JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

هەڵ قۆزتنەوە لەکاتی دروست Uncle Vanya بەنمونە

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین

 بەهۆی جەنگی سەر ئۆکڕانیاوە زنجیرەی چێشتخانەکانی ماکدۆناڵدس بڕیاری دا بەشێوەیەکی کاتی کارەکانی لە ڕووسیا ڕابگرێت، کە ٨٤٧ لقی هەیە لە شارەکانی ڕووسیا.

بەمەش بۆشاییەکی خۆراکیی دروستکرد لە هاوپۆلی زنجیرەی خواردنە خێراکان، لەبەرانبەردا و بۆ پڕکردنەوەی جێگەکەی، زنجیرەی چێشتخانەکانی Uncle Vanya دەرکەوت، لەگەڵ دەرکەوتنی دا تێبینی کرا لۆگۆکەی پیتی B, کە هاوبەرانبەری پیتی V یە لە ئەلفوبێی سیرلیک Cyrillic alphabet بەمەش لێکچوونی نزیکی هەیە لەگەڵ لۆگۆی ماکدۆناڵدس.
Uncle Vanya
پوختەی کەلام ئەوەیە دەکرێ سود لەبارودۆخی قەیراناوی و ناجێگیر وەربگیرێت بە پلان و بەرنامەی دروست.
لەو ڕۆژانەی هەواڵ بڵاوبووەوە مەکدۆناڵدس کارەکانی ڕادەگرێ، بیرم دەکردەوە ئێستا دەرفەتێکە کە کۆمەڵێک زنجیرە و چێشتخانەی لۆکاڵی ڕووسی دەتوانن سود لەم هەلە ببین،
بەهۆی چۆڵکردنی مەیدانەکە و خواستی زۆری خەڵکی بۆ خواردنە خێراکان.
هەڵبەتە ئەم زنجیرە نوێیە خۆراکییەی ئەنکڵ ڤانیا توانی سود لەو دەرفەتە ببینێت و ڕەنگە لە داهاتوو دا ببێتە جێگرەوەی هەمیشەیی مەکدۆناڵدس تەنانەت بۆ سەرەتا و دروستکردنی لێکچوون لۆگۆکەی وا داناوە سود لە تێکەڵکاری بیری کڕیاران وەربگرێ و سەریان لێبشێوێنێ، هەروەکو چۆن ئەمە باوە لەنێو بەرهەمە ساختە یاخود نوێیەکان سوود لە بڕاندی بەناوبانگ دەبینن.

ئەم چەند خاڵەی دەبنە هۆی سەرکەوتنی ئەنکڵ ڤانیا لەم کاتەدا ئەگەر کاتییش بێ، لەبەرەوەی ڕوون نیە جارێکی تر کەی ماکدۆناڵدس دەکرێتەوە لە ڕووسیا؛
- باشترین کات بۆ ناساندنی بەرهەمێکی نوێ، کە بێ ڕێکلام ناسراو و بە جیهان دا بڵاوبوەوە.
- بەدەستهێنانی زۆرترین کڕیار و تامەزرۆی خواردنی خێرا.
- سوودبینین لە لۆگۆ و ناسنامەی بەرهەمێکی کە پێشتر تەواو ناسراو و بەناوبانگە.

هەڵ قۆزتنەوە لەکاتی دروست Uncle Vanya بەنمونە

Soran Abdulrahman

بۆچوون
دەتوانیت لە ڕێگەی هەژماری گووگڵ یان دانانی ئیمێڵی خۆت تێبینی و بۆچوونی خۆت بنووسیت
زیادکردنی بۆچوون
    الاسمبريد إلكترونيرسالة