JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

SQLبەشی دووەم - کۆماند و کردەفرمانی

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
لەم بابەتەدا کۆمەڵێک لە کۆماندەکانی سقڵ دەخەینەڕوو
بۆ سەرەتاکان ، سەرەتا دەتوانن بەشی یەکەمی بابەتەکە بخوێننەوە دەربارەی سەرەتاکانی سقڵ






















بۆ دەستهێنانی زانیاری دەربارەی سقڵ سەرەتا ئەم بابەتەی  بخوێنەرەوە


بەر لە دەستپێکردن


سودی سقڵ(*) چیە؟
 
ڕەنگە یەکێک سەرەتا بێ دەپرسێ سودی چیە ،چیە و چۆن بەکاردێت،بێگومان هەموو شت هەنگاو بە هەنگاو بۆی دەچیتە پێش و لێی دا شارەزا دەبیت و زیاتر ئاشنا دەبیت ، بۆیە ڕەنگە وەڵامەکە بە پێی کات پرسیارکار باشتر لێی تێبگا

ئەگەر بە زمانێکی سادە وەڵامێک هەبێ ئەویش ئەوەیە کە؛
سقڵ بریتیە لە زمانێک بۆ کارکردن لەگەڵ داتا و زانیارییەکان ، کە زانیارییەکان هەڵدەگریت -سەیڤ ، کارکردن لەسەر زانیارییەکان وەکو سڕینەوە و نوێکردنەوە و تێخستنی زانیاری نوێ و هێنانەوە و نیشاندانەوەی زانیارییەکان
من لە بلۆگەکەم ڕەنگە ،نەتوانم تەواو ئاستێکی سەرەتایی بنوسم لە کاتی نوسینی بابەتەکانی پەیوەنددار بە لایەنی پرۆگرامسازی و تەنانەت لە لایەنی ڕێزمانەوانی و وشەکاری و هاوواتاکان ،ڕەنگە بۆ تەکنەلۆژیا ئەمە کەمێک سەخت بێت


لیستی فرمانە سەرەکییەکانی


  • SELECT - هێنانی داتای ناو بنکەدراو
  • UPDATE - نوێکردنەوەی داتای نێو بنکەدراو
  • DELETE - سڕینەوەی داتای ناو بنکەدراو
  • INSERT INTO - تێخستنی داتای نوێ بۆ ناو بنکەدراو
  • CREATE DATABASE - دروستکردنی بنکەدراوی نوێ
  • ALTER DATABASE - چاککردنی بنکەدراو _داتابەیس
  • CREATE TABLE - دروستکردنی خشتەی نوێ
  • ALTER TABLE - ڕێکخستنی خشتە
  • DROP TABLE - سڕینەوەی خشتە
  • CREATE INDEX - دروستکردنی ئیندێکس _کلیلە گەڕان
  • DROP INDEX - سڕینەوەی ئیندێکس


ڕێستای نوسین

SELECT column1, column2, ...FROM table_name;
کاتێک کە
column1 کۆڵۆمەکان لێرە دەنوسرێ ئەوانەی دەتەوێ نیشان بدرێ
table_name ناوی خشتەکەی کە دەتەوێ داتاکانی نیشان بدەی

.........................................................

Data Manipulation Language - DML
کارکردن لەگەڵ داتاکان ، وەکو نیشاندان و هێنانی داتا و زیادکردن و سڕینەوە و نوێکردنەوەی داتالە کۆماندەکانی ئەمانەن
کۆماندەکان


SELECT
بۆ دیاری کردن و نیشاندانی زانیارییەکانی ناو چەند خانەیەکی دیاری کراوی خشتە

SELECT * FROM table_name;

واتە زانیاری نێو هەموو خانەکانی خشتەکە : *
ناوی خشتەکەمان لە داتا بەیسەکە : table_name

نمونە

SELECT * FROM derwaze;

واتە نیشاندان و هێنانی سەرجەم زانیاری و داتاکانی نێو خشتەکە
ئەمە لە کاتێک دا کە داتابەیسێکمان هەیە خشتەیەکی تێدایە بە ناوی دەروازەوە

وەکو ئەم خشتەیەی کە هەمانە





نمونەی داواکردنی داتاکانی ناو یەک خانەی خشتەکەمان

SELECT name FROM derwaze;
لێرە دا تەنها ناوەکانمان نیشان دەدات کە لە خشتەکەدا هەیە


SELECT DISTINCT

هێنانی زانیاری بێ دووبارە ، ئەگەر هاتوو داتای دووبارە هەبوو نیشانی نادات ، تەنیا یەک دانە نیشان دەدا

