بۆ بەردەوام بوون لە ژیان و دابینکردنی بژێوی، هەمووان پێویستمان بە کارێکە، بۆ دۆزینەوەی کاریش دەبێ سەرچاوە یاخود ناوەندێک هەبێ کە دەرفەتی کارەکان بڵاوبکاتەوە.
لە خوارەوە پۆلێنی باشترین سەرچاوەکانی هەڵی کار لە کوردستان ڕیزکراوە، کە ڕۆژانە بەردەوام هەڵی کاری نوێ بۆ سەرجەم شارەکانی کوردستان بڵاو دەکەنەوە
ماڵپەڕی یەکەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : لێژنەی هەماهەنگی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ماڵپەڕی ئێن سی سی، سەرچاوەیەیکی هەڵی کاری سەرجەم رێکخراوە ئێن جی ئۆ - ناحکومیەکانی عێراق
لینک: https://ncciraqjobs.com/
ماڵپەڕی دووەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : فایند جۆبس کوردستان
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ماڵپەڕ و پەیجی فایند جۆب کوردستان، یەکێک لە گەنجیەنەکانی دۆزینەوەی کار، کە ڕۆژانە دەیەها هەڵی کاری نوێ لە کوردستان بڵاودەکاتەوە، چەندین گروپ و کۆمپانیا ڕاستەوخۆ هەڵی کارەکانیان دادەنێن
گروپی فەیسبووک: https://facebook.com/groups/fjkurdistan/
ماڵپەڕی سێیەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : فوڕەس تەعمەل
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ماڵپەڕی فرص تعمل، سەرچاوەیەیکی هەڵی کارە
ماڵپەڕی چوارەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : ئێم سێلێکت
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ماڵپەڕی ئئێم سێلێکت، بۆ دۆزینەوەی کار و ڕاوێژکاریی سەرچاوە مرۆییەکان
ماڵپەڕی پێنجەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : ماڵپەڕی یو ئێن عێراق
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ماڵپەڕی یو ئێن عێراق دەرفەتەکانی کار
ماڵپەڕی شەشەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : ماڵپەڕی بەیت
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ماڵپەڕی بەیت بۆ بڵاوکردنەوەی دەرفەتەکانی کار
ماڵپەڕی حەوتەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : کۆدۆجۆبس
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ماڵپەڕی کۆدۆجۆبس، سەرچاوەی هەڵی کار لە کوردستان
لینک: http://www.kodojobs.com/
ماڵپەڕی هەشتەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : پۆرتاڵی هەڵی کار لە کوردستان
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ماڵپەڕی پۆرتاڵی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە کاری نوێ
ماڵپەڕی نۆیەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : پۆرتاڵی هەوا جۆبس
پۆل: هەڵی کار
پوختە: بەردەوام هەڵی کاری نوێ لە کوردستان و عێراق
ماڵپەڕی دەیەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : ماڵپەڕی ئاوێزە
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ڕۆژانە نوێترین هەڵی کار و تەندەرەکانی کوردستان، هەڵی کاری نوێ لە کوردستان
جگە لەم کۆمەڵە سەرچاوەی کارە، چەندەها سەرچاوەی تر هەن
هەڵبەتە دەیەها پەیجی بڵاوکردنەوەی هەڵی کار هەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وە بەشێکیش لە ماڵپەرەکانی کە ئاماژەیان بۆ درا، لە فەیسبووک و تویتەر و ئینستاگرام پەیجی خۆیان هەیە.
وە لە هەرە پێشی ماڵپەڕەکان بۆ دۆزینەوەی کار، دەکرێ لینکد-ئین بێت کە ڕاستەوخۆ خاوەن کار و بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیا و دامەزراوەکان هەڵی کارەکانیان دادەنێن.
سۆران عبدالرحمن | ئەلفبێ تیک