ڕاسپاردەکانی دژێتی کە ١٠ وەسێتی نوسەری ئەمریکی کینت کیثە لە کتێبێک دا بەناوی Anyway "بەهەرحاڵ" کۆکرتوەتەوە, بۆ ماوەیەکی زۆر یەکێک بووە لە کتێبە پڕ فرۆشەکان و ئەم ڕاسپاردانە بۆ چەندین زمان وەرگێڕدراون.
لەو ڕاسپاردانە:
١_ خەڵکی لۆژیکیی نین و تەنیا بەرژەوەندی خۆیان لاگرنگە، خۆشیانت بوێ هەرچۆنێک بێت.
٢_ئەگەر کاری باش ئەنجام بدەی خەڵکی تۆمەتی ئەوەت بۆ هەڵدەبەستن کە پاڵنەری شاراوەت هەیە، کاری باش ئەنجام بدە هەرچۆنێک بێت.
٣_کە سەرکەوتنت بەدەستهێنا هاوڕێی ساختە و دوژمنی ڕاستەقینەت لێ پەیدا دەبێت، سەرکەوتوو بە هەرچۆنێک بێت.
٤_ئەو چاکەیەکی ئەمڕۆ ئەنجامی دەدەی سبەینێ لەبیر دەکرێ، کاری باش بکە هەرچۆنێک بێت.
٥_ڕاست و ڕەوانی وا دەکەن بکەویتە ژێر ڕەخنەلێگرتنەوە، هەرچۆنێک بێت ڕاستگۆ و ڕەوان بە.
٦_پیاو و ژنە مەزنەکان کە هەڵگری بیرۆکەی گەورەن دەکرێ لەلایەن مرۆڤی بچوکەوە بوەستێنرێن، هەڵگری بیرۆکەی مەزن بە هەرچۆنێک بێت.
٧_خەڵکی حەزیان بە بێهێزەکانە بەڵام دوای لوتبەرزەکان دەکەون، لەپێناوی لانەوازان تێبکۆشە هەرچۆنێک بێت.
٨_ئەوەی بەچەندین ساڵ بنیاتی دەنێی ڕەنگە لە شەو و ڕۆژێک دا بڕوخێ، بنیات بنێ هەرچۆنێک بێت.
٩_خەڵکێک کە پێویستیان بە یارمەتیتە، هێرشت دەکەنە سەر هەرکە یارمەتیتدان، یارمەتیان بدە هەرچۆنێک بێت.
١٠_ئەگەر باشترینیش پێشکەشی جیهان بکەی خەڵکانێک هەر خراپ لێکدانەوەی بۆ دەکەن، باشترینت پێشکەش بکە هەرچۆنێک بێت.
سۆران عبدالرحمن
١٦/٦/٢٠٢١