بەڕێوەبردنی پڕۆژە
بەمشێوەیە پێناس دەکرێ بەڕێوەبردنی پرۆژەکان Project Management کە پسپۆڕییەکە پەیوەست بە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی سەرچاوە بەردەستەکان لە پرۆژەکان دا وەکو سەرچاوە مرۆییەکان و سەرچاوەکانی تر کە بەهۆیانەوە پرۆژەیەک سەرکەتوو دەبێت بەلەبەرچاوگرتنی کات و تێچوو و کوالێتییەکەی.
بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان تەنیا تایبەت نیە بە دامەزراوە و کۆمپانیاکان کە وەکو زۆربەی خەڵکی لایان وایە، بەڵکو تێگەیشتن لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان لە بەڕێوەبردنی ژیانی تاکەکەسی دا ڕەنگدەداتەوە و لەپێناوی بەرنامەدانان بۆ ژیان و گەیشتن بە ئامانج و ئەو پلانانەی کە تاکێک هەیەتی.
بەرلە توخمەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە، پێویستە بزانین پڕۆژە چیە!کەواتە پڕۆژە چیە؟! کۆمەڵێک کار و چالاکییە کە سەرچاوەکانی تێدا بەکاردەبرێ: سەرچاوەی مادی، مرۆییی و وزە و ڕووبەر و پەیوەندییەکان و ..هتد لە پێناوی گەیشتن بە ئامانجێکی دیاریکراو.
توخمەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە
کات: یەکێک لە گرنگترین توخمەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانە، کە پێویستە پڕۆژەکان لە کاتی دیاریکراو دا جێبەجێبکرێن و بگەنە کۆتا، بەمەش کڕیار و داخوازکار لە مامەڵەکە و پڕۆژەکە ڕازی دەبێت وە هۆکارێکیشە بۆ گێڕانەوەی تێچوو و توانا مرۆییەکان.
تێچووەکان: بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی تێچووی بەکاربردن و کەمکردنەوەی لە چوارچێوەی دەرەنجامی باش.
سەرچاوە مرۆییەکان: یەکێک لە گرنگترین توخمەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە چاودێری کارمەند و هەڵسەنگاندنی ئاستی بەرەوپێشچوون و تواناکانیەتی.
کردەکان: چاودێریکردنی کار و ئەرکەکان، بەدواداچوون بۆ بەکۆتا گەیاندنی پڕۆژەکە لە کاتی گونجاو و تێچووی پێویست و بەرەوپێشچوونی پڕۆژە تاکۆ دەرەنجامی کۆتایی.
ئامانجەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە
ئامانجی هەر پڕۆژەیەک لەگەڵ پڕۆژەیەکی تر جیاوازە و شتێکی جێگیر نیە، بەپێی جۆری پڕۆژە و پارەی دیاریکراو بۆ پڕۆژە و جۆری کارەکە دەگۆڕێت، بەشێوەیەکی گشتی ئامانجەکان لەم چەند خاڵە کۆدەکرێنەوە:
- بەرهەمهاتووی زیاتر
- کەمکردنەوەی تێچووەکان
- تەواوکردنی پڕۆژەکان لە کاتی دیاریکراو دا.
- بەجێگەیاندنی پڕۆژەکە بەو بڕە میزانیەیەی کە بۆی دیاریکراوە.
- جێبەچێکردنی هەموو داواکراوەکان لەوانە کوالێتی و دەرەنجامی باش.
- دڵنەواییکردنی هەموو لانەیەنەکانی پڕۆژە کڕیار و تیمی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
ئاڵەنگاری و سەختییەکانی بەردەم بەڕێوەبردنی پڕۆژە
تەواوکردنی پڕۆژە بە تێچوو وە کاتێکی دیاریکراو لە بەرچاوترین سەختییەکانی بەردەم هەر بەڕێوبەرێکی پڕۆژەن لە کاتی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان دا.
سۆران عبدالرحمن
٣٠/٤/٢٠٢١