JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

چەند هەنگاوێک تاکو پرۆگرامسازیت خۆشبوێ

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
چۆن وا دەکەی پرۆگرامسازییت خۆشبوێ؟


کاری پرۆگرامسازی بێگومان خولیا و حەزی دەوێ لە پاڵ توانا و شارەزاییدا
ڕەنگە هەموو کاتێ نەتوانین کاری پرۆگرامدارێژی بکەین
و ئەو ویستەمان لا دروست نەبێ

بۆ ئەم مەبەستە چەند هەنگاوێک دەگرینە بەر کە بتوانین وا بکەین حەز و ویستمان بۆ پرۆگرامینگ لا دروست بێ

خەوتنی زۆر
تاکو کارا و چالاک بیت لە کاتی کۆد نوسین دا ،باشتر خەوێکی باشت کردبێ
بەجۆرێک چالاک بیت لە کاتی نوسین دا و بیروهۆشت کارابێت


پشوو وەربگرە
مانەوەیەکی زۆر بە دیار شاشەی کۆمپیوتەرەوە وا دەکا کە چاو ماندوو دەکا
بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی بەسەر تەندروستیەوە نەبێ ،ماوە ماوە پشوو بدرێ کارێکی باشە


پلان دانان بۆ داهاتوو
هەوڵبدە بزانە کە دەتەوێ چیبکەی و ئەنجام بدەی ،کاتت رێکبخە ،تاکو کاتێک دادەنیشی بۆ پرۆگرام کردن بزانی کەدەتەوێ بە چ کارێک هەڵبستی، و بتوانی پرۆژەکەت تەواو بکەی


تەنها لە پێناو دەستمایە دا ئەمە مەکە
گەر هاتوو تەنها بۆ ەو مەبەستە ئەم رێگەیە بگریتە بەر ئەوا دواتر وا دەکا کە دوور دەکەویتەوە لە پرۆگرامینگ و  حەزت بۆی نابێ ، بەڵکو بەشێوەی حەز و وویست کاری لەگەڵ دا بکە


دوورمەکەوە لە پرۆگرامسازی
، ناکرێ لە پێناو هەر کێشە و هەڵەیەکی بچوک دووربکەویتەوە لە پرۆگرامکردن 
وە کێشەی بچوک بێ چارەسەری و دواخستن دەبێتە کێشەی گەورەتر






..........................

سۆران عبدالرحمن
١٢/١٠/٢٠١٣





چەند هەنگاوێک تاکو پرۆگرامسازیت خۆشبوێ

Soran Abdulrahman

بۆچوون
الاسمبريد إلكترونيرسالة