JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

یاداشتنامەکەی دکتۆر زەڵمی لە دوو توێ دا

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
لە خوێندنەوەی هەر دوو بەرگی "کاروانی ژیانم" ـی دکتۆر زەڵمی
چەند شتێک سەرنجی ڕاکێشام دوور نزیک ڕاستین و پێویستیان بە لێکدانەوە
و بەدواداچوون نەبێ ڕەنگە
بەر لە هەموو شت خوێنەر و میلەتی کورد کەم ئاشنابووین بەم پیاوە مەزنە 
لە دوو توێی کتێبەکەی دا کە یاداشتەکانی نوسیوە دکتۆر زۆر بە سادەیی و لێبوردەیی یەوە چۆنیەتی ژیانی خستوەتە ڕوو ، لە بیرەوەرییەکانی دا ئەو هەڵانەشی نەشاردۆتەوە کە لە ژیانی دا ئەنجامی داوە ، لە پاڵ ئەو هەموو لێهاتووی و توانایەی کە تاکو کۆتایی تەمەنی دا دەستی هێناوە
دڵسۆزی و مەزنی و نیشتیمانپەروەری ئەم پیاوە بە تەواوەتی دەردەکەوێ
سەرەرای نەبوونی ئینتیمایەکی بەهێز بۆ هیچ لایەنێکی کوردی لەگەڵ ئەوەشدا دڵسۆزی خاک و نیشتیمانەکەی بووە
بۆچوون و لێکدانەوە جیاوازەکانی سەبارەت بە لێکدانەوە و تێگەیشتن لە ئاین و ژیان جۆرێکی ترە لە تایبەتمەندی ئەم زاتە ، وە زۆر ڕاشکاوانە تانە و بۆچونی خستوەتە ڕوو
دەربارەی هەڵە باوەکان یاخود ڕێکارە تەقلیدییە ئایینیەکان کە ڕەنگە سەرچاەوەیان دروست نەبێ یان ناتەواو بن ، وە بۆچونی دەربارەی مامۆستا و زانا و مەلا ناودارەکانی کورد کە ڕێچکەی تەقلیدییان هڵبژدار دووە و لێیان لانەداوە
وە نەیانتوانیوە خاوەن لێکدانەوە و بۆچونی خۆیان بن ، بەهەمان شێوە دکتۆر لە سەر مەزهەبەکان ، بۆچونی خۆی هەیە و ئەوە ناشارێتەوە کە دەکرێ زانایانی کورد بە نمونە لە ئیمامی شافعی زیرەکتر و بەتواناتر بووبن بەڵا لەگەڵ ئەوەش دا لە چوارچێوەیەک پەنگیانداوە و نەیانتوانیوە خاوەن بوێری و توانای دەربینی خدی خۆیان بن
ئەزموونی ژیانی هەر لە سەرەتاوە سەخت بووە و ڕێگەیەکی دژواری هەڵبژاردووە
لە گەڕان بە دوای دەستهێنانی زانیاری و تەواوکردن و دەستهێنانی شەهادەی دوازدە عیلمی
، لە تەمەنێکی منداڵیەوە لاسار بووە و لە پێناو زانست و دەستهێنانی زانیاری گیانی خۆی خۆشنەویستوە و هەڵی زۆری داوە ژیانێکی سەختی بووە

