JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

مێروولەی کۆڵنەدەر و یاداشتی کۆتایی لێژنەکە

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
مێروولەیەکی کۆڵنەدەر و بەتوانا هەبوو، هەموو بەیانییەک پڕ لە وزەوە و چالاکانە بەرەو شوێنی کارەکەی دەچوو، ڕۆژێک شێر بینی مێروولە وا بە چوستی کاردەکات و بێ ئەوەی کەسێک چاودێری بێت، لە دڵی خۆیدا وتی:
"باشە ئەمە بەبێ چاودێر وا کارەکانی ئەنجامدەدا ئەی ئەگەر هاتوو چاودێرێکی بەسەرەوە بێت؟"
بەمجۆرە شێر، سیسرکەی دامەزراند و کردی بە چاودێری گشتی بەسەر مێروولەوە.

یەکەمین بڕیاری سیسرکە ئەوە بوو کە:
١. دانانی سیستەمی ڕێکخستنی هاتن و چوون.
٢. دامەزراندنی سکرتێرێک بۆ نوسینی ڕاپۆڕت.
جاڵجاڵۆکە دامەزرێندرا بۆ بەڕێوەبردنی بەشی ڕاپۆرت و چاودێری پەیوەندییەکان.
شێر دڵخۆش بوو بە بینینی ڕاپۆرتەکانی سیسرکە و داوای پێشکەوتنی ڕاپۆرتەکانی کرد، بەجۆرێک کە وێنەی ئامار و شیکاری زانیارییەکان زیادبکرێن تاکو لە کۆبونەوەی داهاتووی بەڕێوەبەران بیخاتەڕوو.
ئەم بڕیارەی شێر، وایکرد کە سیسرکە کۆمپیوتەرێک بکڕێت و مێش دامەزرا وەکو بەرپرسی بەشی سیستەمی زانیارییەکان.
مێروولەی کۆڵنەدەر بێزار بوو لەم هەموو کۆبونەوانەی کە کاتێکی زۆر دەبەن، ئەو هەموو پێشهاتە نوێ و زۆرانەی کارگێری لە شوێنی کارەکەی.
کاتێک شێر بینی کارەکان سستی پێوە دیارە و وەکو پێشتر نینە بڕیاری دا بە:
١. گۆرینی شێوازی کارکردن.
٢.دامەزراندنی کوللە وەکو شارەزای پێشخستنی کارگێری.
یەکەمین بڕیارەکانی کوللە:
١. کڕینی کەلوپەلی فەراهەمی پشووی کارمەندان.
٣. دامەزراندنی یاریدەدەرێک بۆ هاوکاریکردنی لە دانانی ستراتیژیەتی گەشەپێدان و ڕێکخستنی داهاتەکان.
کاتێک کە شێر پێداچوونەوەی بە تێچووەکان دا کردەوە بینی پێویستە دەستبکات بە کەمکردنەوەی تێچووەکان، بۆ ئەم مەبەستەش کوندەپەپۆی دامەزراند وەکو ڕاوێژکاری دارایی، پاش ئەوەی کوندەپەپۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکەی کرد بۆ ماوەی ٣ مانگ، ڕاپۆرتی بەرزکردەوە بۆ شێر و تێیدا ئاماژەی بەوە دا کە ژمارەی کرێکاری زۆرە.
لە دەرەنجام دا شێر بڕیاری دەرکردنی مێروولەی دا.
ئەمەش مانای ڕاستەقینەی دووبارە ڕێکخستنەوەیە!


و.ن: سۆران عبدالرحمن

#بەڕێوەبردن #کارگێری #دەستپێشخەر #پلاندانان #کارمەند #گەشەپێدان 



مێروولەی کۆڵنەدەر و یاداشتی کۆتایی لێژنەکە

Soran Abdulrahman

بۆچوون
دەتوانیت لە ڕێگەی هەژماری گووگڵ یان دانانی ئیمێڵی خۆت تێبینی و بۆچوونی خۆت بنووسیت
زیادکردنی بۆچوون
    الاسمبريد إلكترونيرسالة