لێرەدا هەندێک لە سەر خولی گەیاندنی دروست و کاریگەر دەدوێم و هەندێک
لەو بابەت و خاڵە گرنگانەی کە لەم کۆرسەوە پێیان ئاشنا بوون وە تێگەیشتنی و بۆچوونی خۆم لە خوارەوە دەخەمە ڕوو
، سەرەتا بەوە دەست پێدەکەم ، پۆلینکارییەکی کەسایەتییەکانی مرۆڤمان هەیە
مرۆڤ دابەش دەکرێت بەسەر سێ گروپ لە کەسایەتی دا لە ژیانی دا لە گفتوگۆ دا
مرۆڤ دابەش دەکرێت بەسەر سێ گروپ لە کەسایەتی دا لە ژیانی دا لە گفتوگۆ دا
خۆسەپێن , سوڕ
ئەم جۆرە کەسە بڕاوی تەواوی بەخۆی هەیە ،و ژیانی ئاساییە ، لەو شوێنەی پێویست بێ قسەدەکا و داکۆکی لە مافی خۆی دەکا
بڕوای بە خۆی هەیە و خاوەنی قسەی خۆیەتی و ناچێتە ژێر کاریگەرییەوە
شەڕانی , شەڕخواز
ئەم جۆرە کەسە قسەی وشکە لەگەڵ بەرامبەر ، توند و بێ بەزەییە ، ڕەچاوی دۆخی بەرامبەرەکەی ناوێ ، خۆوییستە و تەنیا خۆی مەبەستە ، هەڵ بە بەرامبەرەکەی نادات بۆ باشتر بوون و سەرکەوتن ، ڕەفتاری خۆش نیە
حەز دەکا بەرامبەر بشکێنێتەوە و خۆی گەورەتر دەبینێت
سست , سلبی
کەسێکە چاوەڕێی بۆچوونی خەڵکی تریەتی ، هەرچیەک بێت دەڵێ با بە دڵی تۆ بێت ، خاوەنی بڕیاری خۆی نیە ، باوەڕی بە توانا و قسەی خۆی نیە، بۆ هەموو کارێک رەزامەندی دەردەبڕێ ، خۆی بچوک تر دەبینێت
کە پرسیاری لێ کرا هەڵبژاردەی تۆ و بۆچونی تۆ چیە دەڵی چۆنتان بوێ بە دڵی خۆتان
خاڵێکی تر : چۆن بتوانی بڵێی نا
هێزی ووتنی نا
لە ژیانی ئینسان دا زۆر ڕووبەڕی داواکاری و ویستی بەرامبەر دەبینەوە ، هەر سایکۆلۆژیای ئینسان وایە کە خۆویستە
و حەزی بە هەموو شتیکە لە پێناوی داخوازی و خەون و ئارەزوو و پێویستیەکانی
زۆر لای ئاساییە کە داوا لە خەلکی تر لە بەرامبەرەکەی بکات کە بۆی جێبەجێ بکات ، بێ گوێدانە ئەوەی ئەو کەسە ڕەنگە کاتی نەبێت ، ڕەنگە کارێکی گرنگی هەبێت کە پێویستە ئەنجامی بدا یاخود ڕەنگە ماندوە و پێویستی بە پشووە ڕەنگە نەخۆشە
لە بەرامبەر ئەم داواکارییەی کەسی خۆویست و داواکەی دا
کەسی داوا لێ کراو زۆر جار ناچارە بڵیت باشە و بەسەرچاو یارمەتیت دەدەم ، لەگەڵ دێم ، وات بۆ دەکەم ، هەرشتێک
کە ئەمەش سەرەتا ڕۆتینێکی ژیانە ،پاشانلە گرنگی کات و ژیانی تۆ دەکوژێت هەندێک لە جارەکان
ڕاستە گیانی هاوکاری و یارمەتی بەرامبەر و دۆست و کەسانی تر لە بنچینەکانی مرۆڤدۆستی دایە
بەڵام بەو مانایە نا بەردەوام بێت و کاریگەری نەرێنی بەسەر ژیانتەوە هەبێت
بۆیە پێویستە بتوانین بڵێین نا ، لە بەرامبەر داواکاری ودەستی ئاماژەی زۆر دووبارە و ناڕەوا لە کاتی نەتوانین و نەگونجان و نەبوونی کات ، ئەویە گرنگە مرۆڤ بتوانێت هێزێک ە ناخئ دا بدۆزێتەوە و بڵی نا
من پرد نیم
ئەوەت لە یاد بێت لە ژیانتدا تۆ کۆمەڵێک ماف و تایبەتمەندیت هەیە وەکو هەر کەسێکی تر
لەپێناوی مانەوە لەم ژیانەدا پێویستمان بە هاوکاری و هەماهەنگی یەکتر هەیە تا ئەو شوێنەی کە پێویستە
وە هەر کەس ویست و خواستی خۆی هەیە لە ژیانی دا
هاوشێوەی بەکارهێنانی هێزی وتی نا ، پێویستە هەر کەس ئەوەی لە یاد بێت کە ئەو پرد نیە
