JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

نیوەڕۆیەکی پر لە ڕازی بوون

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
ساڵی ٢٠١٤ لە شوێنێک لە دەرەوەی شار ئیشم دەکرد، لە ڕێگا سەرەکییەکەی دەرەوەی ئەو ناوچەیە دەگەڕامەوە بۆ ماڵ کاتەکە دوای نیوەڕۆ بوو، لە چلەی هاوین دا بووین، لە سەر ڕێگام پیاوێک وەستابوو تا وەکوو سەیارەیەک ڕای بگرێت و بیگەیەنێت لەگەڵ خۆیدا، ئەوە بوو ڕام گرت و سەرکەوت، پیاوێکی نیمچە بەتەمەن، کە گونیەیەکی سپی پێ بوو وا دیار بوو وردەواڵەی کۆکردبووەوە و دەگەڕایەوە بۆ ماڵ، دەمێک بوو لەو سەر ڕێگایە وەستابوو لەبەر خۆرەکە ئارەقە گیانی داپۆشی بوو، کە سەرکەوت دەیوسیت دەموچاوی بسڕێتەوە ئەوەبوو دەستی بۆ گونیەکەی برد و دەموچاوی ئارەقاوی پێ سڕیەوە، پێم گوت ئەوە کلێنسە بەکاری بهێنە، وتی نایەوێت من ڕاهاتووم لەوە. بەو قسەیەی زۆر دڵم بۆی ئێشا، خەڵکانێک هەن چەندە خوا پێدراون و بێ باکن، کەسانێکیش لە هەژاری دا و بە ژیانێکی سادە دەکرێت کەسانی دڵ نەرم شەرمەزار و کەسارەت بار بکەن!
ئەو یادگارییە هەر لە خەیاڵمە و زۆر جار دێتەوە بیرم.




٧/٢/٢٠١٩
سۆران عبدالرحمن
نیوەڕۆیەکی پر لە ڕازی بوون

Soran Abdulrahman

بۆچوون
دەتوانیت لە ڕێگەی هەژماری گووگڵ یان دانانی ئیمێڵی خۆت تێبینی و بۆچوونی خۆت بنووسیت
زیادکردنی بۆچوون
    الاسمبريد إلكترونيرسالة