بۆ دەست نەکەین بە ڕێکخستنەوەی کاری دەنگ و ڕەنگی فیلمە دێرینەکان؟
هەموو کارێک گرنگی و بایەخی تایبەتی خۆی هەیە وە بێگومان لەپێناو گەیاندنی پەیامێک و مەبەستێک هاتۆتە ئاراوە، بەهەمان شێوە لە کاری هونەری دا هەر کار و بەرهەمێک گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە
ئەگەر چاوێک بە هونەری سینەما دا بخشێنین لە جیهان دا دەبینین وڵاتان گرنگی زۆر بە هونەر و تایبەت، بە فیلمی سینەمایی دەدەن، لە وڵاتی خۆشمان دا هەنگاوی باش هەیە لەو ڕووەوە، لەگەڵ ئەوەش دا لە سەرەتایە هێشتا گرنگی تەنها ئەوەنیە کە فیلم بەرهەمبێنیت .بەڵکو چۆنیەتی پاراستن و مانەوەیشی گرنگی خۆی هەیە
ئەگەر بێینە سەر فیلمە کوردیەکانی ساڵانی زوو، کە ئەو کات تەکنەلۆژیا و ئامرازەکانی تر لە ئاستێکی نزم بووە لەم وڵاتە بۆتە هۆی .ئەوەی کە بەرهەمەکان لە ڕووی کوالێتی و دەنگ و رەنگەوە بەپێی ئاستی پێویست نین
تەنانەت نەک هەر لێرە لە وڵاتانیش ئەمە هەر هەیە کە پێشتر تەکنەلۆژیا لەو ئاستەدا نەبوو لەگەڵ ئەوەش دا هەنگاو دەنێن بەرەو باشترکردن و چاککردنەوەی کوالێتی بەرهەمەکانیان بە چاکردنەوەی دەنگ و لابردنی نۆیزی سەر پارچە ڤیدیۆکان و نەهێشتنی ژاوەژاو.
بۆیە هەنگاوێکی گرنگە کە چەندین فیلم هەن لەم وڵاتەدا کە ئەو هەنگاوانەیان بەسەردا جێ بەجێ بکرێ
چارەسەری دەنگ
بەهۆی نەبوونی ئامزاری پێویست و دەنگ هەڵگری باش،یا بەهۆی خراپ هەڵگرتنەوە ، بۆتە هۆی ئەوەی کە بەرهەمەکانی پێشوو لە رووی دەنگەوە لە ئاستێکی خراپ دان ، کە بینەر بە باشی لە قسەکان ناگات و ناتوانێت بەردەوام بێت لە گوێگرتن بۆ ئەمە دەبێ کاری .ڕێکخستنی دەنگی بکرێ بە لابردنی ژاوەژاوی سەردەنگەکان و پاککردنەوە و بەرزکرندەوەی ئاستی دەنگەکان
کوالێتی ڤیدیۆ
بەهەمان شێوەی دەنگ ،ڤیدیۆکان دووچاری کێشە بونەتەوە پێویستیان بە پاککرنەوە هەیە لەو نوێز و جولانەی کە تێیدایە بەهەمان .شێوە چاکسازی لە ڕەنگەکان دا و دانانی کاریگەری دروست
تایتڵ یاخود ناونیشان
لە ڕووی تایتل ـەوە تاکو بڵێی ماندوون، پێویستە سەر لە نوێ کاری تایتل ـی بۆ بکرێتەوە بە شێوازیێکی دروست و گونجاو لەگەڵ .فیلمەکە و شێوازەکەی بگونجێ، بە پێی جۆر و ڕەنگی فیلمەکە ساز بکرێ تاکو نەبێتە هۆی تێکدان و نەشازکردنی کارەکە
تەنانەت دەبینین لە وڵاتان وڵاتانی پێشکەوتووی سینەماوە، دەستیان کردەوە بە سێ رەهەندکردنی فیلمەکان بەشێوەیەکی چاک
کەوایە رێکخستن و جاکردنەوەی دەنگ و ڕەنگ کارێکی سەخت نیە، تایبەت کە لە ئێستا دا هوموو ئامراز و نەرماڵەیەکی تایبەت بەو .بوارە هەیە
بۆچی نا؟
سۆران عبدالرحمن
٢٩/١٠/٢٠١٢