JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جاڤا سکرپت کارا نیە! ... تکایە چالاکی بکە لەسەر وێبگەڕەکەت.

پەڕەی سەرەکی

٧ دەستەواژە کە ناکرێ بە بەڕێوبەرەکەتی بڵێی!

سۆران عبدالرحمن
قەبارەی نووسین
پەیوەندییەکی باش لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکەت، ڕۆڵی گەورەی دەبێ لەوەی ژینگەیەکی کاری باش و گونجاوت بۆ فەراهەم بێت، کە وا دەکات باشتر کارەکانت ئەنجام بدەیت و دەرهاوێشتەو ئەنجامی باشترت هەبێ، لەگەڵ دەستهێنانی ڕێزی بەڕێوبەرەکەت.
بەپێچەوانەوەش پەیوەندییەکی سارد و کرچ و کاڵ ئەگەری لەدەستدانی کارەکەت و پلەکەت زیاد دەکات، بۆیە کۆمەڵێک دەستەواژە هەیە ناکرێ بەرانبەر بەڕێوبەرەکەت بەکاری بهێنیت.
١- موچەیەکی باشم بدێ تاکو باشتر کار بکەم!
تەنانەت ئەگەر موچەکەت کەم بوو وە تۆ شایستەی زیاتر بوویت، گونجاو نیە ئەو دەستەواژەیە بەکاربهێنیت کە ڕەنگە ببێتە هۆی لە دەستدانی کارەکەت و بەڕێوبەرەکەت بەدڵی نەبێت، لەجیاتی ئەوە باشترە توانا و لێهاتوویت نیشان بدەی لە کارەکەت ئەمەش نیشانی دەدا کە شایەنی موچەی باشتریت.
٢-ناتوانم کار بکەم ماندووم.
خراپترین کاری فەرمانبەر تێکەڵکردنی ژیانی تایبەتی و کارەکەیەتی، ناکرێ ئەوە بە بەڕێوبەرەکەت بڵێی، هیچ بەڕێوبەرێک ئەوەندە کاتی نیە گوێ لە بەهانەکانت بگرێ، ئەگەر ماندووی چەند ڕۆژێک پشوو وەربگرە و وزەت کۆبکەوە.
٣- ئەم ئەرکە ئاسانە!
ڕەنگە کارەکە ئاسان بێت بەڵام تۆ هێشتا ئەنجامت نەداوە تاکو بتوانی بڕیاری لەسەر بدەی ڕەنگە هەندێک بەربەست بێتە ڕێگەت، وە زوو بڕیاردان وا لە بەڕێوبەرەکەت بکا کە تۆ کەسێکی هەست بە بەرپرسیارییەتی ناکەیت.
٤- ئەم ئەرکە لە بواری من نیە!
بەڕێوبەریش دەکرێ وەکو فەرمانبەری تر هەندێجار هەڵە بکات و هەندێ ئەرک بە کەسێک بسپێرێت کە لە دەرەوەی بواری کاری فەرمانبەرەکەیە، باشترین ڕێگە بۆ ڕەتکردنەوەی ئەرکێک کە لە مەجالی کارکردن و پیشەگەری تۆ نیە قسە کردنە لەگەڵ بەڕێوبەرەکە و تێیبگەیەنی کە دەکرێ بە ئەنجامدانی کارێک کە لە بواری تۆ نیە دەکرێ مەترسی دروست بکات و کارەکە ناتەواو بێت.
٥- من هیچ هەڵەیەک ناکەم.
هەموو کەسێک دەکرێ هەڵەبکات بۆیە باشترە لەجیاتی وتنی ئەوەی کە هیچ هەڵەیەک ئەنجامنادەی، بڵێی کە چاو بە ئەرکەکەدا دەخشێنمەوە و لێی دڵنیا دەبمەوە.
٦- ئەم ئەرکە سەختە و ئەنجامدانی مەحاڵە.
گەورەترین هەڵە ئەوەیە بە بەڕێوبەر یان لێپرسراوەکەت بڵێی ئەم کارە سەختە و ناکرێ، ئەمە وا دەکات کە نیشانی بدا تەانا و لێهاتوویت نیە و شایستەی پلە بەرزکردنەت نیە.
٧- حەزم بە کاری کۆمەڵ نیە!
کارکردن بەشێوەی تیم و کۆمەڵ هاوکاردەبێ لە دەستهێنانی سەرکەوتن، ڕەتکردنەوەی کاری بەکۆمەڵ لەگەڵ هاوڕێکانی کارت شتێکە کۆمپانیا و دامەزراوەکان ڕەتیدەکەنەوە، دەبێ لەگەڵ هاوپیشە و هاوکارەکانت لە هەماهەنگی دابیت و سود لە توانا و ئەزموونیانووەربگریت، کە وا دەکات کارەکانت خێراتر و بە کاتی کەمتر ئەنجامبدرێن.
بۆئەوەی پارێزگاری لە پێگە و کارەکەت بکەی، باشترە خۆت بە دووربگری لەو کۆمەڵە دەستەواژەیەی کە ئاماژەی پێدرا.
- سۆران عبدالرحمن

سۆران عبدالرحمن
١٥/٥/٢٠٢١

#alfbetech #management #inspiration

never-say-to-your-boss

 

٧ دەستەواژە کە ناکرێ بە بەڕێوبەرەکەتی بڵێی!

Soran Abdulrahman

بۆچوون
دەتوانیت لە ڕێگەی هەژماری گووگڵ یان دانانی ئیمێڵی خۆت تێبینی و بۆچوونی خۆت بنووسیت
زیادکردنی بۆچوون
    الاسمبريد إلكترونيرسالة