JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

تەنگژەی نیوەی ڕێگای کار Mid career crisis

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
تەنگژەی نیوەی ڕێگای کار Mid career crisis یاخود بارودۆخی ناجێگیری کەسێک کە لە نێوان تەمەنی ٣٠ تا ٤٥ ساڵی دایە، حاڵەتەکە ئەوەیە کەسەکە ڕەزامەند نیە و گلەیی بەردەوامی هەیە لەوەی بەدەستی هێناوە و نازانێ بەرەو چ ئاراستەیەک هەنگاوی دواتری بنێت.
کاتێک تۆ خواستی زیاترت هەیە و هەڵسەنگاندنی پیشەکەت تەنیا دەبەستیەوە بە پارە و پلەوە ئەوە دووچاری دۆخێکی دەرونی دەبیتەوە و ناجێگیر دەبیت، کە دەبینی دەستهاتووت کەمترە لەوەی خەونت پێوە بینیوە و خواستت بووە. لە نیشانەکانی ئەم دۆخە: ١-هەستکردن بە شکست و پەشیمانی لە بڕیارەکانی پێشوو. ٢-هەستکردن بە لەدەستدانی مانا و ئامانجەکان. ٣-بەراوردکردنی بەردەوامی خۆت لەگەڵ کەسانی تر. ٤-ڕازی نەبوون بە کار و ئەو شوێنەی کە پێی گەیشتووی. ٥-هەستکردن بە ماندووبوون و بێزاربوون لە کارەکەت


mid career crisisسۆران عبدالرحمن
٩/٧/٢٠٢١

#دونیای_کار #کارسازی #بەڕێوەبردن #گەشەپێدان #چەمکەکان #کار


 

تەنگژەی نیوەی ڕێگای کار Mid career crisis

Soran Abdulrahman

بۆچوون
دەتوانیت لە ڕێگەی هەژماری گووگڵ یان دانانی ئیمێڵی خۆت تێبینی و بۆچوونی خۆت بنووسیت
زیادکردنی بۆچوون
    الاسمبريد إلكترونيرسالة