JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

سێ - دۆزینەوەی فاکتۆڕیالی ژمارەکان لە سی پڵاس پڵاس دا

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین


لێرە دا پرۆگرامێک دەنوسین بە زمانی سی پڵاس پڵاس 
بۆ دۆزینەوەی فاکتۆریاڵی ژمارەکان ، واتە هەر ژمارەیەک بەلێکدانی هەموو ئەو ژمارانەی کە لە خۆی بچوکترن

Factorial چیە؟

فاکتۆریاڵی ژمارە واتە لێکدانی تەواوی ئەو ژمارانەی کە لە خۆی بچوکترن
بۆ نمونە فاکتۆرایڵی ژمارە 5 دەکاتە 
5 * 4 * 3 * 2 * 1

بەمەش هێما دەکرێ
5!
وا دەنوسرێ
5! = 5*4*3*2*1
5! = 120


لە سی پڵاس پڵاس دا کۆدەکەی بەمشێوەیە دەبێ




#include<iostream>
using namespace std;
int main()
{
    int num,factorial=1;
    cout<<" Enter Number To Find Its Factorial:  ";
    cin>>num;
    for(int a=1;a<=num;a++)
    {
        factorial=factorial*a;
    }
cout<<"Factorial of Given Number is ="<<factorial<<endl;
    return 0;
}

باسکردنی کۆدەکە و ناساندنی فرمانەکان

سەرەتا پێویستە دوو گۆڕاو بناسێنین
int num,factorial=1;
هەر کە پرۆگرامەکە بەکار دەخەین یەکسەر دەڵێ ئەو ژمارەیە بنوسە کە دەتەوێ فاکتۆریاڵی بۆ بدۆزیتەوە

cout<<" Enter Number To Find Its Factorial:  ";
پاشان دەبێ ئێمە ژمارەیەک بنوسین بۆ ئەمەش ئەم کۆدی داخڵ کردنە دەنوسی
cin>>num;
ئێستا کە ژمارەیەک داخڵ دەکەین دەبێ وای لێ بکەین 
دووبارەبونەوەیەک دابنێین کە بێت لە ژمارە ١ دەستپێ بکا 
و بەراوردی بکات لەگەڵ ژمارەکەی خۆمان ئەگەر بچوکتر بوو ئەوا 
گۆڕایکمان هەیە ١ زیاد بکە لە هەر جارێک دا

تا دەگاتە ژمارەکەی کە خۆمان داخڵمان کرد
for(int a=1;a<=num;a++)
    {        factorial=factorial*a;    }
بۆ نمونە ژمارە داخڵ  5 دەکەین
دێ ژمارە ١ بەراورد دەکا لە  بچوکترە بەڵێ 
   دەچێ کارەکە ئەنجام دەدا کە خستنەسەری ١ ـە بۆ سەر نرخی سەرەتایی

ئێستا ژمارە یەکمان هەیە دێ بچوکترە لە پێنج بەڵێ
کەواتە
 factorial=factorial*a;factorial=factorial* 1
لە سەرەتا دا نرخی خۆمان یەکە جارانی یەکی دەکا

پاشان دەگەڕیتەوە سەرەوە ئەمجارە دەبێ بە ژمارە دوو ،بچوکترە لە پێنج دێتەر خوارەوە
جارانی نرخی پێسووی دەکا
1*2
بەو شێوەیە تا دەگاتە ژمارە پێنج بچوکترە و یەکسانە بە پێنج بەڵێ ئەویش وەردەگرێ
کەواتە بەم شێوەیەی لێ دێ
1*2*3*4*5 = 120

فەرهەنگۆک

CPP : C plus plus : سی پڵاس پڵاس


سێ - دۆزینەوەی فاکتۆڕیالی ژمارەکان لە سی پڵاس پڵاس دا

Soran Abdulrahman

بۆچوون
NameEmailMessage