JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

ئینتەرنێتی شتەکان IoT چییە؟

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
ڕەنگە پێناسەیەکی وردی نەبێ ، دەکرێ بڵێین بەواتایی بەستنەوەی شتەکانی دەوروبەرمان بە ئینتەرنێت یاخود بەستنەوەیان بە یەکترەوە لە پێناو گواستنەوەی داتا و زانیارییەکان و ئاسانکاری لە ژیانی رۆژانەدا

IOT

بۆ ئەوەی ڕوون بێتەوە ، لە داهاتوو دا کۆنترۆڵی ماڵەکەت دەکەیت لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە دەتوانی تیڤیەکەت بگۆڕی ، گەرمکەرەکەی ژوورەکە بەکار بخەی ، پۆشەری پەنجەرەکان بکەیتەوە ...هتد بەم شێوەیە هەموو شتەکانی دەوروبەر پەیوەستەی یەک بوون

ئینتەرنێتی شتەکان  - Internet Of Things - IOT


کە دەوترێ ئینتەرنێتی شت ، مەبەست لە شت چیە؟

هەر شتیکی دەروبەرمان دەگرێتەوە کە دەتوانین پەیوەستی تۆڕێکێ گرێدراوی بدەین  پۆشاک ، کەلوپەلەکانی ناوماڵ ، ئامێرەکان ، ئۆتۆمبێل ، ڕووناکی ناوماڵ ، ئەندامەکانی لەش ، تەنانەت ئاژەڵانیش

IOT


ئێستا ئەمە هەنگاوێکی ناوە بە وێنە لە هەندێ نەشتەرگەری ورد دا سود لە تەکنەلۆژیا دەبینرێ وەکو ئامێری بڕینی هەستیار و کامێرای زۆر ورد بۆ ناو جەستە و تەنانەت چالاککەری دڵ و ئەندامەکانی تر کە ئەو ئامێرە پەیوەستە بە سیستەمێکەوە و هەموو زانیارییەکان چرکە بە چرکە دەنێرێت 

بێگومان ئەمەش سەرەتایەکی نوێیە لە تەکنەلۆژیایی داهاتوو کە هەموو ژیانی رۆژانە دەگرێتەوە و دەبنە کارئاسانیی زۆر لە هەموو بوارەکانی تەندروستی و جەنگ و سەرجەم بوارەکانی تر


بەپێی پێشبینییەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ دا قەبارەی بازاری ئینتەرنێتی شتەکان فراوانی زۆر بەخۆیەوە دەبینێ لە چاو مۆبایلی زیرەک و کۆمپیوتەرە گەڕۆکەکان و تابلێتەکان زۆر زیاتر















وە دەشکرێ پەیوستیەک دروست بکرێ بە سوود وەرگرتن لە مۆبایلە زیرەکەکان و بەستنەوەیان بە شتەکانی دەوروبەر 


















پێشبینی دەکرێ کە بازارگەری ئینتەرنێتی شتەکان بگاتە ٦٠٠ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٠ دا
















سەردەمی داتا و زانیارییە قەبەکان
بەجۆرێک لە ٢٠٢٠ دا قەبارەی زانیارییەکان دەگاتە ٤٠ هەزار ئێکسا بایت لە داتا  ، کە یەکجار زۆرە بە جۆرێک هەموو قسەکردنێکی مرۆڤایەتی بەشێوەی دەنگ تۆمار برکێ لە خۆ دەگرێت لە سەرەتای دروستبوونی مرۆڤەوە وە بە باشترین و بەرزترین کوالێتی















بازرگانی و وەبەرهێنانی ئینتەرنێتی شتەکان بەهێندەی ١٠ جار زیاد دەکات لە ماوەی ساڵانی داهاتوو دا















وەبەرهێنانی ئینتەرنێتی شتەکان زۆر خێرا دەست بە گەشتە دەکا و زۆرترین گرنگی پێ دەدرێ لە پرۆژەکانی خانوبەرە و بنیاتی باڵەخانەکان و دابینکردنی کەلوپەلی پەیوەستکراو















داهاتووی تەکنەلۆژیا گەشاوەترین داهاتووە بەو جۆرەی رێژەی ٩٠% ی داهاتەکان بۆ تەکنەلۆژیایی پەیوەستکردنی شتەکان بە ئینتەرنێتەوە دەبێت و جیهانی پرۆگرامسازی و تەکنەلۆژیا زۆر فراوان دەبێت