نابێ خەڵکی تر بۆ ئامانجەکانی خۆیان و گەیشتن بەوەی دەیانەوێ تۆ بکەن بە پرد و ئامرازێک بۆ پەڕینەوە
و جێبەجێکردنی کارەکانیان
گوێگرتنی کاریگەر و چالاک
لە کاتی ئاخاوتنی کەسیک دا بەارمبەرەکەی پێویستە زۆر بە وریاییەوە گوێبگرێت و گوێگرێکی باش بێت
بەو جۆرەش دەتوانێ تێبگات و وەڵامی هەبێت
پێویست دەکات گوێبگرین بۆ ئەوەی تێبگەین ، نەک گوێگرتن بۆ ئەوەی وەڵام بدەینەوە
لە کاتی گوێگرتن دا ڕەچاوی ئەمانە دەبێت بکرێ
وردبە و ئاگاداربە -
تەماشای ئەو کەسە بکە کە قسە دەکات -
قسە مەکە و ، جولە و ژاوەژاو دروست مەکە -
پرسیار بکە -
دوای ئاراستەکان بکەوە -
بەرجەستەی قسەکان بکە و لە خەیاڵت دا دروستیان بکە -
کە کەسێک قسە دەکات لە کۆڕێک یان ناو کۆمەڵێک یاخود لە بەرامبەری تۆدا
و پێویستە وردبیتەوە لێی لە کاتی قسەکردن دا بە چاو و جولەی جەستە - سەر- ئاماژەی بۆ بکەی کە تێدەگەی و گوێگریت
و لە بابەتی قسەکردنەکەی تێدەگەی ، تەنیا بۆ ئەوە گوێ مەگرە کە وەڵامی بدەیتەوە بیر لە وەڵامدانەوە مەکە بۆ قسەکانی چونکە لێی تێناگەیت و لەیادی دەکەیت قسەکانی باشترە تەنها هۆشت لای قسەکانی بێت و لێی تێبگەیت
ئەو کەسەی کە ئەوانی تر دەناسێ ئەوە فێردەبێ ، ئەو کەسەی خۆی دەناسێ ئەو ژیرە
لاو تسیی_
ئاراستەکانی گفتوگۆ
گفتوگۆ لەگەڵ نزمتر
واتە قسەکردن و گفتوگۆ لەگەڵ کەسێک لە پلەدا لە خوار تۆوەیە بۆ نمونە تۆ سەرکارێکی لە کارەکەت دا چۆن قسە دەکەی لەگەڵ ئەو کارمەندانەی تۆ سەرپەرشتیان دەکەی ، شێوازی قسەکردن لەم جۆرە ئاراستەیەدا
کەمێک جدیەت و توندی تێدایە تۆ لێپرسراوی ئەوانی ڕێنوێیان دەکەین بۆ ئەنجامدانی کارەکان و هەڵسەنگاندنیان و پێدانی تێبینی و ئامۆژگاری
گفتوگۆی بەرز ئاراستە
قسەکردن لەگەڵ بەرزتر لە خۆت ، بۆ نمونە لە شوێنی کار دا چۆن قسە لەگەڵ بەڕیوبەرەکەت، سەرپەرشتیارەکەت دەکەیت
بەشێوەیەک کە دروست بێ ، بە رەفتاریکی جوان و پڕ لە ڕێزەوە و بۆ داواکردنی مۆڵەت ، ریگەپێدان ، هەڵسەنگاندنی کارەکانت ، داواکردنی پێدانی زانیاری و ڕینوێی بە تۆ
گفتوگۆی هاوسەنگ - ئاسۆیی
گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوپیشەدا ، هاوتەمەن ، بۆ نمونە لە کاردا کۆمەڵێک کەس هەمان پلە و ناونیشانی کارتان هەیە
جۆری گفتوگۆ بەشیوەیەکی برادەرانە و سادەیە و دوور لە کاری فەرمی ، بە مەبەستی کارکردن بە یەکەوە و پلان دانان و قسەکردن بۆ باشترکردنی کارەکان
شێوازەکانی پەیوەندی
پەیوەندی زاری
پەیوەندی کردن و لێک تێگەیشتن لە ریگەی ئاخاوتنەوە ، دەربینی وشەوە ، خوێندنەوەی پیتەکان و هێماکان
پەیوەندی نا-زاری
تێگەیشتن لە ڕێگەی زمانی جەستەوە ، دەڕبڕینی ڕووخسار و هەستەکان ، پۆشیینی جلوبەرگ
کەناڵەکانی پەیوەندی
بۆ پەیوەندی و تێگەیشتن کۆمەڵێک کەناڵ هەیە ، کە بە پێی پێویستی و گونجاوی دەگەڕیتەوە کە کامیان هەڵدەبژێردرێ و بەکاردەهێندرێت ، وە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەمە جیاوازە
بینراو
زمانی جەستە ، هێماکان ، وێنە ، هەر شتێک کە ببینرێت
بیستراو
قسەکردن ، موسیک ، دەنگ ، هەر شتێک کە ببیسترێ
دەستلێدان
