SQL
زمانی بنەڕەتی هەڵگرتن و رێکخستن و گێرانەوەی زانیارییە هەڵگیراوەکانە
SQL کورتکراوەی ووشهی Structured Query Language
زمانی بنەڕەتی هەڵگرتن و رێکخستن و گێرانەوەی زانیارییە هەڵگیراوەکانە
SQL کورتکراوەی ووشهی Structured Query Language
زمانێکی کۆمپیوتەری پەیوەنددارە بە داتابەیسەوە
یەکەم دەرکەوتن و بەکارهێنانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٤ کاتێک کە گروپێکی کۆمپانیای "ئای بی ئێم" گەشەی پێدا
#IBM ئای بی ئێم
سقڵ - کە دەکرێ کورتکراوە کوردییەکەی بێت، بریتییە لە کۆمەڵێک کۆماند ،فرامان
بۆ هێنان و جیبەجێکردنی کۆمەڵێک کردە لە ناو داتابەیس دا
چیە ؟SQL سەرەتا با بزانین
سقڵ : کورتکراوەی یە
Structured Query Language
سقڵ : زمانێکی ستانداردە بەپێی ڕێگەپێدراوی پەیمانگای ستانداری ئەمریکی
Structured Query Language
سقڵ : زمانێکی ستانداردە بەپێی ڕێگەپێدراوی پەیمانگای ستانداری ئەمریکی
سقڵ : جیاوازی ناکات لە نێوان پیتی گەوڕەو بچوک دا
پێویستە بەر لە دەست پێکردن بە فرمان و کردەکانی سقڵ ،دەربارەی داتابەیس شتێک بزانین
داتابەیس دوو بەشی سەرەکی دەگرێتەوە
هەیکەلەی داتابەیس - Structure
کە پێکهاتەی داتابەیسەکە دەگرێتەوە بە وێنە وەکو خشتە و خانەکان
داتا - Data
کە ئەمەش بریتییە لە داتا و زانیارییەکان ،کە بەکاربەری داتابەیسەکە دەتوانێ گۆڕانکاری تێدابکا و زیاد و کەمی بکات و بیسڕێتەوە و کاری لسەر بکات
جۆرەکانی فرمان و کۆماندەکان لە سقڵ
Data Definition Languag - DDL
کە ئەرکی دروستکردنی هەیکەلەی داتابەیسە ، ئەم کۆماند و فرمانانە دەگرێتەوە
دروستکردن لە داتابەیس CREATE
ڕێکخستنەوە و نوێکردنەوە لە داتابەیس ALTER
سڕینەوەی ئۆبجێکت لە داتابەیس DROP
سڕینەوەی داتاکانی ناو خشتەکانی داتابەیس بەبێ خشتەکە تەنیا داتاکان TRUNCATE
زیادکردنی کۆمێنت لە داتا دیکشنەری COMMENT
ناو نانەوەی ئۆبجێکت RENAME
Data Manipulation Language - DML
کارکردن لەگەڵ داتاکان ، وەکو نیشاندان و هێنانی داتا و زیادکردن و سڕینەوە و نوێکردنەوەی داتالە کۆماندەکانی ئەمانەن
هێنان و نیشاندانی داتاکانی ناو خستە SELECT
زیادکردنی داتا و زانیاری بۆ ناو خشتەی داتابەیس INSERT
نوێکردنەوەی داتاکانی ناو خشتە UPDATE
سڕینەوەی داتاکانی ناو خشتە DELETE
Data Control Language - DCL
بەخشینی توانای بەکاربەر GRANT
لێسەندنەوەی تواناکانی بەکاربەر REVOKE
Transaction Control - TCL
هەڵگرتن COMMIT
گێڕانەوەی داتای هەڵگیڕاو ROLLBACK
ئەنجامدانی گۆڕانی کردەیی SET TRANSACTION
...........................................................................
Data Manipulation Language - DML : بابەتی داهاتوو کۆماندەکانی
سۆران عبدالرحمن - ٣١ی جانیوەری ٢٠١٤
سۆران عبدالرحمن - ٣١ی جانیوەری ٢٠١٤