JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

بەشی دووەم - لینوکس و جیاوازییەکانی لە سیستەمەکانی تر

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
لەم بابەتەدا بە کورتی تێشک دەخەینە سەر لینوکس و جیاوازییەکانی لە چاو سیستەمەکانی تری کارپێکردن
















لە بابەتی پێشتر ئاماژەمان پێدا کە لینوکس سیستەمێکی کارپێکردنی سەرچاوە کراوەیە
و چەندین دابەشکراوەی لە خۆگرتووە ،کە دواتر دێینە سەر باسی دابەشکراوەکانی لە بابەتی تر دا

دوای سەرهەڵدان و گەشەسەندنی ئەم سیستەمە سەرچاوە کراوە خۆراییە ، بەکاربەرێکی زۆر کەوتنە بەکارهێنانی ئەم سیستەمە و دابەشکراوە جیاوازەکانی 

لێرەدا پرسیارێک لای بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر دێتە پێشەوە ،کە ئایا سیستەمی لینوک بەکاربهێنێت یاخود ویندۆز؟
بێگومان بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارێکی وەها ، پێویستە لایەنە گرنگ و باش و خراپییەکانی هەردوو سیستەمەکە لە بەرچاو بگیرێت و لێکدانەوەی بۆ بکرێ پاشان بڕیار دەدەێ کە کامیان بەکار بهێنرێت! وە دەکەوێتە سەر مەبەستی بەکارهێنان و جۆری ئامێرەکان و حەز و ئارەزووی بەکاربەر


چەند جیاوازییەکی نێوان لینوک و سیستەمی ویندۆز

 ویندۆز ،سیستەمێکی سەرچاوە داخراوی خاوەنداریەتی کراوە لە لایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە . لە کاتیک دا لینوکس سیستەمێکی سەرچاوەکراوە و بەخۆڕاییە و ڕیگەپێدراوە کە گەشەپێدەران فراوانی بکەن و گەشەی پێبدەن


بە ئاسانی دەتوانرێ کۆدی سەرچاوەکانی لینوکس دەستبخری و لە لایەن گەشەپێدەرانەوە گەشەی پێبدری و بەپێی ویست سیستەمەکە دابرێژرێتەوە ، لە کاتێک دا ویندۆز سەرچاوە داخراوە، تەنها کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و ئەندازیارانی ئەو کۆمپانیایە خاونەداری دەکەن

سیستەمی لینوکس بەوە ناسراوە کەم دووچاری کێشە دەبێ و بە سیستەمێکی جێگر دادەنرێ ، لە کاتێک دا ویندۆز کێشەی زۆردا تێدەردەکەوێ

لینوکس پێویستی بە هیچ خەسڵەت و تایبەتمەندیەک نیە لە سەر  ئامێرەکان لە جۆری پرۆسیسەر و قەبارە و پێکهاتەکان ، ئەمە لە کاتێک دا ویندۆز لە هەر جارێک دا کە وەشانێکی نوێ دەردەچێ لیستێک لە تایبەتمەندی پێویستە بۆ سەر کۆمپیوتەرەکان و ئەمەش تێچووی زۆری دەوێ تا تایبەتمەندی لە کۆمپیوتەرەکان دا هەبێت

لە سەرەتادا دامەزراندنی سیستەمی لینوکس لە سەر کۆمپیوتەرەکان دا کاریکی کەمێک ئاڵۆز و پێویستی بە کات بوو لەچاو ویندۆز،بەڵام دواتر بەپێی کات و لە ئێستا دا دامەزراندن و دانانی لە سەر کۆمپیوتەر کەمتر کاتی دەوی و ئاسانتریش

جیاواز لە دامەزراندنی سیستەمەکە ، دامەزراندنی پرۆگرام لە سیستەمی لینوکس دا کەمێک ڕەنگە ئاڵۆزتر بێ و پێویستی کەمێک بە فرمان - کۆد نوسینە ، ئەمە لە کاتێک دا لە ویندۆز دا بە چەند کرتەیەک دەتوانی پرۆگرام داببەزێنی
لەگەڵ ئەوەش دا لە بەشیک لە دابەشکراوەکانی لینوکس دا دابەزاندنی بەرنامەکان ئاسانە و کۆگای پرۆگرامەکان خۆی امادە هەیە لە دابەشکراوەکە دا

هاوکاری و یارمەتی بۆ سیستەمی ویندۆز لە ئینتەرنێت دا ئاسانتر دەستدەکەوێ ، بۆ لینوکس یش هەیە بەڵام ڕەنگە کەمێک ئاڵۆزتر دەستبکەوێت

ویندۆز لەوەدا لە پێسترە کە زۆرترین پرۆگرامی بەهێزی مۆنتاژ و دیزاین زۆربەی پرۆگرامە بەهێزەکانی کۆمپانیا ناودارەکانی بواری پرۆگرامسازی بۆ سیستەمەکان ، زۆر پرۆگرام هەیە کە وەشانی نیە بۆ سەر سیستەمی لینوکس ، یاخود جێگرەوەی ئەو پرۆگرامە هەیە بە ناوی تر و تایبەتمەندی تر
لەگەڵ ئەوەش دا بەشێک لە کۆمپانیاکان لە ئێستا دا وەشانی تایبەت بە لینوکس بۆ پرۆگرامەکانیان دروست دەکەن


پێشتر ویندۆز پێشی لینوکس کەوتبوو لە گرافیکی ڕووکار دا ، بەڵام لینوکس یش بەهەمان شێوە گرنگی بە کاری گرافیکی دراوە
و دوو ڕووکارە گرافیکی هەیە
GNU Object Modeling Environment (GNOME) و K Desktop Environment (KDE)


لە بەکارهێنانی لینوکس دا توانای کۆنترۆڵی زۆرت لە بەردەست دایە و بە ئاسانی دەست بەسەر سیستەمەکەدا دەگریت ،ئەمە لە ویندۆز دا کەمترە




............
١٨-١-٢٠١٦
سۆران ع | دەروازە


بەشی دووەم - لینوکس و جیاوازییەکانی لە سیستەمەکانی تر

Soran Abdulrahman

بۆچوون
NameEmailMessage