کردارەکان ، جولە ، تام ، بۆن ،شتیک کە هەستی پێ بکرێت
ئەو کەناڵانەی کەسێک بەکاری دەهێێنێت لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆڕیت
بۆ نمونە هەندێ کەس حەزیان لێیە لە ڕێگەی بیستنەوە فێرببن و بخوێنن و شت ئەزبەر بکەن
کەسانێکی تر هەن حەزیان لێیە لە جیاتی ئەوەی شتێکت بۆ باس بکەن نیشانتی بدەن یاخود بۆتی بنوسنەوە
بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی دروست دەستبخەین باشترە کەناڵی پەیوەندی بەرامبەر بزانین و هەوڵ بدەین لەو ڕێگەیەوە پەیوەستی بدەین و پێی بگەین
ئەگەر باوەڕت بە خۆت نەبێت ، ئەوە کەس باوەڕی پێت نابێ
If you don't believe in yourself, nobody else will
زمانی جەستە
بەشێکی گرنگی دروستکردنی پەیوەندی دروست و گەیاندنی قسە و زانیاری و گفوگۆی بەهێز
بەکارهێنانی زمانی جەستەیە ، بۆ نمونە بەکارهێنانی ڕاوەشاندنی دەست لە کاتی توڕە بوون و
سەر لە قاندن بە مانای ڕازی بوون و هەموو شێوازەکانی تر
بەڵام دەبێت بە شێوەیەکی دروست و لە کاتی گونجاو دا ئەنجام بدرێت
وە بە وریایەوە بەکاربهێندرێت ڕەنگە هەندی هێما و جولەی جەستە لە کلتورێک بۆ کلتوریکی تر جیاوازە ماناکەی
و هەر نەتەو وڵاتیک بەجۆری خۆی لێیکی بداتەوە و بەکاری بهینێت
بەکارهێنانی زمانی جەستەیە ، بۆ نمونە بەکارهێنانی ڕاوەشاندنی دەست لە کاتی توڕە بوون و
سەر لە قاندن بە مانای ڕازی بوون و هەموو شێوازەکانی تر
بەڵام دەبێت بە شێوەیەکی دروست و لە کاتی گونجاو دا ئەنجام بدرێت
وە بە وریایەوە بەکاربهێندرێت ڕەنگە هەندی هێما و جولەی جەستە لە کلتورێک بۆ کلتوریکی تر جیاوازە ماناکەی
و هەر نەتەو وڵاتیک بەجۆری خۆی لێیکی بداتەوە و بەکاری بهینێت
------------------------------------------------------------------------
فەرهەنگۆک
communication پەیوەندی - گەیاندن - گفتوگۆ
The power of say no - هێزی ووتنی نا
active listening - گوێگرتنی کاریگەر
assertive - خۆسەپێن ، سوڕ
aggressive - شەڕانی ، شەڕخواز
passive - سست ، سلبی
Downward Communication - گفتوگۆ لەگەڵ نزمتر
Upward Communication - گفتوگۆی بەرز ئاراستە
Lateral or Horizontal Communication گفتوگۆی هاوسەنگ - ئاسۆیی
forms of communication - هۆکار-شێوازەکانی پەیوەندی
verbal communication - پەیوەندی زاری
nonverbal communication - پەیوەندی نازاری
communication channels - کەناڵەکانی پەیوەندی
visual - بینراو
auditory - بیستراو
kinesthetic - بەرجەستە، دەست لێدان
body language - زمانی جەستە
NLP - ئێن ئێڵ پی
communication effectively - گفتوگۆکردن - گەیاندنی کاریگەرانە
..........................
ئێوارەی ڕۆژی هەینی
٢٢/٧/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن
communication effectively - گفتوگۆکردن - گەیاندنی کاریگەرانە
بۆ ئەوەی فێربیت پێویستە فێر بکەی ، ئەوەی لاتە بیگوازەوە بۆ کەسێکی تر تاوەکو زیاتر فێربیت
..........................
ئێوارەی ڕۆژی هەینی
٢٢/٧/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن