کاتێک کە نەیم سێرڤەرەکانی دۆمەین نوێ دەکەیتەوە، ڕەنگە ئەم گۆڕانکارییە ماوەی ٢٤ تاکو ٤٨ کاتژمێری پێ بچێت.
ئەم ماوەیەی کە دەیخایەنێت پێی دەوترێ دی ئێن ئێس پرۆپاگەیشن
DNS propagation
بە واتایەکی تر، ئەو کاتەیە کە کۆمپانیاکانی دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت - ئای ئێس پی پێویستیانە تاوەکو کاچی خۆیان نوێ بکەنەوە و زانیاری نوێی دی ئێن ئێسی دۆمەینەکەت زیاد بکەن لای خۆیان.
بۆچی کاتی دەوێت تاوەکو پرۆسەکە بە ئەنجام دەگات؟
بە نمونەیەک ئەگەر بڵێین، تۆ لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژیت، دۆمەینەکەت کە لە ئەمریکا هۆست کراوە دەتەوێ نەیم سێرڤەرەکەی بگۆڕیت.
کاتێک کە لە وێبگەڕەوە دۆمەینەکەت دەکەیەوە، ئەوا داواکارییەکەت - ریکوێستەکەت، راستەوخۆ ناچێت بۆ ڕاژەکارەکە - سێرڤەری هۆستەکە، بەڵکو بە ناو کۆمەڵێک خاڵی تر دا تێدەپەڕێ، کە بریتین لە ئای ئێس پی - دابینکارانی ئینتەرنێت.
بۆیە کاتی دەوێت تاوەکو زانیارییە نوێیەکە لە هەموو شوێنەکان نوێدەبێتەوە
و ئەو کات بە ریکوێست کردن و کردنەوەی دۆمەینەکەت بە ماڵپەڕەکەت دەگەیت.
تاوەکو ئەم پرۆسەیەی نوێبونەوەی زانیارییەکە بە کۆتا دێت، ئاساییە کە لە لای هەندێک لە سەردانیکارانی ماڵپەڕەکەت
بینراوە نوێیەکان ببینن و لای هەندێکی تر هەر هەمان ماڵپەری پێشوو ببین کە دی ئێن ئێس ـی پێشوو تری لەسەرە.
نمونەیەکی نوێبونەوەی کاچ لە دابینکارانی خۆزمەتگوزاری ئینتەرنیت.
Cache - کاچ *
دەکرێت بڵێین کاچ، کۆکردنەوەی زانیاری و هەڵگرتنییەتی
* پرۆپاگەیشن، بە مانای مانەوەی وەچە، دێ لە بواری زیندەیی دا
زاراوەکان
ISP - Internet service provider
NS - Name Servers
Browser
DNS - Domain Name System
سۆران عبدالرحمن
٧/٢/٢٠١٩