A- Normal A+

پۆپۆلیزم لە ژینگەی کاردا: کاتێک نواندن دەبێتە ستراتیژی!

پۆپۆلیزم و جیهانی کار: کاتێک نواندن دەبێتە ستراتیژی!

پۆپۆلیزم زاراوەیەکی سیاسییە، بەڵام لە بنەڕەتدا چەمکێکە بۆ خۆنمایشکردن؛ بەو مانایەی کەسی پۆپۆلیست هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی کاریگەر یاری بە سۆزی دەوروبەر و "عەوام" بکات بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی دیاریکراو.

ئەگەر ئەم چەمکە ستراتیژییە بگوازینەوە بۆ نێو ژینگەی کار، دەبینین کە نۆوسینگەکان تەنها شوێنی بەرهەمهێنان نین، بەڵکو بوونەتە مەیدانێک بۆ سیاسەتکردن و جۆرەها کارەکتەری جیاواز.

شانۆی کارمەندان: تۆ کام جۆرەیان دەناسیت؟

  • 🔹 کارمەندی مەڕ ئاسا: بێدەنگە، خەریکی کاری خۆیەتی و ئاگای لە تەڵەکە و پلانگێڕییەکانی هاوپیشەکانی نییە.
  • 🔹 کارمەندی ڕێوی ئاسا: تەڵەکەباز و مەکرزانە؛ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، هەموو ڕێچکەیەکی نادروست و "نابووت" دەگرێتەبەر.
  • 🔹 کارمەندی مێروولە ئاسا: وەکو مێروولە ڕچە دەگرێت بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی زانیاری (قسە و باس) لێرە و لەوێ بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی.
  • 🔹 کارمەندی کوندەبەبوو: زۆرزان، وریایانە و بە حیکمەتەوە مامەڵە لەگەڵ ژینگەی کاردا دەکات.

پۆپۆلیزمی کارمەندیش شتێکی مەحاڵ نییە؛ هەندێک کارمەند لەبری ڕووبەڕووبوونەوەی ئەرکەکان، پەنا بۆ عەوامگەرایی و چەواشەکاری دەبەن. بۆ نموونە، کارمەند هەیە بە خۆدزینەوە لە ئەرکە سەرەکییەکانی و پینەکردنی کەموکوڕییەکانی، یان لە ڕێگەی نواندن لە کۆبوونەوەکاندا، دەیەوێت وا نیشان بدات کە ئەو بڕبڕەی پشتی کۆمپانیایە!

"یاریکردن لە ژینگەی کاریش جۆرێکە لە سیاسەتکردن، ململانێیەک کە تێیدا هەندێک جار 'نمایش' لە 'کار' بەهێزتر دەردەکەوێت."
پۆپۆلیزم لە ژینگەی کاردا: کاتێک نواندن دەبێتە ستراتیژی!


تۆش پێتوایە؟

لە ژینگەی کارەکەی تۆدا، کام جۆرە کارمەندە زیاتر دەبینرێت؟ ئایا پۆپۆلیزم بووەتە بەشێک لە سەرکەوتنی پیشەیی؟

سۆران عبدالرحمن
١٢/١/٢٠٢٢

کۆمێنتەکان:

إرسال تعليق