دانوستان، دیالۆگێک یان گفتوگۆیەکی نێوان دوو لایەن یاخود زیاترە بە ئامانجی لێکتێگەیشتن و گەیشتن بە ڕێکەوتنێک کە لایەنەکانی دانوستانەکە کۆک بن و متمانە دروست بێت. ڕوونە کە دانوستان چەندە گرنگە و بەتایبەت لە بواری کار دا بەڕێوبەرانی
سەرکەوتوو دانوستانی سەرکەوتوو ئەنجام دەدەن.
باسی هونەری دانوستان دەکەین The Art of Negotiation
ئیزادۆر شارب دامەزرێنەری زنجیرە هۆتێلەکانی فۆرسیزنس، ماوەی پێنج ساڵی پێویست بوو تاکو قەناعەتی بە وەبەرهێنەران هێنا کەلە پرۆژەکەی دا بەژداربن، دانوستانی بەردەوام لەو ماوە زۆردا لە کۆتایی دا دەرەنجامێکی بێوێنەی هەبوو کە زنجیرە هۆتێلەکانی فۆرسیزنسی لێهاتە بەرهەم.
شارب، لە باوانێکی پۆڵەندی لەدایکبووە و پاشان کۆچیکردوە بۆ کەنەدا، و بڕوانامەی ئەندازیاری تەلارسازی بەدەستهێناوە و لەو .بوارە کاری کردوە، بۆ کڕیارێکی کاری کرد و سەرکەوتنی پڕۆژەکەی بینی، ئەویش بڕیاری دا هۆتێل دروست بکا، بەهۆکاری نەدۆزینەوەی کەسی گونجاو کە یارمەتیدەری بێت لە بونیاتنانی هۆتێلەکەی، لەوبارەیەوە شارب دەڵێت: "لەوە تێنەدەگەیشتم هۆکار چیە خەڵکی ئەو بیرۆکەیەیان لا پەسەند نیە، لە دوای کار ئێواران باسی پڕۆژەکەم دەکرد، بۆ خەڵکم باس دەکرد تاکو باوەڕ بەم بیرۆکەیە بهێنن، ئەم کارە پێنج ساڵی خایاند تاکو هەموو وەبەرهێنەرەکان کۆبونەوە، کاتێک کە سەرکەشی دەکەیت وە باوەڕت بە بیرۆکەکە هەیە، توانای خۆڕاگریت پێ دەبەخشێت."
مەرجە دانوستان خاڵی هاوبەشی بەرژەوەندی هەر دوولایەنی دانوستانکاری تێدابێت
بنەماکانی دانوستان ئەمانەن:
١- پێویستە ئامانجێک هەبێت
٢- ڕاسیتیەک کە لەڕێگەی بەرانبەرەکەیەوە پێی بگاتە ئامانجەکەی
٣- دوو لایەن یان زیاتر
٤- هەر دوولا باوەڕیان وابێت کە بە پەیوەستبوونی ڕاستەوخۆ و کاردانەوەکان کاریگەریان دەبێت
٥- هەردوولا باوەڕیان وابێت دەتوانن قەناعەت بە لایەنی بەرانبەر بهێنن
تایبەتمەندێتی دانوستان:
دانوستان لەپێناوی ئامانج و دەستهاتووی مەودا کورتە نەک ماوەی درێژ
ئەمەش بەهۆکاری ئەوەی کە ئامانجی کورت زیاتر ڕوونە و دیاریکراوە
مەرجەکانی پرۆسەی دانوستان:
١. دەسەڵاتی دانوستان
٢. زانیاری سەبارەت بە دانوستان
٣. توانای دانوستان
٤. ئارەزووی هاوبەش
٥. کەش و هەوای دەوروبەر
قۆناغەکانی پرۆسەی دانوستان کردن:
١- exploration گەڕان و دۆزینەوە
٢- bidding پێشنیارکردن و خستنەڕوو
٣- سەوداگەری (Bargaining)
٤- جێگیربوون و گەیشتن بە دەرەنجام (Settling)
٥- ratifying پشتڕاستکردنەوە
شێواز و ستراتیژییەکانی دانوستانکاری سەرکەوتوو
١- زانینی تایبەتمەندی کارامەیی بەرامبەر
٢- کارکردن لەسەر دروستکردنی متمانە لە نێوان خۆت و بەرامبەرەکەتدا
٣- لە سەرەتاوە هەموو کارتەکانت ئاشکرا مەکە
٤- سەرچاوەکانی هێزی بەرامبەرەکەت بپشکنە
٥- پێداچوونەوە بە بژاردەکان و بەدیلەکان
٦- کەی خۆت بە براوە دەزانیت؟
٧- لە کاتی دانوستاندا چێژ ببینە
لێهاتووییە بنەڕەتییەکان کە دانوستانکاری سەرکەوتوو پێویستیەتی:
لێهاتویی خوێندنەوە (Reading Skill)
کارامەیی بابەتی (Objectivity Skill)
لێهاتوویی پەیوەندیگرتن (Communication Skill)
لێهاتوویی زمانی جەستە (Body Language)
چەند ئامۆژگارییەک بۆ باشترکردنی توانای دانوستانکردنت:
١-ئامادەبە
٢- دوورکەوتنەوە لە شەڕانگێزی
٣- واقیعبین بە
٤- ورد بە
٥- ئارامگربە
٨ ڕێسا بۆ دانوستاندنێکی سەرکەوتوو
لێرەدا هەشت یاسای سەرەکی بۆ دانوستاندنێکی باش دەخەینەڕوو:
١. دانوستان وەکو سیناریۆی بردنەوە/دۆڕان سەیری مەکە
٢. دانوستان گفتوگۆیەکی هاوبەشە
٣. هیچ گریمانەیەک مەکە
٤. بە ئامادەییەوە خۆت نیشان بدە
٥. شتە گرنگەکان بنووسە
٦. هەندێک جار دەبێت ببەخشیت بۆ ئەوەی بەدەست بهێنیت
٧. شەفاف و ڕوون و ڕاستگۆ بە
٨. تاکتیک بەکاربهێنە
سۆران عبدالرحمن
٤/١٢/٢٠٢٢