بەهەمان شێوە ،زۆرترین وەبەر‌هێنانی لە بواری سەتەلایت و کەشتگەلە ئاسمانییەکان تایبەت بە دابینکردنی پەیوەندی جیهانیی
















ئێستا چەند سیناریۆیەکی نەوەی داهاتووی تەکنەلۆژیا و سود بینین لە ئینتەرنێتی شتەکان

ددان شوشتن بە فڵجەی ددان شوشتنی زیرەک کە سەرجەم زانیارییەکانت پێ دەدا، ئایا هەموو ددانەکانت شوشت ؟ لە چ کاتێک ؟ بە چ شێوەیەک















ئاوێنەی زیرەکت بە خەیاڵدا هاتووە؟ ڕەنگە دوای پۆشینی جلوبەرگەکەت دەچیتە بەردەم ئاوێنە و زانیاری دەربارەی کەش وهەوا و شێ و با و دوایین هەواڵەکان و بگرە نەخشەی ئەو ششوێنەی بۆی دەچیت و تەنانەت بینینی دوایین کۆمێنت و نامەکانی کە بۆت هاتووە!
















بەکارهێنانی کوپی زیرەکی تایبەت بە خۆت بۆ خواردنەوە و دانی نرخی قاوەکە  و زانینی زانیاری دەربارەی پێکهاتەکە
















لەڕێگەی مۆبایلەکەتەوە کۆنترۆڵی گەرمی و ساردی ژوورەکەت دەکەی ، بە دلی خۆت کەناڵەکان دەگۆڕی ، دەنگی ڕادیۆکە کەم دەکەیتەوە















لە رێگادای بۆ ماڵەوە ، لە سوپەرمارکێتێک لادەدەی ،سەیریکی مۆبایلە زیرەکەکت دەکەی ئایا هێلکە لە ساردەکەرەوەکە ماوە؟ شوێنگەیی هیلکەی زیرەک کە پەیوەستە بە سیستەمی ئینترنێتی ماڵەکە یان ژوورەکە بگرە مۆبایلەکە ، پێت دەڵی کە چەندت پێویستە ،و پلەی گەرمییەکەی ئێستای چەندە؟















دایکە میهرەبان؟  ئامێری چاودێری کاری ماڵەوە هەموو زانیاریییەکانت پێ دەدا دەربارەی خانەوادەکەت کەی هاتوون کەی ڕۆیشتوون ، منداڵەکان کەی هاتونەتەوە   ، کێ ددانی شوشتووە؟ کێ حەبەکانی نەخواردوە؟
















پۆشاکی زیرەکی وەرزشی ، دوایین زانیاری و ئاماری جەستەت پێ دەذا ، لە ڕووی چالاکی و توانای دڵ و هەناسەدان و هێزی ماسولکەکانەوە
















دەفری زیرەک؟ پێت دەڵی چیت پێویستە وەکو پێکهاتەی ئامادەکردنی هەر ژەمێک ، بڕی چەند خوێت پێویستە بە ئەو ژەمە
















ئایا تەنەکەی خۆڵەکەت پڕ بووە و تۆ ئاگادار نیت؟ مۆبایلە هۆشمەندەکەت ئاگادارت دەکاتەوە دوودڵ مەبە















کەوچک و چەتاڵی زیرەک یارمەتیت دەدا کە چۆن خواردن بە شێوەی تەندروست بخۆی و لەسەرەخۆ بیجوی!؟ وە زانیاریی زۆر وردتر..





















دەرگا و پەنجەرەی زیرەک ، بەر لەوەی بخەوی لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە سەرجەم دەرگاکان دابخە و کات دابنێوە لە چ کاتێک کە هەر کەسێک دێت بۆ لات دەرگاکە خۆی لەو کاتە بکرێتەوە


















تەکنەلۆژیایی ئینتەرنێتی شتەکان


















ئەم بابەتە بە سود وەرگرتن لە بابەتیکی جیهانی تەکنەلۆژیی ئامادەکرد
بەهیوای سوود بینین


سۆران عبدالرحمن
8/3/2015

ئینتەرنێتی شتەکان IoT چییە؟

Soran Abdulrahman

بۆچوون
الاسمبريد إلكترونيرسالة