شێوازی دیزاینکردنی لۆگۆ و هەڵبژاردەی ڕەنگ، جۆر وچۆنیەتی لە دیزاینەرێک بۆ یەکی تر دەگۆڕێ، هەندێ جار بەپێی خواست و حەزی داواکار یاخود ڕەنگە دیزاینەر بتوانێت گونجاندنی دروست بکات.
چەند شێوازێکی نوێی دیزاینکردنی لۆگۆ دەستنیشان دەکەین، خواستراوەکانی ٢٠١٥
پۆلیگۆن
بەکارهێنانی پۆلیگۆن لە لۆگۆ دا
پۆلیگۆن کە زیاتر لە پاشەبنە و پشتەوێنە دا بەکاردێت ، لە ئێستادا لە نێو جیهانی لۆگۆش دا بوونی هەیە.
بۆشاییبەکارهێنانی بۆشایی لە لۆگۆ دا
بەکاربردنی بۆشایی پێچەوانە لە شێوە و پێکهاتەی لۆگۆ دا ،کە تایبەتمەندی و جوانیەک بە لۆگۆ دەدات وهونەرێکی چاو ڕاکێشانە.
هێڵبەکارهێنانی تەکنیکی هێڵ لەسەر هێڵ
شێوازێکی جوانە لە کاتێک دا کە دوو هێڵ بەسەر یەکتر دا دەرۆن لە جیاتی یەکتر بڕین ، یەکیان بەسەر ئەوی تر دا تێپەڕدەبێت بە شێوازێکی ڕەهەندی
هێڵی ئەستوربەکارهێنانی هێڵی ئەستور
بە بەکارهێنانی پێنوس و کێشانی هێڵ دەکرێ لۆگۆی نەوازەی لێ بەرهەم بێت
پیتەوێنەبەکارهێنانی پیتەوێنە
بەکارهێنانی هەندێ پیت کە یاری پێ بکرێت و بتوانێ شێوەی لێوە دروست بکرێ
بەجۆرێک کە دەبێ ئەو فۆنتانە بەکاربێت کە ئەو ئەگەرەیان تێدایە یارییان پێ بکرێ و بە گۆڕینی شوێن و دانانی هێڵی تر بۆ بەرجەستەکردنی شێوەی نوێ
سێ ڕەهەندیشێوازی سێ ڕەهەندی
دیزاینکردنی لۆگۆی ڕەهەندی و بەرجەستە
نوسینی کێشراونوسینی کێشراو بەدەست
لەجیاتی فۆنت دەکرێ ئاسایی بە دەست بکێشرێ یاخود نوسینەکە بنوسرێ و پاشان لە رێگەی پرۆگرامەکانی دیزاینکردنەوە کاری لە سەر بکرێت و بکرێ بە لۆگۆیەکی بەرجەستە
پارچەبڕاوشێوازی پارچەبڕاو
هاوشیوەی پارچە تەختە و هێڵی شکاو دەکرێ لۆگۆیەکی جوانی لێ بەرهەم بێت
پلەلاربەکاربردنی شێوازی پلەلار
یەکێکە لە شێوازە سەرنجراکێش و نایابەکان بۆ دیزاین بە پێدانی شێوە دەرکەوتەی پلەدار بە ڕەنگەکان
نەخششێوازی نەخشینە لۆگۆ
کە ئەم جۆرە فۆتۆگرافەران و کۆمپانیاکانی بوک گواستنەوە و دیزاینی ناوماڵ بەکاری دەهێنن بە مەبەستی ڕازاندنەوە و نەخشاندن ، وە دەکرێ لۆگۆ لە سەر ئەم بنچینەیەش دیزاین بکرێت
بۆ زیاتر گونجاندن و ناساندنی بەشێک لە شێوازەکان بە کوردی کراون بە پێی تێگەیشتن لە شێوازەکە.سۆران عبدالرحمن
١٤ی جونی ٢٠١٥ - بە وەرزی گەرما
دەوازە | ژێدەر