JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

ئەو خوانەی دەبنە هۆی لە ناوبردنی ژیریی

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
ئەو خوانەی کە دەبنە هۆی کاڵ بوونەوەی ژیری لە مرۆڤ دا
کۆمەڵێک خوە کردار و ڕەفتاری مرۆڤەکان هەیە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی کەسەکان دەبێت و دەبێتە ڕێگر لە بەردەم هەنگاونانی ژیری و پێشکەوتنەکان و سەرکەوتنیلە ژیان دا
کە لە کۆتایی دا دەبنە پاڵنەری ئەنجامدان و بڕایاردانی نەگونجاو


١-نەتوانینی داهێنان و هەڵسەنگاندن
هیچ کەسێک لە هەمان کات دا دوو جەمسەرگیر نابێت هاوشێوەی ئەمە ناگاتە بەرزترین و نزمترین پلە لە هەمان کات دا ، بەمەش ناکرێ ئینسان پرۆژەیەک بنیات بنێت و لە هەمان کات دا هەڵسەنگاندنیشی بۆ بکات بەوەی کە سەرکەوتووە یان پرۆژەکەی شکت خواردووە
کێشەکە ئەوەیە هەڵسەنگاندنی پرۆژە لە کاتی ئەنجامدانی دا هۆکار دەبێ بۆ دوودڵی گومان کردن لە دەستپێکردنی پرۆژەکە ، ئەمەش خویەکە و دەبێتە هۆی لە ناوبردنی توانای ژیری و بیری داهێنەرانە بە ئەنجام نەدانی کارەکە یان ترسان لە دەستپێکردن.



٢-خۆهەڵسەنگاندن وەکو شارەزایەک
ئەگەر لات وابێ کە تۆ زۆر شارەزای و لە هەموو بوارێک دا تەواو دەزانی ،ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی بووەستی لە دەستهێنانی زیاتری زانست و فێربوونی زیاتر  ، لە کاتێک دا هەموو مرۆڤێک پێویستی بە فێربوونە هەموو کات . ئەم خوە بە جۆرێک زاڵ بێت دەبێتە هۆی خۆ بە زل زانین و وەرنەگرتنی ئامۆژگاری کەسانی تر وە گوێ لێ نەگرتنیان 
بۆیە پێویستە کراوە بیت و ئەو بڕوایەت لا دروست بێت کە هەر کەسێک دەکرێ یارمەتیدەر بێت و شتێکی نوێت فێر بکا و سود لە کردارەکانی وەربگریت


٣-ترس
ئەگەر هەمیشە لە شکت و سەرنەکەوتن بترسی و توانای ئەوەت نەبێ کە هەوڵی شتێ نوێ بدەی و بیرۆکەی نوێ تاقی بکەیتەوە ئەوە بێگومان شکت دەهێنیت ، جارێک بگرە چەندین جار ، بە تایبەتی ئەگەر پێشتر هیچ کارێکت تاقی نەکردبێتەوە و تەنانەت هەوڵت نەدابێت
بەجۆرێک ئەگەر لە بازنەی ترس دا بیت ئەوە هەرگیر فێری شتی نوێ نابیت ، پێویستە ئەوە قبوڵ بکەیت و لات ڕۆشتن بێت کە هەمووان هەڵە دەکەن شکست دەهێنن بەڵام لە کۆتایی دا شتیکی نوێی لێوە ێر دەبن


٤-باوەڕ بە خۆنەبوون
هاوشیوەی ترسان لە ئەنجام دانی کارێکی نوێ ، ئەگەر باوەڕت بە خۆت نەبێت کە سەرکەوتوو دەبیت و باوەڕت بەو کارانە نەبێت کە ئەنجامی دەدەی ،ئەوە بەم شیوەیە فێرنابیت و پێش ناکەویت ،بە ئەنجامدانی هەر کارێک باشترە ئینسان باوەڕی تەواوی بەخۆی هەبێت
باوەڕت بە خۆت هەبێت تەنانەت ئەگەر زانیت شکتسیش دەهێنیت ،لە کۆتایی دا تۆ کارێک دەکەی کە پێویستە بیکەی لێرە ئەنجام دان لە دەرئەنجام گرنگترە 


٥-دانانی سنور
بە دانانی سنور و چوارچێوە ، بەمە ڕێگری و بەربەست دروست دەکەی بۆ خۆت و بۆ کارەکە ، هەموو کارێک هەوڵ و ماندوبونی دەوێ و چاونەترسی و بوێری ، ئەنجامدانی کارە نوییەکان زیاتر سەرکەوتووت دەکا ، بۆیە باشترە دوور بیت لە کۆت و بەندەکان و بیر لە سنوربەندی نەکەیتەوە

٦-خواردن و خواردنەوەی نادروست
مرۆڤی داهێنەر و سەرکەوتوو پێویستی بە توانا و هێز و مێشکی تەندروست و چالاک هەیە
جەستە و مێشکی چالاک پشتبەستە بە خواردن و خواردنەوە و خەو و ژینگەیەکی تەندروست و گونجاوەوە 
بۆیە دەبێ مرۆڤ دوربکەویتەوە لە خواردنەوە و بەدخۆراکی ،هەروەها خۆراکی خراپ و زیانبەخش






















..........................

٢٧/٣/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن 


بەسود بینین لە 

الاسمبريد إلكترونيرسالة