JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

جیاوازی نێوان زاراوەکانی Google Analytics و Google AdWords و Google AdSense

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
سێ زاراوەی جیاوازی خزمەتگوزاری و ئامرازەکانی گووگڵ کە لەیەکەوە نزیکن یاخود هەندێ کەس ڕەنگە بەهەڵەدابچن بە بیستنی، بە کورتی و پوختی مانا و سودی هەریەکەیان دەنوسین


Google Analytics
گووگڵ ئەنەڵایتیکس، خزمەتگوزاری یاخود توڵێکی گووگڵە، بریتیە لە کۆمەڵێک ڕاپۆرتی کردارەکی دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنان و بینین و دۆزینەوەی ماڵپەڕ لە لایەن بەکارهێنەرانەوە. یەکێکە لە دوا هەنگاوەکانی ڕێکخستن و باشکردنی ماڵپەڕ، پێویستیەکە بۆ باشترکردنی سیۆی ماڵپەڕ.


Google AdWords
گووگڵ ئەدوۆردس، بریتیە لە سیستەمی بانگەشەی ڕێکخراو، بەکاربەر شتێک دەنوسێ ، کە ٣ هێڵ و ٣٥ پیت و کارکتر ڕێگەپێدراوە، پاش نوسینی ڕێکلامەکە گۆگڵ ڕێکلام یاخود بانگەشەکە دەخاتە پەڕەی دەرئەنجامەکانی گەڕانی گووگڵەوە، لە کاتێک دا خەڵکی کە گەڕان دەکەن لە کاتی دەرکەوتنی ڕێکلامەکەت لە بەشی سەرەوەی دەرئەنجامەکانی گەڕان، پێویستە تۆ بەرامبەر هەر کرتەیەک بڕێک پارە بدەی.


Google AdSense
گووگڵ ئەدسنس، پرۆگرامێکە لە ڕێگەیەوە ڕێکلامەکانی گووگڵ بۆ ماڵپەڕەکەت زیاد دەکەی، کاتێک خاوەنی ماڵپەڕی لە چەند شوێنێکی پەڕەکان بانگەشەی گووگڵ زیاد دەکەی، هەر کاتێک سەردانیکارێکی ماڵپەڕەکەت کرتەی لەسەر ڕێکلامەکان کرد و سەردانی لینکەکانی کرد لە بەرامبەردا وەکو خاوەن ماڵپەڕ بڕێک پارە وەردەگریت.

دەکرێ بڵێین سیستەمی وەرگرتنی پارەیە بەرامبەر کرتەکان.


جیاوازی سەرەکی نێوان گووگڵ ئەدوۆردس و گووگڵ ئەدسینس
یەکەم: گووگڵ ئەدسینس بۆ خاوەن ماڵپەڕەکانە ئەوانەی کە ڕێکلام بڵاو دەکەنەوە، لە کاتێک دا گووگڵ ئەدوۆردس بۆ بازرگانان یاخود ئەو کەسانەیە کە بانگەشە دەکەن لە گووگڵ 

دووەم: گۆگڵ پارە بەوانە دەدا کە گووگڵ ئەدسنس بەکاردەبەن، بازرگانان یاخود ئەوانەی ڕێکلام دەکەن گووگڵ ئەدوۆردس پارە دەدەن بە گۆگڵ

سێیەم: پرۆسەی خۆ تۆمارکردن و دانانی هەژمار لە هەردووکیان جیاوازە، و پێویستی بە هەژماری جیاواز هەیە



سەرچاوەکان
https://www.cpcstrategy.com/blog/2018/05/adwords-vs-adsense/
https://www.webdevelopersstudio.com/articles/adwords-adsense-analytics
https://www.ppchero.com/adwords-vs-adsense-whats-the-difference/


سۆران عبدالرحمن
٣١/١/٢٠١٩
جیاوازی نێوان زاراوەکانی Google Analytics و Google AdWords و Google AdSense

Soran Abdulrahman

بۆچوون
دەتوانیت لە ڕێگەی هەژماری گووگڵ یان دانانی ئیمێڵی خۆت تێبینی و بۆچوونی خۆت بنووسیت
زیادکردنی بۆچوون
    الاسمبريد إلكترونيرسالة