گەڕاوەی وەبەرهێنان ROI ، یەکێکە لە زاراوە بەناوبانگەکانی بواری ئابوری، پێوەرێکی هەرە باوی بەکاربراوە لە دونیای پارە و وەبەرهێنان دا بەکاردێت بۆ هەژمارکردن و حیسابکردنی بڕی قازانج یاخود زیان کە لە وەبەرهێنانێک دەست دەکەوێت، هیچ کەس و وەبەرهێنێک ناتوانێ وەبەرهێنانێک هەڵبەسنگێنێت چ لە بازاڕی پشکەکان، کاڵا، نوێنەری فرۆشتن، بازاڕی خانوبەرە و عەقارات ...هتد بە بێ زانینی چۆنیەتی هەژمارکردنی گەڕاوەی وەبەرهێنان.بەکارهێنانی ئەم لێکدانەوەیە بیرۆکەیەک بە وەبەرهێنەر دەدات دەربارەی وەبەرهێنانەکە و سودەکەی.
زاراوە و کورتکراوەی ROI ROI کورتکراوەی Return On Investment ـە ، کە بە مانای گەڕاوەی وەبەرهێنان یاخود گەڕاوە لە وەبەرهێنان لە زمانی عەرەبیش پێی دەوترێ عائد الاستثمار ، العائد على الاستثمار
پێوەرەکە و چۆنیەتی کارکردنی!
ئەو دەرئەنجامەی کە دەردەچێت، بریتیە لە بڕی قازانج و سەرمایە، کە دەرئەنجامەکە لە سەرووی سفر بوو مانای وایە قازانجی کردوە، ئەگەر دەرئەنجامەکە لە ژێرەوەی سفر بوو بەمانای ئەوە دێ کە زیانی کرد و سەرمایەی لەدەست داوە بەم وەبەرهێنانە.
بۆ دۆزینەوەی ڕێژەی ROI، نرخی کۆتایی وەبەرهێنان کەمی کۆی تێچووی وەبەرهێنان دەکرێ پاشان دابەشی کۆی تێچووی وەبەرهێنان
ROI = ( Total Revenue - Total Cost ) * 100 / Total Cost
بۆ ئەوەی بە ئاسانی لێی تێبگەین بە چەند نمونەیەک ڕوونی دەکەمەوە:
نمونەی وەبەرهێنان لە بازاڕی پشکەکان:
کەسێک دەیەوێ لە بازاڕی پشکەکان دا، پشکی کۆمپانیایەک بکرێ، بەم جۆرە کابرا ٣٥٠٠ پشکی کڕی، بە بڕی ١ دۆلار بۆ هەر ١ پشک، دوای ساڵێک نرخی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایە بەرز بووەوە کە کابرای وەبەرهێن پشکەکانی لێ کڕی بوو، بە جۆرێک نرخی پشکەکان گەیشتە ٤.٥ دۆلار بۆ هەر پشکێک، کە نرخی پشکەکان بەرز بووەوە کابرای خاوەن پشک ئێستا دەیانفرۆشێت
بۆ ئەوەی بزانین چەندی قازانج کرد لەم بەژداری و وەبەرهێنانەی دا
بەم جۆرەی خوارەوە لێکی دەدەینەوە:
ROI = ( 3500 * 4.5 - 3500 ) * 100 / 3500 = 350 (3.5)
کۆی تێچووی وەبەرهێنان ( ئەو پارەیەی بەکاریهێنا لە وەبەرهینانەکە) = ٣٥٠٠ دۆلار
نرخی کۆتایی وەبەرهێنان (دوای ماوەیەک بەسەر وەبەرهێنانەکە) = ٤.٥ * ٣٥٠٠
گەڕاوەی وەبەرهێنان (بڕی قازانج یاخود زیان) = ٣.٥ یاخود ٣٥٠٪ قازانج
نمونەیەکی تر، بەشێوەیەکی سادە:
کاڵایەک دەکڕی بە بڕی ٥٠٠ دۆلار، پاش ماوەیەک نرخەکەی بەرز دەبێتەوە بۆ ٨٠٠ دۆلار، ئەگەر بەو نرخە نوێیە بیفرۆشیتەوە
ئەوە قازانجەکەی دەکاتە ٠.٦ ، بەواتایەکی تر دەکاتە ٣٠٠دۆلار قازانج ).
٣٠٠ دۆلار قازانج لە کردەیەکی بازارگانی دەکاتە ٦٠٪ی ٥٠٠ دۆلاری بڕی پارەی وەبەرهێنانەکە
ROI = ( 800 - 500 ) * 100 / 500 = 0.6 (60%)
نمونەیەکی تر
خاوەنی ماڵپەڕێک دەیەوێ رێکلام بۆ بەرهەمێکی بکات، بڕی ١٠٠٠ دۆلاری دابینکردوە بۆ ڕێکلام، کە ڕێکلامەکەی کرد ٢٠٠ کەس سەردانی ماڵپەڕەکەیان کرد بۆ بینینی بەرهەمەکە،
وە ڕێژەی ١٠٪ ی ئەو سەردانیکارانە بەرهەمەکەیان کڕی بە بڕی ١٠٠ دۆلار، کەواتە بۆ زانینی ئەو قازانجەی خاوەن ماڵپەڕەکە کردی
بەم جۆرەی خوارەوە لێکی دەدەینەوە:
کۆی تێچووی وەبەرهێنان (بڕی پارەی دانراو بۆ ڕێکلام) = ١٠٠٠ دۆلار
نرخی کۆتایی وەبەرهێنان (فرۆشی بەرهەمەکە کە لە ١٠٪ی ئەو ٢٠٠ کەسە کڕیان) = ١٠٠٠ * ٢٠
گەڕاوەی وەبەرهێنان (بڕی قازانج یاخود زیان) = ١٠٠٪ قازانج
نیشانکردن: گەڕاوە لە وەبەرهێنان، گەڕاوەی وەبەرهێنان، ئابوری، چەمکی سامانداری، زاراوەکان، قازانج، پشکەکان
سۆران عبدالرحمن
٢٧/٣/٢٠٢٠