دواتریش لە سەر بۆچونە فراوان و لێکدانە تایبەتیەکانیەوە کە کۆمەڵیک مەلا و زانای تەقلیدی کە بۆچونەکانی ئەمیان لا پەسەندە نەبووە کەوتونەتە ویزەی و دژایەتی کردنی و دواتریش کە بووەتە هۆی دورکەوتنەوەی لەو شار و ناوچەیە ، سەرەرای ئەوەش ئەم نەهامەتی و دژایەتیە بۆی بووەتە دەرگای خێر و دواتر بوو بە دکتۆر زەڵمی مەزن
لەپاڵ مەلایەتی و وانەووتنەوە بە فەقێ ، تێکۆشاوە و هەوڵی داوە لە خوێندنی میریش دانەبڕێ
بە ڕێچکەیەکی سەخت سەرەتای و دواتر ناوەندی و دواتر لە زانکۆ خوێندویەتی و پاشان ماستەر و دکتۆرا و سەردانی میسر و زانکۆی ئەزهەر لە پێناو زانست
ئەو ئەزمونە سەختەی ژیان و خوێندنی بووە هۆی کە دواتر بووە خاوەنی چەندین دانراو و بڵاوکراوە ، بە جۆرێک لە ساڵانی هەشتاکان دانراوەکانی لە زانکۆکانی چەند وڵاتێکی عەرەبی - ئیسلامی بخوێندرێ و زیاتر لە شەست کتێب بڵاوبکاتەوە چەندەها کەسایەتی مەزن لە سەر دەستی ئەو پەروەردە بوون
دکتۆر بەهۆی ئەو توانا و زانستەی کە هەیبوو ، تەنانەت کە کاتی خانەنیشینی هات لە زانکۆ
بە بڕیاری تایبەتی سەرۆکایەتی وڵات ، بڕیاری بۆ درا کە تاوەکو ئەو کاتەی لە ژیان دایە خانەنشین ناکرێت و دەتوانێ لە وانەووتنەوە بەردەوام بێت
هاوەڵی بەشێک لە کەسایەتی و ناودارانی سەردەمی خۆی و میلەتی کورد بووە
لەوانە لە ژێر دەستی زانایانی گەورەی کورد مامۆستای گەورە عبدالکریم مودەرس
هاوەڵی خوێندنی سەرۆک کۆمارەکانی عێراق جەلال تاڵەبانی و فوئاد مەعسوم بووە لە قاهیرە
و دواتر لە هەمان ڕێکخراوی ئەفسەرانی ئازادیخواز بووە کە دواتر سیستەمی وڵاتیان گۆڕی بۆ کۆماری و لە کاتی سەربازی دا هاوەڵی عبدالسلام عارف و عبدالکریم قاسم بووە کە بوون بە سەرۆک وەزیران بە دوای یەکتر دا
لە زۆرترین شوێن دا بە حوکمی تێکەڵی و ئەزمونی ژیانی دا
و ئەوەی بەرچاوی کەوتووە و بەسەری دا هاتووە باسی ناتەبای و نایەکگرتووی نێوماڵی کوردی دەکا لە سەد ساڵی ڕابردوو دا لە سەردەمانی ناوچەی ڕووس و دەسەڵاتیانەوە تا دوواترش کە زۆرترین شکستەکانی کورد بەهۆی خودی خۆیەوە بووە
هەر وەکو لە ژیاننامەکەی و یادەرورییەکانی دا دیارە و شتێکی حاشاهەڵنەگرە
میلەتی ئێمە ڕێزی زانا و ناوداران و خاوەن زانستەکانی خۆمان ناگرین و تەنانەت ناشیان ناسین
لە شوێنێک ئاماژە بۆ ئەوە دەکا لە زانکۆیەکی تایبەتی لە موسڵ هۆڵێکی خوێندن بە ناوی ئەمەوە کراوە ، لە کاتێک دا لە چەندین وڵات دانراو و کتێبەکانی دەخوێندێ ، کە چی لە وڵاتی خۆمان تەنانەت ، تا دوای مردنی و کۆتا ڕۆژەکانی ژیانی نەمانناسی و نەناسێندرا
زانکۆیەک سودی لێ وەرنەگرت کە بە هیوابوو رۆژانێک گەلەکەی خۆی سودی لێ ببینیت
لە کاتێک دا گەلانی وڵاتانی تر زیاتر دەیناسن و ئاشنای کتێبەکانین ، میلەتەکی خۆی لێی بێ ئاگا
هەر لە کۆتایی یادەوەرییەکانی و لەم چەند ساڵەی دواتر
کە داوای لێ دەکەن و دەگەڕێتەوە کوردستان ، توانرا سود لە شارەزایی و ئەزمونی وەربگیرێت
لە کاتی دانانی یاسای باری کەسێتی دا و ڕۆڵیکی کارای هەبوو لەمەدا
، بەڵام ئەمە بەس نیە کە دواتر داوای لێ کرا و هێنرایەوە و سودی لێ وەرگیرا
وەکو ئاماژەی پێداوە لە ڕۆژانی نەخۆشی و دوای ئەوەی بەردەبێتەوە توشی شکانی ئێسک دەبێت
جارێکی تر ئاوری لێ نادرێتەوە و بێ ئاگادەبن لێی
ئەوەی گرنگە ئەم پیاوە مەزنە لە یاد نەکرێ هەرچەندە لە ژیان نەما بەڵام خەرمانی زانست و بۆچون و ئازموونی
ژیانی بە زیندووی دەمێننەوە ، کە پرە لە بوێری و ژیری و توانایەکی زۆر
..پڕ لە لێبوردەیی

بەرگی کتێبی کاروانی ژیانم
















دەمەو پارشێوەی
١٢ ی ڕەمەزانی ١٤٣٧
سۆران عبدالرحمن
یاداشتنامەکەی دکتۆر زەڵمی لە دوو توێ دا

Soran Abdulrahman

بۆچوون
دەتوانیت لە ڕێگەی هەژماری گووگڵ یان دانانی ئیمێڵی خۆت تێبینی و بۆچوونی خۆت بنووسیت
زیادکردنی بۆچوون
    الاسمبريد إلكترونيرسالة