پیاوێک لە مەلای مەشهووری پرسی: پێشتر هیچ بیرت لە ژنهێنان نەکردۆتەوە مەلا؟
مەلای مەشهوور وەڵامی دایەوە: "کە گەنج بووم بەڵێ.. لە ژنێکی تەواو کامل دەگەڕام، بیابانم بڕی و گەیشتمە دیمەشق چاوم بە ژنێکی زۆر جوان کەوت.. دڵڕفێن بوو بەڵا هیچی لەبارەی جیهانەوە نەدەزانی، درێژەم بە گەشتەکەم داو گەیشتمە ئەسفەهان، لەوێ گەیشتم بە ژنێک کە زۆر دەربارەی ڕۆح دەزانی بەڵام ناشرین بوو، بڕیارم دا بچمە قاهیرە، لەوێ نانی ئێوارەم لەگەڵ ژنێک خوارد کە زۆر بڕوادار و شارەزای دونیا بوو".. کەواتە، ئەی بۆچی نەتخواست؟
ئای هاوڕێکەم...ئەو لە پیاوێکی تەواو کامڵ دەگەڕا.
و. سۆران عبدالرحمن
١/٢/٢٠١٩
Paint by: Kim Byungkwan