کۆمپانیا گەورەکە توشی کێشەیەکی گەورە هات ، خاوەنی کۆمپانیاکە نەیدەزانی چی بکات
لە کۆتایی دا کارمەندێکی ئاسایی بە سادەیی چارەسەری کرد
کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی سابون دووچاری ناوزران و نەهامەتی هات دوای ئەوەی
کە چەند دانە بەرهەمێکی کیسی سابۆن دەرکەوت سابونی تێدانیە و تەنیا کاغزەکە دەرچووە
کە بەهۆی خێرایی مەکینەکانەوە چەند دانەیەک بە بەتاڵی دەرچووبون
ئەمەش کاریگەری کردە سەر ناوبانگی کۆمپانیا و خاوەنی کۆمپانیاکە نەیدەزانی چی بکا
ناچار خاوەنی کۆمپانیا کۆمەڵێک کەسی شارەزا و پسپۆری هێنا
دەرئەنجام شارەزاکان ووتیان بۆ چارەسەری ئەمە دەبێ ئامێری لیزەری ببەستی و دایبنێی
ئەم ئامێرە هەر بەرهەمێک بەژێری دا بڕا دەیپشکنێ و لیزەرەکەی لێ دەدا بزانێ تێیدایە یان نا
بەڵام تێچوەکەی زۆرە و چەند سەد هەزار دۆلارێکی تێدەچێ
بەبیستنی ئەو تێچووە زۆرە خاوەنی کۆمپانیاکە ناڕەحەت بوو ، بەڵام ناچار بوو رازی بێت
سەرقاڵی بیرکردنەوە بوو لە نوسینگەکەی
لەو دەمەدا کارمەندێکی سەر مەکینەکان هاتە ژوورەوە و پێی ڕاگەیاند کە پێویست ناکا ئەو بڕە زۆرە
بدەی بۆ چارەسەری ئەمە ،تەنیا ١٠٠ دۆلارم بدێ من چارەسەری دەکەم
خاوەنی کۆمپانیاکە بەمە سەری سوڕما و بڕە پارەکەی پێدا
بۆ رۆژی دواتر کارمەندەکە پانکەیەکی بچوکی کڕی بوو و لە نزیکی ئامێری چاپکردنی بەرهەمەکانی دانابوو
!!!هەر کاتێک بەرهەمێک تێدەپەڕی ئەگەر بەتاڵ بوایە هەوای پانکەکە دوری دەخستەوە
و. سۆران
١٢-١٠-٢٠١٤
١٢-١٠-٢٠١٤