SELECT DISTINCT Name FROM derwaze;

لەم دۆخەش دا هەموو ناوەکان نیشان دەدات بێ ناوی دووبارە


WHERE

SELECT column_name,column_nameFROM table_nameWHERE column_name operator value;

کۆماندێکی مەرجی یە ، مارجێک دەدەی بە هێنانی داتا و زانیارییەکان
بۆ نمونە دەتەوێ هەموو ئەو ناوانە نیشان بدە کە ناویان "کامۆ"یە


SELECT * FROM Derwaze
WHERE Name='Kamo';

هەموو زانیارییەکان نیشان بدە لە کاتێک دا کە تەمەن ١٨ ساڵ بوو

SELECT * FROM DerwazeWHERE Age=1;



AND & OR

دوو کردە مەرجن بەکاردێن لە کاتی پێدانی مەرج دا بۆ هێنانی داتا و زانیاری دیاری کراو



SELECT * FROM Derwaze
WHERE Name='Kamo'
AND Age=18;


هێنانی زانیاری تەواوی خانەکانی خشتەی دەروازە کە ناوییان "کامۆ""یە و تەمەنیان "١٨" ساڵە
دا هەر دوو مەرجەکە پێویستنAndلە کاتی بەکارهێنانی
واتە ئەگەر ناوەکە و تەمەنەکە هەبوو ئەو کات کردەکە ئەنجام دەدا و داتا دەهێنت و نیشان دەدا

SELECT * FROM DerwazeWHERE Name='Kamo'OR Age=18;



لێرەدا دەبێ بەلای کەمەوە یەکێک لە مەرجەکان هەبێت ، واتا داتای زیاتر نیشان دەدا کە بەلای کەمەوە کە ناوی کامۆیە یاخود تەمەنی ١٨ ساڵە

ORDER BY

فرمانی ڕێزکردن لە کاتی هێنان و خستنەڕووی داتاکان


SELECT * FROM DerwazeORDER BY Name;


واتە هەموو داتاکانی ناو خشتەکە نیشان بدە
بەجۆرێک ڕێزی بکە بە پێی ناو ، کە بە پێی ئەلف و بێی ناوی کەسەکان بێت
A,B,C,.....


INSERT INTO
زیادکردنی داتا بۆ ناو خشتە
ڕێساکەی بەم جۆرەیە


INSERT INTO table_nameVALUES (value1,value2,value3,...);

نمونە

INSERT INTO Derwaze (Name, Age, Address)VALUES ('Aram',23,'Kirkuk');

بۆ خشتەی دەروازە ڕێزێکی نوێی داتامان داخڵ کرد ، بۆ هەموو خانەکانی خستەکە
واتە ناو و تەمەن و ناونیشان
واتە نرخەکان ، کە لە دوای ئەم وشەیەوە نرخەکانی پێ دەدەین VALUES


UPDATE

نوێکردنەوە - نوێکردنەوە و چاککردنەوەی ئەو داتایانەی کە هەمانە لە خشتەکانی ناو داتابەیس دا
ڕێسای نوێکردنەوە


UPDATE table_nameSET column1=value1,column2=value2,...WHERE some_column=some_value;

نمونە

UPDATE DerwazeSET Name='Dara'WHERE Name='Kamo';

بەمشێوەیە ناوی هەموو ئەو کەسانە دەگۆڕین کە کامۆ"یە دەیگۆڕین بۆ "دارا" وە بەم جۆرە بۆ هەر نوێکردنەوەیەکی تر
بەوێنە گۆڕینی ناوی ئەو کەسەی کە ژمارەی ناسنامەکەی ژمارە ٦ ـە بە ناوێکی تر


DELETE

سڕینەوەی ڕیزەداتایەکی ناوخشتە
ڕێساکەی

DELETE FROM table_nameWHERE some_column=some_value;

نمونە

DELETE FROM DerwazeWHERE Name='Dara'

زانیاری ئەوانە بسڕەوە کە ناویان "دارا" یە ، سرینەوەی رێزی داتای ئەو کەسەی ئەو ناوە دیاری کراوەی هەیە ، یاخود هەرناویکی تر و مەرجێکی تر



تا ئێرە کۆتایی ئەم وانەیە یە
وانەی دواتر تەواوکەری ئەم بەشە دەبێت و کردە فرمانەکانی تر باس دەکەین و ڕوون دەکەینەوە
----------------------------------------------------------

سۆران عبدالرحمن
٢-٢-٢٠١٥
SQLبەشی دووەم - کۆماند و کردەفرمانی

Soran Abdulrahman

بۆچوون
الاسمبريد إلكترونيرسالة