JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

ڕێکخستن و باشکردنی سیۆی ماڵپەڕ

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین






















لە پاڵ دروستکردنی ماڵپەڕ دا  کۆمەڵێک ڕێکخسنت هەیە کە دەبێ ئەنجام بدرێ بۆ باشترکردنی شێوەی دەرکەوتن و ئەرشیف بوونی لە ئینتەرنێت و دەرکەوتنی لە ماڵپەڕەکانی گەڕان دا


کۆمەڵێک خاڵی گرنگ بۆ باشترکردن و ڕێکخستنی ناوەڕۆک و سیۆی ماڵپەڕ
بۆ باشترکردنی ماڵپەڕ لە کاتی گەڕان بەدوای وشە هاوشێوەکان و ناوەڕۆکی مالپەڕەکە لە ئامێرەکانی گەڕان دا

ناونیشانی ماڵپەڕ

زۆر گرنگە ناونیشانێکی گونجاو و دروست دابنرێ بۆ ماڵپەڕ کە زوو بدرۆزرێتەوە لە لایەن ماڵپەڕەکانی گەڕان 
هەروەها دانانی ناوی دروست و پوخت بۆ هەر پەڕەیەک


کوالێتی کۆد

چۆنیەتی دارێژتن و دیزاینکردنی ماڵپەڕ ، بە جۆرێک کە هەڵە لە کۆدەکانی دا نەبێت وبەشێوازێک دیزاین بکرێت کە هاوڕێی میوانانی ماڵپەڕەکە بێت 


سەردێرەکان

سەردێرەکانی نێو ماڵپەڕ زۆر گرنگ کە بەشێوەیەکی دروست دابنرێ
<h1>سەردێری بابەت</h1>
<h2>سەردێری بابەت</h2>
...


گونجاندنی ماڵپەڕ لە دەرکەوتن

لە ئێستادا ماڵپەڕەکان تەنیا لە کۆمپیوتەرەوە سەردانی ناکرێن بەڵکو لە تابلێت و ئامێر و مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە سەردانی دەکرێن بۆیە دەبێ بەشێوەیەک ڕێکبخرێن کە شێوەی دەرکەوتنی لەگەڵ ئامێرەکان بگونجێ و بەشێوەیەکی دروست دەربکەوێ


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین میوان بۆ ماڵپەڕ و ڕاکێشانی سەردانیکار گرنگە کە ماڵپەڕ لینکی تۆڕەکانی وەکو گۆگڵ پڵەس و تویتەر و فەیسبوکی هەبێت


لینکە هاتووەکان

دانانی لینکی ماڵپەڕ لە ناو ماڵپەڕ و پەیجەکانی تر کە ئەمەش گرنگیەکی زیاتر دەدات بە ماڵپەڕ وە ماڵپەڕەکانی گەڕان زیاتر مامەڵە لەگەڵ ماڵپەڕێک دەکەن کە لینکی لە ناو ماڵپەڕەکانی تر دا هەبێت



چاپکردن

گرنگە کە ماڵپەڕ لە هەر پەڕەیەک دا دوگمەی چاپکردنی هەبێت ، بۆ مەبەستی چاپکردنی پەڕەکە و دەستهێنانی ناوەڕۆکی ماڵپەڕ ، کە ئەمەش دەچێتە قاڵبی ئاسان دەسهێنانی زانیاری بۆ میوانی ماڵپەڕەکە


دۆمەین

تەمەنی دۆمەین نەیمی ماڵپەڕ گرنگە ،بۆ نمونە ئەو دۆمەینەی کە بۆ ٣ ساڵ تۆمارکراوە ئەوە باشتر مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت لە لایەن ماڵپەڕەکانی گەڕانەوە وەک لەو دۆمەینەی کە بۆ ساڵێک تۆمارکراوە و کاتی بەسەرچوونی نزیکە



ناوەڕۆکی ماڵپەڕ

تاوەکو ناوەڕۆکی ماڵپەرەکان زیاتر لە خۆ بگرێت و بابەی تێر و تەسەل و دوور لە هێنانی بابەتی ماڵپەڕی تر و کۆپی کردنی بابەتیتر ئەوە باشترە ،وە لە کاتی گەڕان بۆ هەر بابەتێک لە ماڵپەڕەکانی گەڕان دا زووتر دەبینرێتەوە



ڕەفتاری سێرڤەر

دانانی پەڕەی هەڵەی ٤٠٤ گرنگە ، ئەم پەڕە دەردەکەوێ کاتێک کە لینکیکی هەڵە دادەنرێ و بەدوای دا دەگەڕێین
بە هەمان شێوە تەکنیکی پەستاوتنی کۆدەکان و پەڕەکانی ماڵپەڕ و پەستاوتن و کەمکردنەوەی قەبارەی وێنەکان گرنگە
بۆ پەڕەی ماڵپەڕ کە لە کاتی کردنەوەی دا لە ماوەیەکی کەم بکرێتەوە وقەبارەی بچوک بێت



وێنە

زۆر گرنگە وێنەکانی ناو ماڵپەڕ بە دروستی دابنرێن ، بە پێدانی ناوی دروست بە هەر وێنەیەک
.و پێدانی ناوی جێگرەوە و دیاریکردنی قەبارەی وێنەکان
وە هەڵبژاردنی وێنەی قەبارە بچوک بۆ ماڵپەر تاوەکو نەبێتە هۆی درەنگ کردنەوەی ماڵپەر


مێتا تاگ

یەکێکە لە گرنگترین پێکهاتەکانی ماڵپەڕ ، مێتاتاگی دروست نرخی ماڵپەڕ زیاد دەکا و ژمارەی سەردانی
زیاتر دەناسرێ لە ماڵپەڕەکانی گەڕان دا
بە دانانی ناونیشان و پوختە و دیاریکردنی زمان و وشەکانی گەڕان بەشێوەیەکی دروست


بەردەوای و چالاکی ماڵپەڕ

زۆر گرنگە ماڵپەڕ بەردەوام بابەتی نوێی تێدا بڵاوبکرێتەوە بەمەش زیاتر وشە و ناوەڕۆک و بابەتەکانی لە لایەن ماڵپەڕەکانی گەڕان دەدۆزرێنتەوە و بە ماڵپەڕێکی چالاک و کارا دادەنرێ ، لەهەمان کات دا میوان بەردەوام سەردانی دەکات و بابەتی نوێی .دەست دەکەوێت





 ١٩ ی جونی٢٠١٥
سۆران عبدالرحمن


ڕێکخستن و باشکردنی سیۆی ماڵپەڕ

Soran Abdulrahman

بۆچوون
الاسمبريد إلكترونيرسالة