JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

وانەکانی ژیان کە لە زانکۆدا فێریان نابیت

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
وانەکانی ژیان کە لە زانکۆدا فێریان نابیت
خوێندن و فێربوون لە زانکۆ و فێرگە بێگومان گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە ، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو شتێک نیە
بەڵکو سەرەتایەکە 


١ - هەندێ جار ژیان دادوەرانە نیە 
لە ژیاندا مەرج نیە بە هەموو ئەو ویست و خواست و هیوایانەت بگەی کە دەبێتە ئامانجی ژیانت ، مەرج نیە لە هەموو کاێک دا 
سەرکەوتوو بیت و ئامانجێک بپێکی ، دەستکەوتێکت هەبێ ، وەکو هاوشانەکەت چانسێک دەستبخەی ، دادوەرانە نیە لەو ڕووەوەی کە وەهایە  ،بەڵام
ئەمە خاڵی کۆتایی نیە دەکرێ باشتری بە دواوە بێت


٢ - زۆر لەوانەی فێربووی دەبێ لە یادی بکەی
لە ماوەی پرۆسەی فێربوون و خوێندنی فێرگەدا زۆر شت فێردەبیت بێگومان ، بەڵام بەشێکی زۆری ئەم شتانە کردەیی نین و لە چوارچێوەی بیردۆز و 
پێشنیاز و بۆچونەوە و لە ژیانی ڕاستەقینەدا پێویستت بە کردار و کاری ڕاستەقینە هەیە


٣ - توانای دەرخستن
زۆر گرنگە بتوانی ئەوەی دەتەوێ بیگەیەنێت و گرنگییەکەی بخەیتە ڕوو ، نمونەی کاری نمایش و خستنەڕوو و بانگەشە بۆ بەرهەمێک بیرۆکەیەک
پێشنیارێک


٤ - کاتی بەتاڵ لە دەرەوەی زانکۆ
لە ماوەی خوێندن دا کاتێکی زۆرت بە دەستەوە دەبێت وەکو پشوو و کاتی تر کە چەندین مانگ لە پشوو دا دەبیت ، بەڵام لە چوارچێوەی ژیان دا
کەمتر کاتت دەبێ و لە ماوەی کارکردنش دا لە هەفتەیەک دا کەمتر کاتی زیادە و بەتاڵ دەبێ


٥ - شکست
کاتێک کە هەست دەکەی شکستت هێناوە لە کارێک و پرۆژەیەک دا دەست دەکەی بە سەرزەنشتکردن و لۆمەکردنی خۆت
بەوەی ئەگەر زانیبات ئەوە ڕوو دەدا ئەوە ڕەنگ بوو کارێکت دەکرد ، بەڵام بۆ دوورکەوتنەوە لە شکست یان چۆنیەتی زاڵ بوون بەسەر شکست
دەتوانی سوود لە ئەزمونی کەسانی تر ببینیت  و هەوڵ بدەی چۆن بتوانی زاڵ بیت و کۆنترۆڵێ شکست بکەی


٦ - قسەکردن لە بەرامبەر خەڵکی
لە ماوەی ژیانی هەر ئینسانێک دا بە لای کەمەوە جارێک دوو چاری ئەوە دەبیتەوە کە لەبەردەم خەڵکی و لە نێو کۆمەڵیک کەس دا قسە بکەی
و گفتوگۆی بکەیت ، بۆیە ئەم خاسیەتە گرنگە و پێویستە هەوڵ بدڕێت بۆ بەدەستهێنانی توانای ئاخافتن لە نێو خەڵکی دا


٧ - فێربوونی چۆنیەتی ڕووبەڕوبونەوەی ژیانی ڕاستەقینە
ئەوانەی بەردەوام لە چوارچێوەیەکی دیایکراو و تایبەتی دا دەژین و مامەڵە دەکەن ، وەکو خوێندنی تایبەتیی و زانکۆی تایبەت و کاری
بۆ ئامادەکراو ، ئەمە پێی ناوتێ ژیانی  ڕاستەقینە


٨ - بڕیاردان
لە هەر سات و کات و ڕژێک دا مرۆڤ دەیەها بڕیار دەدات لەسەر شتەکان ، ئەمڕۆ چی دەکەم ، چۆن دەڕۆم ، دواتر چی ..هتد ، بۆیە دەبێ بزانین چۆن بڕیاری دروست و گونجاو بدەی بۆ کاتی پێویست و ژیانی ڕۆژانە




you will not learn them from uni

























سۆران عبدالرحمن
13-5-2016




وانەکانی ژیان کە لە زانکۆدا فێریان نابیت

Soran Abdulrahman

بۆچوون
دەتوانیت لە ڕێگەی هەژماری گووگڵ یان دانانی ئیمێڵی خۆت تێبینی و بۆچوونی خۆت بنووسیت
زیادکردنی بۆچوون
    الاسمبريد إلكترونيرسالة