهوو دەستی دەکەوت لە پشکەکەی لە عەلی بابا ، مایەر شکستی هێنا لە بەرەوپێشبردنی کۆمپانیا بۆ داهاتوویەکی باشتر.
ماریسا مایەر، پێش ئەوەی لە یاهوو دەستبەکاربێت وەکو  CEO بەڕێوبەری جێبەجێکار، پێشتر لە گووگڵ کاری دەکرد.
مایەر، کارمەندی ژمارە ٢٠ی کۆمپانیای گووگڵ بوو، وە جێ دەست و کاریگەری دیارە لە خزمەتگوزاری جی-مەیل و نەخشەی گووگڵ و خزمەتگوزارییەکانی تر، لەگەڵ ئەو ئەزمونەی کە هەیبوو، مایەر نەیتوانی یاهوو ڕزگار بکات لە کێشە گەورەکانی، هەر چەندە لە ساڵانی سەرەتادا ڕۆڵێکی باشی بینی، بەڵام چەندین هەڵەی ستراتیژی و بڕیاری تری دا کە بەزیانی یاهوو شکایەوە.

marissa_mayer_yahoo_ceo


٩- گرنگی نەدان بە بەکاربەر
سەروەتی هەر کۆمپانیایەک بەکارهێنەرەکانییەتی، جگە لە یاهوو کە لەم خاڵەش دا ناکۆک بوو، بەوەی هەندێک هەنگاوی نا، لەگەڵ خواستی بەکارهێنەرانی یەکی نەدەگرتەوە، لەوانە؛

- حکومەتی چینی، کۆمپانیا زلهێزەکانی ناچارکرد کە دەستی بگات بە داتا و زانیاری بەکارهێنەرانیان، بەڵام کۆمپانیاکانی فەیسبووک و گووگڵ پەسەندیان نەکرد، بەمەش دوچاری ڕێگەپێنەدان و نەکرانەوە بوونەوە لە چین، یاهوو بەوە ڕازی بوو، بەمەش توانی لە چین بمێنێتەوە بەڵام بەکارهێنەری لەدەستدا.

- بەکاربەرانی ئیمێڵی یاهوو کێشەی زۆری سپامیان هەبوو، یاهوو زۆر گرنگی بەوە نەدا، بەوەی کە ڕکابەرەکەی هتمڵ هەمان کێشەی هەبوو،
بەڵام گووگڵ لە خزمەتگوزاری ئیمێڵەکەی دا گرنگی زۆر بە چارەسەرەی سپام دا، بەوەش بەشێکی بەکاربەرانی یاهوو هەروەها هتمڵ ڕوویان تێکرد.

- یاهوو لە سەردەمی ماریسا مایەر دا کۆمەڵێک هەنگاوی نا، کە لە چوارچیوەی چاکسازییەکانی مایەر بوو، بەوەی هەر خزمەتگوزارییەک داهاتی کەمە باشترە چیتر پاڵپشتی نەکرێ و ئەو خزمەتگوزارییانە دابخرێن.


١٠ - سەردەمی مۆبایلە زیرەکەکان
یاهوو بەردەوام بوو لە بڕیاردانە ناجۆرەکانی، لەگەڵ دەرکەوتنی مۆبایلە زیرەکەکان سەردەمێکی نوێی پەیوەندییەکان هاتە ئاراوە، بەڵام یاهوو پشتی لەم دۆخە نوێیەکرد، و هیچ بەرنامە و ئەپێکی تایبەتی بە گفتوگۆی نەبوو، لە کاتێک دا جیهان بەرەو تۆڕەکانی گفتوگۆ دەچوو لە ساڵی ٢٠١٢ دا یاهوو بە یەکجاری ژوورەکانی گفتوگۆی گشتیی  Yahoo Chat Rooms داخست کە ڕۆژگارێک زۆرترین بەکاربەری هەبوو، لەگەل ئەوەش یاهوو ئەم هەڵەی نەقۆزتەوە.


١١- کڕینی تمبلر
یەکێک لە باشترین ساتەکانی مایەر وەکو سەرۆکی جێبەجێکار کڕینی ماڵپەڕی تمبلر tumblr بوو لە ٢٠١٣ بەرانبەر ١.٤٥ ملیار .دۆلار.پلانی مایەر ئەوەبوو قازانجی گەورە لە تمبلر بەدەست بخات لە ڕێگەی ڕێکلامەوە

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە یاهوو لە هەڵسەنگاندنی تمبلر دا بۆ دەستهێنانی سەرمایە و بەکاربەر هەڵەبوو کەمتر بوو لە پێشبینیەکانیان.


١٢- نابەرچاوڕوونی لە ئامانج و دید
لە دیاریترین خاڵە لاوازەکانی یاهوو لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو، نەزانین و نابەرچاوڕوونی لە  ئامانجەکەی بوو.



لە کۆتایی رێڕەوەکەی دا یاهوو، وەکو بەهێزترین ماڵپەڕ کەوتە دواوەی ڕکابەریی کۆمپانیا زلهێزەکانەوە، کە نەبوو خاوەنی وێب گەڕۆک، و دەیەها هەڵی لەدەست دا،  ئەوەی مایەوە لە دەستی کە کاری بۆ بکات و هەوڵبدا سودی لێ ببینێت، فلکر و تمبلر بوو،

لە ساڵی ٢٠١٦ دا کۆمپانیای ڤیریزۆن، یاهووی کڕیەوە لە بەرانبەر ٤.٨ ملیار دۆلار دا، کە ڕۆژگارێک نرخەکەی ١٠٠ ملیار دۆلار زیاتر بوو، لەگەڵ ئەوەش دا دەروازەی یاهوو هێشتا یەکێکە لەو پێگانەی زۆرترین سەردانیکاری ڕۆژانەی هەیە.


بۆ بەرچاو ڕوونی، ڕێککەوتنی فرۆشتنی یاهوو بە ڤیریزۆن Verison، خزمەتگوزارییەکانی دەگرێتەوە، بەڵام هەموو شتێکیش نا،
یاهوو نرخی لە بازاڕەکان دا ٣٦ ملیار دۆلارە هێشتا، ئەمەش لە بڕی ئەو پشکانەی کە هەیەتی لە ماڵپەڕی عەلی بابا بە ڕێژەی ١٥٪.


پوختەی هۆکارەکان

پوختەی شکست و هۆکارەکانی یاهوو دەکرێ لە چەند خاڵێک دا کۆبکرێتەوە:
١- نەبوونی دیدێکی ڕوون.
٢- بڕیاردانی هەڵە و لەدەستدانی دەرفەتەکان
٣- بەڕێوەبردنی خراپ
٤- کۆمەڵێک ڕێککەوتنی سەرنەکەوتوو
٥- خۆپێشنەخستن و نەڕۆیشتن لەگەڵ پێشکەوتنەکان



سۆران عبدالرحمن
٤/١/٢٠٢٠
هۆکارەکانی گەڕانەدواوە و شکستی یاهوو لە پێشڕەویکردن!

Soran Abdulrahman

بۆچوون
دەتوانیت لە ڕێگەی هەژماری گووگڵ یان دانانی ئیمێڵی خۆت تێبینی و بۆچوونی خۆت بنووسیت
زیادکردنی بۆچوون
    الاسمبريد إلكترونيرسالة